ئویسال: بە زەوتکردنی مافی هیوا دەیانەوێت بەر بە ئازادی کورد بگرن

پەرلەمانتاری هەدەپ نەورۆز ئوسیال ئاسلان سەرنجی بۆ سەر بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی مافی هیوا بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان راکێشا و وتی، دەوڵەتی تورک بە زەوتکردنی ئەو مافە، ئازادی گەلی کورد دەکاتە ئامانج.

٣٠ مانگە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هیچ دیدارێکی لەگەڵ ئەنجام نەدراوە. ئەو کردەوەیە کە لە ئیمراڵی گۆڕدراوە بۆ گۆشەگیریەکی رەها لە دژی یاسا ناوخۆیی و نێونەتەوەییەکانیشە. داواکارییەکانی پارێزەران و پەرلەمانتاران بە پاساوی سزای دیسپلین بێ ئەنجامن.

سەرباری ئەوەی یاسای 'مافی هیوا' دەیگرێتەوە، بەڵام لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە هیچ پێداچوونەوەیەک بە سزاکەیدا نەکراوە. بە گوێرەی یاسای سزادان لە تورکیا خاڵی ١٠٧ بڕگەی ١٦ ئەو کەسانەی کە بە پاساوی چالاکی رێکخراو سزای زیندانی هەتا هەتایی دژوارکراویان هەیە، "تا مردن" لە زینداندا رادەگیرێن.

ئە کردەوەی 'سزای تا مردن' لە یاسای سزادانی تورک یەکەمجار بە بڕیارێک لە بەرامبەر عەبدوڵا ئۆجالان خرایە بەرنامەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا. دادگاکە لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٤ لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالاندا بڕیارێکی بە ناوی 'ئۆجالان-١' دەرکرد. کۆمیتەی وەزیران لەو بڕیارەدا دەستنیشانی کرد پەیڕەوی تایبەت بە بەردەوامبوونی سزای قورسی هەتا هەتایی لە دژی قەدەغەی ئەشکەنجەیە و بڕیاریدا کە لەو بابەتەدا رێکارە یاساییەکان هەمواربکرێنەوە. لەو چوارچێوەی ئەو بڕیارەدا کە ساڵی ٢٠١٤ درا، دەبێت دۆخی مانەوەی عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندان لە ساڵی ٢٠٢٤دا سەرلەنوێ هەڵبسەنگێندرێتەوە. لەبەر ئەوەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ٢٥ ساڵ مانەوە لە زیندان بۆ سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنەوەی دۆخی زیندانیکراوی سزادراو بە زیندانی هەتاهەتایی وەک ماوەیەکی گونجاو دەبینێت.

لیژنەکە لە ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١، لە چوارچێوەی ئەو داواکارییەی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان، بڕیارەکەی ئاشکرا کرد و لە بڕیاری "ئۆجەلان-٢"دا داوای لە تورکیا کردو ڕێوشوێنی پێویست قبوڵ بکات بۆ ئەوەی چوارچێوە و سنوورە یاساییە هەنووکەییەکان لەگەڵ ئەو ستانداردانەی کە لەلایەن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاوە دانراون، بگونجێنێت. هەر لەو چوارچێوەیەشدا داوای زانیاری لەسەر ژمارەی ئەو کەسانە کرا کە سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە و ڕاگیراون و داوای لە تورکیا کرا تا مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەو زانیاریانە پێشکەش بکات. تورکیا لە وەڵامەکەیدا ڕایگەیاند کە عەبدوڵا ئۆجالان لەم مافە ریزپەڕ و بێ بەشە و رایگەیاد: "ئەگەری ئەوە هەیە ئەو سزادراوانەی کە سزای زیندانی هەتاهەتایی قورسیان بەسەردا سەپێنراوە بە مەرج ئازاد بکرێن، بەڵام بە شێوەیەکی نائاسایی هەندێک تاوان لەم ئەگەرە بێبەش کراون".

نەورۆز ئوسیال ئاسلان پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) و پارێزەری پێشووی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی سیاسەتی گۆشەگیری و مافی هیوا قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

لە یاسای دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپادا مافی هیوا چییە؟

واتاکە لە رووی وشەکەوە لە "هیواخوازی، هەستکردن بە ئاسوودەیی دەرونی دێت کە لە هیوایەوە سەرچاوەدەگرێت"؛ لە زاراوە و وێژەی یاساییدا دەتوانم بە کورتی بەم شێوەیە دەریببڕم: "پێدانی دەرفەتی ئازادکردن/ئازادکردن بەو تاوانبارەی کە سزای هەتاهەتایی یان زیندانی هەتاهەتایی دژواری بەسەردا سەپێنراوە".

