ژمارەی تشرینی یەکەمی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بڵاوکرایەوە

ژمارە ٤٩٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بڵاوکرایەوە. ڕۆژنامەکە بە مانشێتی "ئەگەر کیمیاییش بەکاربهێنن ئەنجامتان بۆ ناگۆڕێت و بە دڵنیاییەوە گەل ئازاد دەبێت" بڵاوکرایەوە.

 

ژمارەی نوێی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بە مانشێتی "ئەگەر کیمیاییش بەکاربهێنن ئەنجامتان بۆ ناگۆڕێت و بە دڵنیاییەوە گەل ئازاد دەبێت" بڵاوکرایەوە.

لە ژمارەی نوێدا نامەکانی شەڕڤانانی یەژا ستار سارا تۆڵهەڵدان و روکەن زەلال، کە بۆ بنەماڵەکانیان و هەڤاڵانیان و گەلی کوردیان  نووسراوە بڵاوکرایەوە. ئەو دوو جەنگاوەرە شۆڕشگێڕەی یەژا ستار لە ناوچەی مەزیتلیی سەربە مێرسین چالاکییەکی فیدایییان لە دژی بنکەی پۆلیس ئەنجامدابوو.

ڕۆژنامەکە لەژمارەی نوێی خۆیدا وتارێکی جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بە ناوی "تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی، داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری دەکات" بڵاوکردووەتەوە.

هەروەها دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وتارێکی بە ناوی "ئێمە بە شێوەی زیلان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەبین، شەڕی ئازادیمان بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین" بڵاوکردووەتەوە.

 هێڤی نودا-ش وتارێکی بە ناونیشانی "ئەو ژنە ڕەسەنانەی، کە جوانی و مانایان ئافراند" بڵاوکردووەتەوە.

هاوکات دڵزار دیلۆک لەبارەی ژینا ئەمینی بابەتێکی بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی، ژینا ئەمینی لە ١٦ی ئەیلولدا لە تاران لەبەر ئەوە کوژرا، سەری خۆی باش دانەپۆشیبوو. بە هیچ شێوەیەک ئەوە ڕێکەوت نییە، کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ڕاپەڕینەکانی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەلەرزێت. لەو ڕاپەڕینانەدا قوربانیی زۆر و قورس دەدرێت و ئەوەش نیشانەی ئەوەیە، کە داوای گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە رژێم دەکرێت.

لە درێژەی بابەتەکانی ئەم ژمارەی رۆژنامەى سەرخۆبوون دا بابەتێکی بۆزان تەکین بە ناوی "گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە" بڵاوکراوەتەوە. لە بابەتەکەدا باس لەو فەلەستینیانە دەکرێت، کە دەیانەوێت لە عەفرین جێگیر ببن.

هەروەها جوان مورادا وتارێکی بە ناوی "ئەنقەرە-دیمەشق" بڵاوکردوەتەوە و ئەندۆک چاکداریش بابەتێکی بە ناوی: "دەکرێت گەنجانی کوردستان بە دوورکەوتنەوە لە کاپیتالیزم ئازاد بکرێن".

هەروەها بابەتێک لەسەر شەهید دکتۆر سیروان لەلایەن هەڤاڵێکیەوە بۆ یادکردنەوە لە یادی و بیری شەهید سیروان بڵاوکرایەوە.

دەتوانن دەقی بابەتەکانی رۆژنامەی سەرخۆبوون لە لینکی serxwebun.info دا بخوێننەوە.

ژ.ت