ئارارات: تاریكی به به‌رخۆدان كۆتایی دێت
ئه‌ندامی پاژك ئه‌ڤیندار ئارارات ڕایگه‌یاند، به پێشه‌نگایه‌تیی ژنانی كورد به‌رخۆدانێكی گه‌وره هه‌یه و گوتی، «تاریكی به هێزی به‌رخۆدان كۆتایی دێت. ژنانی كورد له شه‌ڕی دژ به داعشدا ئه‌مه‌یان پیشان دا.»
ئه‌ندامی پاژك ئه‌ڤیندار ئارارات ڕایگه‌یاند، به پێشه‌نگایه‌تیی ژنانی كورد به‌رخۆدانێكی گه‌وره هه‌یه و گوتی، «تاریكی به هێزی به‌رخۆدان كۆتایی دێت. ژنانی كورد له شه‌ڕی دژ به داعشدا ئه‌مه‌یان پیشان دا.»
ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی پارتیی ژنانی ئازادی كوردستان (PAJK) ئه‌ڤیندار ئارارات ده‌رباره‌ی ٨ی ئادار ڕۆژی ژنانی ڕه‌نجده‌ری جیهان دوا. ئارارات ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له دژی فاشیزم، مێتینگه‌ری، ده‌سه‌ڵات، نه‌ته‌وه‌په‌رستی، زایه‌ندپارێزی و باوكسالاری به به‌رخۆدان پێشوازی له ٨ی ئادار ده‌كه‌ن و ئه‌مساڵ بۆ ئه‌وان قۆناغێكی گرنگه.
«به ڕۆحی به‌رخۆدانێكی گه‌وره پێشوازی له ٨ی ئادار ده‌كرێت»
ئارارات له كه‌سایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن، سه‌لما ئرماك، سه‌باحه‌ت تونجه‌ل، گوڵستان ئیكه، فادیله تۆك-دا، پیرۆزبایی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ری له به‌رخۆدێرانی زیندانه‌كان كه له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبهتدان، هه‌روه‌ها له دایكان و هه‌موو ئه‌و ژنانه كرد كه له‌پێناو ئازادیی خۆیان و گه‌ل له تێكۆشاندان.
ئارارات ڕایگه‌یاند، له دژی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی جیهان و كوردستان به پێشه‌نگایه‌تیی ژنان به‌رخۆدانێكی گه‌وره هه‌یه كه ڕێكخستنیی ژنان، ژیانی ئازاد و دیموكرات له‌خۆ ده‌گرێت.
«پێویسته ڕه‌نگه‌كانی به‌رخۆدان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بن»
ئه‌ڤیندار ئارارات سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر هێرشه فاشیستییه‌كانی سه‌ر ژنان و ڕایگه‌یاند، ژنان له دژی هێرشه‌كان به‌رخۆدان ده‌كه‌ن. گوتی: «ئێمه ئه‌مساڵ به كه‌شوهه‌وایه‌كی وه‌ها پێشوازی له ٨ی ئادار ده‌كه‌ین كه هێرشی سه‌ر ژنان زۆر زیاد بووه. به‌ڵام له دژیشی تێكۆشانێكی ڕێكخستنی، گیانێكی هاوبه‌ش و ڕێكخراو هه‌یه. هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م گیانه هاوبه‌شه ده‌كرێن. ژنانی كورد به ساڵانه له‌پێناو ئازادیی خۆیان و گه‌ل دژی قڕكردن به قاره‌مانی و فیداكاری به‌رخۆدانێكی بێ وێنه پیشان ده‌ده‌ن.» ئارارات سه‌ركه‌وتنی ژنانی كوردی له دژی ڕێكخراوی چه‌ته‌كانی داعش وه‌بیرخسته‌وه و گوتی، ئه‌م تێكۆشینه به قوربانی گه‌وره كراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆردیناسیۆنی پاژك مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌تی وه‌بیرهێنایه‌وه كه به پێشه‌نگایه‌تیی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (KCD) له‌یلا گیوڤه‌ن دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی پێكردووه. له‌وباره‌یه‌وه گوتی: «ئه‌م گیانی به‌رخۆدانه به‌رزكردنه‌وه‌ی ٨ی ئاداره. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌تایبه‌تی ژنانی كورد ده‌بێ زیاتر له ده‌وری هه‌ڤاڵانی مانگرتوو كۆببنه‌وه، ڕه‌نگه‌كانی به‌رخۆدان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن، چالاكییه‌كانیان گه‌شتر و به‌رفره‌وان بكه‌ن.»