لە جیهاندا لەگەڵ بەرەوپێشچوونی مافەکانی مرۆڤ، زۆرێک لە دەوڵەتان سزای لەسێدارەدانیان هەڵوەشاندەوە و هەندێک دەوڵەتیش لە بری ئەوە سزای زیندانی هەتا هەتایی تا مردنیان داناوە. ئەو سزایەی زیندانی هەتا هەتایی تا مردن، چەمکی "مافی هیوا"ی بەدوای خۆیدا هێنا. قبوڵکراوە کە بۆ یەکەمجار بە بڕیاری دادگای دەستووری ئەڵمانیا لە بەرواری ٢١ی حوزەیرانی ١٩٩٧ بەکارهێنراوە. لەم بڕیارەدا باس لەوە کرا کە ئەم جۆرە سزایە "لێدانێکی قورس لە جەوهەری شکۆی مرۆیی دەوڵەت دەدات".

لە درێژەی ئەو بڕیارە دادوەریانەدا، لەلایەن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاوە و بە گوێرەی خاڵی سێهەمی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا قەدەغەکردنی مامەڵە و سزای نامرۆڤانە یان شکۆشکێنەرانەیە. یەکەم بڕیاری بنچینەیی "ڤینتەر و کەسانی دیکە/ بڕیاری شانشینی یەکگرتوو" لە ٩ی تەمووزی ٢٠١٣دا بوو.

ئاخۆ لە تورکیا جێبەجێکردن و مامەڵەکردن لە چ ئاستێکدایە؟

لە تورکیا بە یاسای ژمارە ٥١٧٠ لە رێکەوتی ١٤ی تەمووزی ٢٠٠٤، سزای لەسێدارەدان بە زیندانیکردنی هەتاهەتایی قورس گۆڕدرا. بە یاسای سزادانی نوێی ژمارە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٥، زیندانی هەتاهەتایی قورس دەستیپێکرد وەک زیندانیکردن لەژێر بارودۆخی گۆشەگیری توند و ڕاگرتن لە زیندان تا مردن. هەرچەندە چەمکی مافی هیوا لە تورکیا دوای ئەم گۆڕانکارییە بەشێکی تاوتوێ کرا، بەڵام یەکەم گفتوگۆی گەورە لەگەڵ بڕیارەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٤ سەبارەت بە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بوو. دوابەدوای بڕیاری لەسێدارەدان کە بە سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندرا تورکیا سزای لەسێدارەدانی هەڵوەشاندەوە و سزای زیندانی هەتاهەتایی قورستری خستە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ئەو تاوانانەی وەک تاوانی تیرۆر ناسراون. جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردنی قورس تا مردن دەبێتە هۆی پێشێلکردنی "مافی هیوا". لە بڕیارەکەدا بە ئاماژەدان بە بڕیاری ڤینتەر/شانشینی یەکگرتوو، ئاماژە بەوە کراوە کە مەرجدار دەبێت بە دانانی ڕێسای یاسایی بەپێی بڕیارەکە ئەگەری ئازادکردنی دەستەبەر بکرێت. لە دەرئەنجامدا؛ واتە هەموو کەسێک لە ڕێگەی بنەمایەکی یاسایی بەرجستە و جێبەجێکراو لە یاسا و کرداردا چاوەڕوانی ئازادبوونی هەیە. ناوئاخنی مافی هیواخوازی بریتییە لە 'پاراستنی ڕێزگرتن لە مرۆڤبوون و شکۆی مرۆڤایەتی'. هەتا سزای زیندانی هەتاهەتایی لە تورکیا بە پێی ئەم بڕیارەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و بنەما یاساییەکان ڕێکنەخرێت و هەموارنەکرێتەوە، هەزاران زیندانی بە تایبەتی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕێگەی لە سزادانی جیاکارانە لە "مافی هیوا" بێبەش دەکرێن. لەلایەکی دیکەوە تورکیا بەهۆی ترسی لەوەی رۆژێک بەڕێز ئۆجالان ئازاد بکرێت، بەپێداگریکردنی لەسەر جێبەجێکردنی ئەو یاسایە بە پێچەوانەی پەیماننامە نێونەتەوەییەکان دەجوڵێتەوە.

