ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان لە فرانکفورت لەلایەن گەنجانەوە پیرۆزکرا

بە پێشەنگایەتی تێکۆ – ژن ، گەنجان لە فرانکفورت کۆبونەوە و ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد.

لە شاری فرانکفورتی ئەڵمانیا بە پیشەنگایەتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆ – ژن) گەنجان کۆبونەوە و لە چوارچێوەی هەنگاوی ' وەرن بۆ جەنگی ئازادی'دا چالاکیان ئەنجامدا.

لە چالاکیەکەدا کە لەسەر پردی ناوەندی فراکنفورت ئەنجامدرا، گەنجان ٧٣ مین رۆژبوونی ڕێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد و بانگەوازیان لە هەموو کەسێک کرد کە بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان تێبکۆشن.

چالاکوانانی تێکۆ ژن رایانگەیاند کە ٤ی نیسان بۆ ژنانی گەنج زۆر گرنگە و وتیان کە تێکۆشانی رزگاری ژن و ژیانەوەی گەلی کورد ئەنجامدراوە.

لە چالاکیەکەدا پۆستەرەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان و ئاڵای تێکۆ – ژن بەرزکرانەوە و مەشغەڵیان داگیرساند.

ف.ق