ئێشکگری ئازادی لە هەفتەی ٦٦٥ هەمیندا بەردەوامە
گرووپێک لە شاری مارینیانی فەرەنساوە هاتن و ئێشکگری ئازادییان گرتەئەستۆ کە لە هەفتەی ٦٦٥ هەمیندا لە ستراسبۆرگ بەردەوامە.
گرووپێک لە شاری مارینیانی فەرەنساوە هاتن و ئێشکگری ئازادییان گرتەئەستۆ کە لە هەفتەی ٦٦٥ هەمیندا لە ستراسبۆرگ بەردەوامە.
ئێشكگری ئازادی بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ـەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامە.
لە هەفتەی ٦٦٥ هەمیندا گرووپێک لە شاری مارینیانی فەرەنساوە هاتن و ئێشکگری ئازادییان گرتەئەستۆ.
گرووپەکە سڵاویان لە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و دووپاتیان کردەوە خەبات دەکەن بۆ بنیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک.
چالاکوانان جەژنی نەورۆزیان لە گەلی کورد پیرۆز کرد، بانگەوازیان لە هەمووان کرد لەم پرۆسەیەدا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بڕژێنە گۆڕەپانەکان.