ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە لجێ بەردەوامە

ڕاگەیاندرا لە گوندی پێچاری ناوچەی لجێی ئامەد ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هێزەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە.

زانراوە لە گوندی پێچاری ناوچەی لجێی ئامەد بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر سەرباز و جەردەوان دیسانەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستی پێ کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا هاتوچۆی هەلیکۆپتەر لە گۆڕەپانەکانی لیس و چەمی سارومێ و زیکتە و شەهید ڕەزمی زیاتر بووە.

لە ١٦ ی ئەیلول لە هەمان هەرێم ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستی پێ کردبوو، هەروەها سەربازەکان هەڕەشەیان لە گوندنشینان کردبوو، وە سوکایەتییان پێ کردبوون.