لە ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا پەکەکە ١٢ـەمین کۆنگرەی خۆی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەست، دواتر لە ١٢ـی ئایاردا بریارە وەرگیراوەکانی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە، زلار ستێرک ئەندامی کۆنگرەکە، لە کۆنگرەکەدا ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد:
"لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ، وەک ئەوەی دەویسترا تێینەگەشتین و زۆر قوڵ نەبوینەوە تێیدا. بەڵام هاوکاتی ئەمە لە ماوەی ٢٦ ساڵی کۆتاییدا چەندین پێشکەوتن لە تێکۆشانمدا دەرکەوت. لە ڕووی سەربازی، سیاسی، دیبلۆماسی، کۆمەڵگەیی و پارادایمی ئایدۆلۆژییەوە شێوە پێشکەوتنێکی جەماوەری هاتەئاراوە. بەڵام لە ڕوویەکی دیکەوە دەکرا پێشەکەوتنی زۆرتر بئافرابایە.
تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەهیچ جۆرێک سەرکوت ناکرێت و لە ناوناچێت. لە ماوەی ٢٦ـی کۆتاییدا هێزی شکستنەخواردووی خۆی سەلماند. پیلانگێڕی نێونەتەوەیی پەرەپێدرا، لە ناوخۆدا پەرە بە تەسفییەکاری درا، لە بواری شەڕدا هەموو پێشکەوتنێکی ناتۆ لەسەر گۆڕەپانی گەریلا تاقی کرایەوە، خواستەکە لەناوبردنی گەریلا بوو. بەڵام چی ڕوویدا، بەتەواوەتی سەلما ئەم ڕێکخستنە لەناو ناچێت.
هەرچەندە ئێمەیش بەتەواوەتی دووژمنمان تێکنەشکاندووە، هەڤاڵ جەمال ئەمەی گوت، 'پات'. یانی وێڕای هەموو هێرشەکان وەک تەڤگەری پەکەکە لەسەر پێی وەستایەوە و شکستمان نەخوارد. هەموو جیهان بووە شاهیدی ئەمە. هێزە نێونەتەوەییەکانیش دەیبینن. دەوڵەتی تورکیش دەیبینێت. یانی ئەوەی لە دژمان سیاسەتی سەد ساڵەی نکۆڵی و لەناوبردن دەسەپێنێت، لوتی تەقیوە بەم ئیرادە لەبن نەهاتووەتدا."