ژنانی پرشنگی رۆژ لەدژی پۆلیس و پاسەوانەکان چالاکیان ئەنجامدا
دەستپیشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ رایگەیاند، لە ئەستەنبوڵ و ئەدەنە لە چالاکیەکانیاندا پاسەوانێک سزادراوە و پۆلیسێکیش بریندار بووە.
دەستپیشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ رایگەیاند، لە ئەستەنبوڵ و ئەدەنە لە چالاکیەکانیاندا پاسەوانێک سزادراوە و پۆلیسێکیش بریندار بووە.
دەستپیشخەریەکە وتی، " لە ناوچەی شیلەی ئەستەنبوڵ، یەکەکانمان لەدژی پاسەوانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک چالاکی کۆردینەییان ئەنجامداوە."
راشیگەیاند، " ١٠ی ئەیلول یەکینەکانمان پاسەوانەکانی دەوڵەتی فاشێستیان خستە ژێر چاودێریەوە و لە ئۆتۆبانی شیلە بە بۆمب و چەکی سوک لە ئۆتۆمبێڵەکەیاندرا. لە چالاکیەکەدا پاسەوانێکی فاشیست سزادرا. دوای چالاکیەکە یەکینەکانمان بە سەلامەتی گەیشتنە بارەگاکانیان."
لە راگەیەنراوی دەستپیشخەریەکەدا هاتووە، " ١١ی ئەیلول لە توفانبەیلی ئەدەنە، ئێوارە چالاکی لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی پۆلیسی تورک ئەنجامدرا و وتی، " یەکینەکانمان بە تەقەمەنیەکانیان لە ئۆتۆمبێلەکەیاندا و زیانێکی زۆری پێگەیشت. دوای ئەوەی کە پۆلیسەکان دەرگای ئۆتۆمبێڵەکانیان کردەوە، یەکینەکانمان بە تەقەمەنی چالاکیان ئەنجامدایەوە. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا پۆلیسێک بە سەختی بریندار بوو."
لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ، گۆشەگیری و ئەشکەنجەی زیندانەکان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت. ماوەیەکی زۆرە هیچ هەواڵیک لە رێبەر ئاپۆ نابیستریت. بەناوی دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ تاوەکو زانیاری لەسەر رێبەرمان وەرنەگرین، چالاکیەکانمان بەردەوام دەبێت. تەندروستی ریبەری ئاپۆ تەندروستی ئێمەیە. دەلیێن تاوەکو زانیاریەک لەبارەی ریبەر ئاپۆ وەرنەگرین، چالاکیەکانمان بەردەوام دەبن. یەکینەکانمان چالاکیەکانیان فراوان کردوە و تاوەکو رێبەر ئاپۆ خۆی نەڵێت بەسە ئێمە چالاکیەکانمان راناگرین."
ف.ق