ئیشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لە ڕۆژی ١٢٤ـەمیندا بەردەوام بوو
ئیشکگریی دادپەروەری کە ئەمینە شەنیاشار بە داوای دادگایی کردنی دۆسیەکانی بنەماڵەکەی و ئازادکردنی کوڕە زیندانیکراوەکەی لە ئەنقەرە دەستی پێکردووە، لە ڕۆژی ١٢٤ـەمیندا بەردەوام بوو.
ئیشکگریی دادپەروەری کە ئەمینە شەنیاشار بە داوای دادگایی کردنی دۆسیەکانی بنەماڵەکەی و ئازادکردنی کوڕە زیندانیکراوەکەی لە ئەنقەرە دەستی پێکردووە، لە ڕۆژی ١٢٤ـەمیندا بەردەوام بوو.
چالاکیی ئیشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار بە داوای دادگایی کردنی تاوانباران (کەسوکار و لایەنگرانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئەوکاتەی ئاکەپە)، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕیان لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ کوشتووە، بەردەوامی هەیە. شەنیاشار، چالاکی ئیشکگریی دادپەروەرییەکەی لە ڕوحاوە گواستووتەوە بۆ ئەنقەرە و لە ڕۆژی ١٢٤ـەمدا بە دروشمی بۆ بنەماڵەی شەنیاشار و هەموو کەسێ دادپەروەری بەردەوامە لە چالاکییەکەی.
شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی سەردانی ئەمینە شەنیاشاریان کرد.
بڕیارە سبەی دانیشتنی دادگای فادل شەنیاشار کە لە زیندانی خارپێت ڕاگیراوە لە شاری مەلەتی بەڕێوە بچێت. هەروەها ئەمینە شەنیاشار دوای ئیشکگرییەکەی چوو بۆ ڕوحا و لەوێشەوە دەچێتە مەلەتی هەتا لە دانیشتنەکەدا بەشداری بکات.