یەپەسە ڤیدیۆی چالاکییەکی لە دژی پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە ئیستەنبول بڵاوکردەوە

یەپەسە ڤیدیۆیی چالاکیی یەکەی وەڵامدانەوەى شەهید چیاگەر هێڤیی لە دژی پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ئیستەنبول بڵاوکردەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی یەپەسە لەوبارەیەوە رایگەیاندبوو: "ئێمە ڤیدیۆی چالاکیی ١٢ی حوزەیران لە ناوچەى ئارناڤۆت کۆیی ئیستەنبول، کە لەلایەن یەکەی وەڵامدانەوەى شەهید چیاگەر هێڤی لە دژی پۆلیسە مەدەنییەکان ئەنجامدرابوو، بڵاودەکەینەوە. بەهۆی پاراستنی دۆخی ئەمنیی یەکەکانمانەوە بەشێکی کەم لە ڤیدیۆکە بڵادەکەینەوە و بەشەکانی تری بڵاو ناکەینەوە.

لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا لە کاتژمێرەکانی شەودا لە گوندی چاکماکلی لە ناوچەى ئارناڤۆت کۆی ئیستەنبول، ئەندامانی یەکەکانمان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیی پۆلیس لە نزیکەوە بە ٦ گولە هێرشێکیان لە دژی پۆلیس ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا پۆلیسێکی مەدەنی کوژرا".

ژ.ت