بۆچی لە تورکیا  ماف  بۆ عەبدوڵا ئۆجالان جێبەجێ ناکرێت؟

هۆکاری ئەم حوکمە هەتاهەتاییە خودی بەریز ئۆجەلانە. تورکیا وردە وردە سزای لەسێدارەدانی هەڵوەشاندەوە بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا. لە ساڵی ٢٠٠٢دا ئەمە لە راگەیاندن، وتار، کەناڵی هەواڵەکان و هەروەها لە ئەرشیفی  پەرلەماندا هەیە. لەم پرۆسەیەدا دەسەڵاتداران ڕایانگەیاند: "بەپێی مادەی ١٧، هەموو ئەو تیرۆریستانەی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، بەتایبەتی سەرۆکی تیرۆریستان (ناوی عەبدوڵڵا ئۆجالان) کە ماوەی ٣ ساڵ و نیوە لە زینداندایە، ئەگەری ئازادکردنی هەیە دوای ٣٣ ساڵ و نیو؛ ئێمە دەڵێین ڕێگری لە هەموو ئەمانە بکەن. ڕێگەی ئێوە ئەوەیە کە سزای لە سێدارە دان بگۆرن بۆ سزای هەتا هەتایی قۆرس و ڕێسایەک کە دەڵێت ناتوانن سوودمەند بن لە ئازاد کردنی بە مەرج، هەڵپەساردنی سا یان لە لێخۆشبوون ئامدە بکەن". کاتێک کە ئەوە دەڵێن هەنێک لایەنی تریش هەمان شت دەڵێن؛ 'ئەگەر ئێوە کەسێک لە سێدارە بدەن، تەنیا جاریک دەیکۆژن، بەلام ئەگەر سزای قورسی بەسەردا بسەپێنی، ئەوا هەموو رۆژێک دەیکۆژیت."

بەم شێوەیە تورکیا ویستی بە شێوەیەکی یاسایی ڕێگری لە ئازادی بەریز عەبدوڵا ئۆجالان بکات. بەڵام بە بڕیاری  دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، ئەم بەربەستە خۆی لە ڕووی یاساییەوە دژی قەدەغەکردنی ئەشکەنجەدان بووە. لەمرۆ بەدواوە  ٩ ساڵە ئەم بڕیارە جێبەجێ نەکراوە. دوای ئەو بڕیارە سەبارەت بە بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان، سەدان کەس لە تورکیا سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێندرا. هەروەها دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریدا کە جێبەجێکردنی سزای هەتاهەتایی قورس لە چاوپێکەوتنەکانی حەیاتی کایتان، ئەمین گوربان و جوان بۆڵتان دژی مادەی سێیەمی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە.

بۆ ئەوەی لە تورکیا قبول بکریت کە مافی هیوا جێبەجێ دەکرێت، لەبری سزای توند تا مردن،  دەبێت ڕێسایەک لەسەر بنەمای شکۆی مرۆڤ، یاسا و سیستەمی لەسێدارەدان لە تورکیا دابنرێت. ئەم گۆڕانکارییە یاساییە یان لە ڕێگەی بڕیاری ئیرادەی سیاسی بۆ گۆڕینی یاسا لە تورکیا یان لە ڕێگەی پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا کە بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا مسۆگەر دەبێت. بەڵام ئەو ئیرادە سیاسییەی کە دەوڵەت بەڕێوە دەبات، بە سیاسەتی هێرشکردن و دەستگیرکردنی کورد، ئامادە نییە ڕێسای یاسایی  بەرێز عەبدوڵا ئۆجالان جێبەجێ بکات. بەپێچەوانەوە رۆژ بە رۆژ هەلومەرجی گۆشەگیری قورس تر دەکات. ئەنجوومەنی وەزیران پرۆسەی چاودێریکردنیان نەخستە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکانییەوە، ئەمەش وردە وردە  بێکاریگەر دەبێت و بەپێی یاسا ئەنجام نادرێت.

لە تورکیا دادگای دەستووری نایەوێت بڕیار لەسەر ئەم بابەتە بدات. گۆڕینی یاسا لەلایەن پەرلەمانتارانەوە لە رێکەوتی جیاوازدا پێشنیارکراوە، لە لیژنەکانی پەرلەماندا ڕاگیرا و نەخرایە بەرنامەی کارەوە. لەبەرئەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی یاسایی کاریگەری خۆی لەدژی هەڵوێستی تورکیا بەکارناهێنێت، تێڕوانینێک و رەفتارێکی  یاسایی-سیاسی هاوتەریب درۆست دەکات.

