ژنانى سۆسیالیست خۆیان دەکەنە قەڵغانى زیندوو بۆ پاراستنى عەفرین
ژنانى سۆسیالیست ڕایانگەیاند، خۆیان دەکەنە قەڵغانى زیندوو بۆ پاراستنى عەفرین، بۆ ئەوەش دەستەیەک لە ئەندامانیان ڕەوانەى عەفرین دەکەن.
ژنانى سۆسیالیست ڕایانگەیاند، خۆیان دەکەنە قەڵغانى زیندوو بۆ پاراستنى عەفرین، بۆ ئەوەش دەستەیەک لە ئەندامانیان ڕەوانەى عەفرین دەکەن.
ئەمڕۆ ڕێكخراوی یەکێتیى و پشتیوانى لە گەلان - SYPG و ژنانى ئازاد و سۆسیالیست - JAS ڕاگەیهندراوێکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە كه تیایدا هاتووە، لە دژى داگیرکردنى عەفرین دەستەیەک لە ئەندامەکانیان دەنێرن بۆ عەفرین و خۆیان دەکەنە قەلغانى زیندوو بۆ پاراستنی عەفرین.
لە ڕاگەیهندراوە هاوبەشەکەى ئهو دوو ڕێكخراوهدا هاتووه: «بەرخۆدانە گەورەکەمان لە عەفرین لە دژى داگیرکاریى دەوڵەتى تورکیای چەوسێنەر و داگیرکەر پێى ناوەتە ٥١هەمین ڕۆژەوە. ئێستاش ئێمە وەک ڕێكخراوی یەکێتیى و پشتیوانى لە گەلان و ژنانى ئازاد و سۆسیالیست لە دژى ئەو هێرشە داگیرکارانەیە، لە هەرێمی جزیر و فوراتەوە بەرەو عەفرین دەکەوینەڕێ و دەستەیەکی نوێ لە قەڵغانى زیندووش ڕەوانەى عەفرین دەکەین.»
لە ڕاگەیهندراوە هاوبەشەکەدا ئاماژه بۆ ئهوه كراوه کە فاشیزم تێکدەچێت.
«دەبێت لە دژى داگیرکاریى دەوڵەتى تورکیا، ملیۆنەها کەس لە گەلانى بندەست لە سەرتاسەرى جیهان، هێزە شۆڕشگێڕ و پێشکەوتووخوازەکان بڕژێنە سەر شەقامەکان و بەرخۆدانەکەمان لە عەفرین بەهێز بکەن.»
ئهو دوو ڕێكخراوه ڕایانگهیاند: داگیرکارى، چەوساندنەوە و فاشیزم دەڕوخێت و بەرخۆدانەکەمان لە عەفرین سەردەکەوێت. ئێمە بە ڕێزەوە سەرى ڕێز بۆ شەهیدەکانمان دادەنەوێنین و سەرکەوتن بۆ هەموو خۆڕاگرانمان دەخوازین.»
ر.م