ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی دەستبەسەرکرا

ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەریی گشتی ئەنجوومەنی گەنجان و ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندیی دەم پارتی لیڤان ئۆرمان لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکرا.

ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەریی گشتی ئەنجوومەنی گەنجان و ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندیی دەم پارتی لیڤان ئۆرمان لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکرا.

نازانرێت ئۆرمان بە چ پاساوێک دەستبەسەرکراوە و براوەتە کوێ.

ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی، لەم بارەیەوە لەسەر هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ ڕایگەیاند ئەندامەکەیان بە کەلەپچەکراوی و ئەشکەنجەدان دەستبەسەرکراوە. دەڵێت: "تێکۆشانی گەنجان بە فشار و ئەشکەنجە نەوەستاوە و هەردەم پێشکەوتووە! تێکۆشانی ئێمە، تاوان نییە".