«ئه‌مساڵ بۆ ئێمه قۆناغێكی زۆر گرنگه»
ئارارات بانگی له هه‌موو ژنان كرد و داوای كرد كه یه‌كێتیی خۆیان به‌دی بێنن و به‌رخۆدان بكه‌ن. گوتی: «به پێشه‌نگایه‌تیی ژنانی كورد و گه‌لی كورد، بانگی ئێمه له هه‌موو فێمێنیست، چه‌پ و ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه ژیانی دیموكراتییان ده‌وێت، له دژی فاشیزم تێكۆشانێكی هاوبه‌ش و ڕێكخستنی بكه‌ن. ئه‌م ٨ی ئاداره وه‌ك بانگێكه بۆ ژنانی جیهان. ئێمه پێمان وایه ژنانی كورد و بزووتنه‌وه‌كانی ژنان گوێ به‌م بانگه‌وازه ده‌ده‌ن.»
گوتیشی، «له كوردستان و له هه‌موو ده‌ڤه‌رێك ده‌بێ به پێشه‌نگایه‌تی ژنانی گه‌نجی كورد، له ده‌وری به‌رخۆدانی مانگرتنه‌كان یه‌كگرتنێك دروست بێت. له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، بۆ مانگرتنه‌كان كه له كه‌سایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌ستیانپێكردووه، پێویسته گه‌ل پۆل پۆل ڕوو له مه‌یدانه‌كان بكات و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی لێی ده‌ژین بكه‌نه مه‌یدانی به‌رخۆدان و تێكۆشان.»
ئارارات سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌م قۆناغه و گوتی: «ئه‌مساڵ بۆ ئێمه گێڕانه‌وه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی گرنگه. سه‌ره‌تا، گۆشه‌گیرییه‌كی ڕه‌ها له‌سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تیمان هه‌یه و به‌رده‌وامه. له دژی ئه‌مه ٣٠٠ هاوڕێمان له زیندانه‌كان به‌رخۆدان ده‌كه‌ن و له ده‌ره‌وه‌ش به‌رخۆدان هه‌یه. پێویسته مرۆڤ خاوه‌نداره‌تی له‌م به‌رخۆدانه بكات، گه‌شی بكات، ئه‌نجام به‌ده‌ستبێنێت، گۆشه‌گیری بشكێنێت و ژینی ئازاد له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رایه‌تی مسۆگه‌ر بكات. بۆ ئه‌مه پێویستی به تێكۆشانێكی گه‌وره هه‌یه. له لایه‌كی دیكه‌وه فاشیزم به ده‌ستدرێژی، تووندوتیژی، داگیركاری و مێتینگه‌ری هێرش ده‌كاته سه‌ر ژنان، ژنان ده‌كوژێت و به‌م شێوه‌یه كۆمه‌ڵگه قڕ ده‌كات. له دژی ئه‌مه با له هه‌موو جیهان ژنان به شێوازی خۆیان تێكۆشانێكی هاوبه‌ش بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی ببنه وه‌ڵام بۆ تێكۆشانی ژنی كورد و گه‌لی كورد، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی هاوبه‌ش، پێویسته به‌رخۆدانی هاوبه‌شی ژنان بێته ئاراوه.»
