هەپەگە: ٢ داگیرکەر سزا دران و گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێندرا
لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەرێمی مەتینا و زاپ ٢سەربازی داگیرکەری تورک کە یەکێکیان ئەفسەری پلەدار بوو سزا دران و گورز لە هەلیکۆپتەرێک درا و شۆڤڵێک تێکشێنرا.
لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەرێمی مەتینا و زاپ ٢سەربازی داگیرکەری تورک کە یەکێکیان ئەفسەری پلەدار بوو سزا دران و گورز لە هەلیکۆپتەرێک درا و شۆڤڵێک تێکشێنرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی گەریلاکانی کوردستان و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەمشێوەیە زانیاری بڵاو کردووە:
"هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
لە ١٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٨:٥٥بە تاکتیکی نیشانشکێنی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی ئامێری ڕووناکی دوور مەودا تێکشکێندرا.
لە ١٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:٢٠ لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارەوە شۆڤڵێک کە بەنیازبوو ڕێگا کێشان بوو لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی کرایە ئامانج و بە چەکی قورس تێکشکێنرا.
لە ١٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٠: ١٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە تاکتیکی نیشانشکێنی کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا. ئەم ئۆپەراسیۆنه له لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجام درا.
لە ١٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار داگیرکەران لەلایەن هێزەکانمانەوە بە تاکتیکی نیشانشکێنی کرانە ئامانج. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا داگیرکەرێکی پلەدار کە فەرماندەی گروپێکی داگیرکەر بوو سزا درا.
هەرێمی مەتینا؛
لە ١٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٢٣:٥٦ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی دەرگەڵێ هەلیکۆپتەرێکی هێرشبەر لەلایەن هێزەکانمانەوە کرایە ئامانج و گورزی بەرکەوت.
هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
لە ١٥ و١٦ی تشرینی دووەم تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بوردومان کران.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک
لە ١٤، ١٥ و ١٦ی تشرینی دووەم ٨ جار گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی خنێرەی سەروو، قەلە، بەربزن و سنێنێ لە خواکورک ٨ جار و گۆڕپانەکانی سپیدار، گرگاشە و دەشتی کافیە لە گارە ٩ جار و گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا ١جار و گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ١جار بە گشتی ١٩ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کرا.
لە ١٥ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلێ، سەری مەتینا، گۆلکا و دەرگەلێ مەتینا ١٨جار بۆردومان کران و هەروەها گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٣ جار بۆردومان کرا، بە گشتی 21 جار بە هەلیکۆپتەری شەڕ ناوچەکان بوردومان کراون."