یونیۆن پۆپۆلاری پەیامێکی بۆ پشتیوانیکردن لە پەکەکە بڵاوکردەوە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانی یونیۆن پۆپۆلاری (یەکێتیی جەماوەری) لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا، بە پەیامێکی پشتیوانیی بۆ بزووتنەوەی ئازادیی کورد و پەکەکە کۆتایی پێهات.

پەیامەکە لە لایەن دەستەى بەرێوەبەری نیشتمانیی یونیۆن پۆپۆلاری (یەکێتیی جەماوەری) بڵاوکراوەتەوە و تیایدا ئاماژەی بە ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر"دا کراوە و لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، ئەمە بۆ حکوومەتەکانی ئەوروپا و یەکێتی ئەوروپا شەرمەزارییە.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "یونیۆن پۆپۆلاری ئیدانەی هاوکارییە تاوانکارییەکانی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا و حکوومەتەکانی ئەوروپا بۆ ڕژێمی ئەردۆغان دەکات، کە ئەو ڕژێمە ماوەی چەند هەفتەیەکە ڕۆژئاوا بۆردومان دەکات و لە دژی بەرخودانی کوردان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت".

ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، "دەمانەوێت پەکەکە لە لیستی ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان لاببرێت و مافی پەنابەرێتیی کورد لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا مسۆگەر بکرێن".

ژ.ت