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌ڤیندار ئارارات باسی له شه‌ڕی دژ به داعش له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به پێشه‌نگایه‌تیی ژنانی كورد كرد و گوتی: «شۆڕشی ڕۆژاڤا به پێشه‌نگایه‌تیی ژنان ده‌كرێت. له باكووری كوردستانیش له دژی فاشیزم به‌رخۆدانێكی گه‌وره هه‌یه. له‌یلا گیوڤه‌ن و هاوڕێكانی به‌رچاوترین نموونه‌ن. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، بانگی ژنانی توركیا ده‌كه‌ین كه پێكه‌وه له دژی فاشیزم، باوكسالاری، مێتینگه‌ری، زایه‌ندپارێزی، داگیركه‌ری و هێرشه‌كانی سه‌ر ژنان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان تێكۆشانی هاوبه‌ش بكه‌ین. هه‌ڵوێستی ئێمه ئه‌وه‌یه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ٨ی ئادار هه‌ڵسه‌نگێنین.»
«ژنانی كورد به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕن»
ئارارات ڕایگه‌یاند، ژنانی كورد به پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕن. له دژی فاشیزم و باوكسالاری به‌رخۆدانێكی گه‌وره ده‌كه‌ن. گوتیشی، ژنانی كورد پێشه‌نگایه‌تیی تێكۆشانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن. له ١ی ئاداره‌وه تا ٤ی نیسان به پێشه‌نگایه‌تیی ژنانی كورد، دۆستانی كورد و لایه‌نه دیموكراتییه‌كان، پێكه‌وه له دژی هێزه دژه‌فاشیسته‌كان و سه‌رمایه‌داری تێده‌كۆشین. ئارارات هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له دۆخێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تاریك بۆ ژنان دێته ئاراوه و باڵاده‌ست ده‌بێت. به‌ڵام هێزی به‌رخۆدان تاریكی ناهێڵێت. ژنانی كورد له شه‌ڕی دژی داعشدا ئه‌مه‌یان چه‌سپاند.
«ئازادیی ئێمه ئازادیی ڕێبه‌رایه‌تییه»
ئه‌ندامی كۆردیناسیۆنی پاژك ئه‌ڤیندار ئارارات باسی له هه‌ڵمه‌تی «فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین، گۆشه‌گیری ده‌شكێنین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» كرد و گوتی، «تێكۆشانی ژنان ئازادی ده‌كات» درووشمی ئه‌وانه بۆ ٨ی ئادار. ڕاشیگه‌یاند، «له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پێشكه‌وتنی تێكۆشانی ژنان بۆ ئێمه گرنگه. ڕێگه‌ی ئه‌مه‌ش شكاندنی گۆشه‌گیرییه. ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ی له‌سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه هه‌یه، گۆشه‌گیرییه له‌سه‌ر هه‌موان. گۆشه‌گیری شه‌ڕه، تووندوتیژییه، بێبه‌شكردنه له مافه‌كان، مێتینگهرییه، داگیركاری و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گه‌لانه.»
ئارارات گوتی، پێویسته هه‌موو ژنانی گه‌نجی كورد وه‌ك له‌یلا گیوڤه‌ن، سه‌لما ئرماك، سه‌باحه‌ت تونجه‌ل، كبریه ئه‌ڤره‌ن، فادیله تۆك، گوڵستان ئیكه بن. ژنانی كورد ده‌بێ به به‌رخۆدان بڕژێنه مه‌یدانه‌كان.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌شیدا گوتی: «ئازادیی ئێمه ئازادیی ڕێبه‌رایه‌تییه. ئێمه ده‌ڵێین، ژیان به‌بێ ڕێبه‌رایه‌تی نابێت. بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین، به‌رخۆدانی ژنان ئازادی مسۆگه‌ر ده‌كات. ئێمه ئازاد ده‌بین. به هیوای ژیانی ئازاد له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رایه‌تی، ٨ی ئادار له هه‌موو ژنان پیرۆز بێت.»
s.m