ژنانی تیشکی رۆژ لەدژی فاشیستەکان چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ، یادی زەینەب کناجیان کردەوە و رایگەیاند، لەدژی فاشیستەکان چالاکیان ئەنجامداوە.
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ، یادی زەینەب کناجیان کردەوە و رایگەیاند، لەدژی فاشیستەکان چالاکیان ئەنجامداوە.
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ لە کەسایەتی زەینەب کناجی (زیلان) یادی شەهیدانی مانگی حوزەیرانی کردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "سەرەتا هەڤاڵ زیلان، ئێمە خاوەنداری لە بەرخۆدان و تێکۆشانی ئازادی هەڤال سەما و هەڤاڵ گوڵان دەکەین."
لەبارەی چالاکیەکانیان دەستپێشخەریەکە ئاماژەی بەمەکرد:
"٢٨ی حوزەیران لە ئەمینئۆنۆی ئەستەنبوڵ لە ئەنجامی کارێکی تەکنیکیدا زۆر کارگە سووتێنران.
٢٨ی حوزەیران لە کوچوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ، یەکینەکەمان دەستوەردانی لە سیستمی قزەی ناوەندی هالکالی هێڵی مارمارا کرد، لە ئەنجامدا ترافۆ سووتێنرا و سەفەرەکانی مارمارا راگیران.
لە گەبزەی کۆجائەلی کارگەیەکی جلوبەرگ و ٣ ئۆتۆمبێڵی مۆدێل بەرزی فاشیستەکانی مەهەپە سووتێنران.
٢٧ی حوزەیران لە ناوچەی چۆرلوی تەکرداغ کارگەیەکی دروستکردنی سیلیکۆنی کارسازێکی ئاکەپەیی سووتێنرا.
٢٩ی حوزەیران لە ناوچەی ئاکیازی ساکاریا کۆگایەکی کای کەسێکی تورک و ٢ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران."
ف.ق