ڕۆژنامەوانە دەستبەسەرکراوەکان ڕادەستی دادگا کران

بە بێ وتەوەرگرتن لێیان شەش ڕۆژنامەوان کە لە ١٧ی کانوونی دووەم لە لایەن پۆلیسی تورکەوە دەستبەسەر کران بە مەبەستی دەستگیرکردنیان ڕادەستی دادگا کران.

قڕکردنی سیاسی

ڕۆژنامەوانان نەجلە دەمیر، ڕەحیمە کراڤار، ئەحمەد گونەش، وەڵات ئەکین، ڕەیحان حاجێئۆغلۆ و وەدات ئۆروچ لە ١٧ی کانوونی دووەم لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لێپرسینەوەی ئەستەنبوڵ لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا لە لایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە دەستبەسەرکران.

ئەو ڕۆژنامەوانانە کە ئەمڕۆدا ڕەوانەی دادگا کران، بە بێ وەرگرتنی وتە لێیان، لە داواکاری گشتیییەوە بە مەبەستی دەسگیرکردنیان ڕادەستی دادگا کران.