دۆخی نوێ لە شەری ئۆکرانیا؛ خاکی رووسیا بە مووشەکی ئەمریکی بۆردومان دەکرێت

سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن کە دوو مانگ ماوە ئەرکەکەی تەواو بێت، رێگەی بە ئوکرانیادا کە موشەکی ئەمریکی لە دژی رووسیا بەکاربهێنێت.

سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن کە ماوەی دوو مانگی ماوە لەو پۆستەدا، رێبەر بە ئوکرانیا دا مووشەکە دوورهاوێژەکانی ئەمریکا لە دژی رووسیا بەکاربهێنێت. دای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی ئەمریکادا سەرکەوت، مشتومڕەکان لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕی رووسیا-ئوکرانیا دەستیان پێکرد. هەربۆیە ئەم هەنگاوەی بایدن چاوەڕێنەکراوە، بەڵام کۆشکی سپی یاخود پێنتاگۆن لەبارەی بابەتەکە هیج لێدوانێکیان نەداوە.

'ناتۆ بەم جۆرە راستەوخۆ لە شەڕەکەوە تێوەدەگلێت'

سەرۆکی ئوکرانیا ڤلۆدیمیر زلێنسکی رایگەیاند، "لەوەها دۆخێکدا لێدوان نادرێت، مووشەکەکان دەدوێن". زلێنسکی بۆ ئەوەی بتوانێت مووشەکە دوورهاوێژەکانی ئەمریکا لە دژی خاکی رووسیا بەکاربهێنێت پێشتر چەندین جار داوای رێگەپێدانی کردبوو. سەرۆکی رووسیا لەبارەی ئەو دۆخەوە رایگەیاندبوو، "ئەگەر ئەمە رووبدات بە واتای ئەوەیە کە ناتۆ راستەوخۆ بەشداری لە شەڕەکەدا دەکات".

مووشەکە درێژمەوداکانی ئەمریکا لە ئوکرانیا دەتوانن لە مەودای ٣٠٠ کیلۆمەتر ئامانجەکانیان بپێکن و لەبەر خێرایی زۆریان، دژوارە لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە رێگرییان لێبکرێت.