لە نێوان دەستبەسەرداگرتنی مافی هیوا و هێرشەکان لە دژی گەلی کورد هاوسەنگییەک هەیە؟

 وتمان هۆکاری دەستبەسەرداگرتن و زەوتکردنی مافی هیوای بەرێزعەبدوڵا ئۆجالان پەیوەستە بەوانەوە. ڕفاندن/پیلانگێڕی نایاسایی نێونەتەوەیی دژی عەبدوڵا ئۆجالان و رادەستکردنەوەی بە تورکیا، دادگاییکردنی نادادپەروەرانە، سزای لەسێدارەدان، مەرجەکانی زیندانی ئیمراڵی، ئەنجامدانی ئەم کارە نایاساییە، گۆڕینی سزاکە لە لەسێدارەدان بۆ زیندانی هەتاهەتایی قورس، ئەمانە هەموویان بەشێکن لە سیستەمی ئیمرالی. هۆکاری بنیاتنانی ئەم سیستەمە، سیاسەتی شەڕ/ چارەسەرنەکردنی کێشەی کوردە.  بەریز عەبدوڵا ئۆجەلان، بە هەڵوێستی چارەسەری و ئاشتیانەی خۆی، لە خاڵی  پێچەوانەی ئەو سیاسەتانەدا مایەوە و سزا درا، دەستبەسەر کرا و سزای لەسێدارەدانیشی بە تێپەڕبوونی کات بەم جۆرە درێژکرایەوە. لە بەرهەمی ئەم سیاسەتەدا هەموو سیاسەتەکانی شەڕی  جەستەیی، کۆمەڵایەتی، سیاسی و شەڕی تایبەت بە هاوتەریبی لە دژی گەلی کورد جێبەجێ کراوە. واتا بوو بە هیوای ئازادی بۆ گەلی کورد، کە تا مردن سزا درا.

هەر لەبەر ئەم هۆکارە، ئەو سزادراوانەی کە سزای زیندانی هەتاهەتایی قورسیان بەسەردا سەپێنراوە و سوود لە ئازادکردنی مەرجدار وەرناگرن، جیاوازن لە هەموو سزادراوانی تر لەناو پرۆسەیەکی سزای  زۆر تونددا بوو، لە مافی سەردانیکردنی پارێزەران، خێزان، سەرپەرشتیاران، مافی تەلەفۆنکردن و مافی پەیوەندیکردن هێندەی ئەو کەسانەی کە سزای هەتاهەتایی قورسیان بەسەردا سەپێنراوە، سودمەند نەبوو. بەرێز عەبدۆلا ئوجالان لە بەرامبەر ئەمەدا خاوەن هەلوێستە. ئەمە لەناو سیستەمی ئەمرالیدا بووە بە بارۆدۆخێکی ئەوەنە قورس کە لەناو هەلۆمەرجی لەناوبردنی رەها، کە ٣١ مانگ بەسەر ئەمەدا تێپەریوە هیچ هەوالێکی لێ وەرنەگیراوە.

 ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکە کە تێیدا دەخوازرێت گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بە هەموو بەشەکانی کوردستانیشەوە گۆشەگیر بکرێت. دروستکەران و جێبەجێکارانی سیستەمی گۆشەگیری هەمان ئەو هێزانەن کە دژایەتی چارەسەری کێشەی کورد دەکەن. لەگەڵ مافی هیوای قۆرخکراودا، دەخوازرێت بە شێوەیەکی یاسایی ڕێگری لە ئازادی بەرێزعەبدوڵڵا ئۆجالان بکرێت و ئەم هەڵوێستەش بۆ سەدان زیندانی سیاسیش جێبەجێ دەکرێت. لەڕووی سیاسییەوە دەیانەوێت بەربەست بخەنە بەردەم ئازادی گەل. 

هەر هەنگاوێک کە ڕێگری لە ئازادی دەکات، هەموو بڕیارێکی شەڕ، هەموو سیاسەتێکی شەڕی تایبەت، هەر ئاگرێکی دارستان، هەموو کۆمەڵکوژییەک، هەر بڕیارێکی قەدەغەکردن، هەر چەوساندنەوەیەک بەرامبەر سیاسەتی کورد، هەموو ژنکوژییەک، هەر هێرشێک ئومێدێکە بۆ چارەسەری، ئاشتی و ئازادی.

 لە لایەکی دیکەوە ئەگەر هەڵوێستێکی هاوشێوەی بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجالان وەک هەڵوێستی ئیمرالی و تێگەیشتن، لە کەسایەتی و لە بواری ڕێکخستنی دا دروست ببێت، هەم مافی هیوا لە ڕووی یاساییەوە و هەم ئازادی گەلان و گەلی کورد لە ڕووی سیاسییەوە پیکدێت.