هەپەگە ناسنامەی ٢شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند؛ "بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و خەونەکانی شەهیدانمان لە کوردستانی ئازاددا بەدیدەهێنین."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە شەهیدان ڕاگەیاند:

"لە هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا، شۆڕشگێڕانی ئاپۆیی هێژا، هەڤاڵانمان کورتای و سمکۆ، لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ شەهید بوون."

شەڕڤانی قارەمانی سەرحەد، هەڤاڵمان کورتای، بە باوەڕی و دڵسۆزییەکی زۆرەوە بەشداری ڕیزی گەریلاکانی کوردستان بوو، لە سەختترین بارودۆخدا تێکۆشا و هەڵگرتنی باری هەڤاڵانی کردە ئەرکی خۆی. بە پەرەپێدان بە باوەڕی خۆی، سەرکەوتن و بەشداربوونی لە چالاکی شۆڕشگێڕیی، ڕۆژ بە ڕۆژ بوو بە شەڕڤانێکی ئاپۆیی و بۆ هەموو هەڤاڵانی بوو بە نموونە. هەڤاڵمان کورتای ماوەی ١٠ساڵ لە باکووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە دژی هێرشە دڕندەییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەڕ و تێکۆشانیکرد. بەو هێزەی کە لە ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕێ شەهیدەکانی وەریگرتبوو، بە ئەرک و بەرپرسیاریەتیەوە لە ئەرکەکانیدا جێبەجێ دەکرد. ئێمە وەک هاوڕێبازانی هەڤاڵمان کورتای بەڵێن دەدەین تێکۆشانمان بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی شەهید لە پێناو ئازادی کوردستاندا بەهێزتر دەکەین."

هەروەها هەڤاڵمان سمکۆ، کە بە دڵ باوەڕیەتێکی بەرزەوە، کە ڕێبەر ئاپۆ و پارتیمان پەکەکە دەتوانن ئازادی گەلەکەمان مسۆگەر بکەن، بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو، بەبێ دوودڵی ڕەنج و تێکۆشانێکی گەورەی نیشان دا. هەڤاڵمان کە بە دیسیپلین و هۆشیارییەکی زۆرەوە لە هەموو بوارەکاندا بەشداری چالاکییەکان دەبوو و بەبێ دوودڵی ئەرکەکانی بەسەرکەوتووی بە ئەنجام دەگەیاند. تەنانەت لە کاتێکدا کە هێرشەکانی دوژمن زیاتر بوو، بەو پەری ئیرادە و حەماسەتێکی بەرزەوە ڕووی لەو هەرێمانە دەکرد. بەردەوام بە جۆش وخرۆشەوە بە تێکۆشان لە پێناو ئازادی گەلەکەی ڕەنجێکی مەزنیدا. هەڤاڵمان بە ئەزموونی ٤٠ساڵەی بزووتنەوەکەمانەوە، بە متمانەیەکی بەرزەوە لەو ناوچانەی کە شەڕ بە دژواری لەئارادا بوو بەشداری و ڕەوڵێکی گەورەی نواند. هەڤاڵمان سمکۆ بە بوێری و لێهاتوویی فکرییەوە بوو بە مایەی هێز و مۆڕاڵ بۆ هەڤاڵانی، هەروەها بوو بە یەکێک لە نموونە ڕوونەکان لە دڵسۆزی و وەفاداری بە فەلسەفەی ئاپۆیی. وەک کەسایەتییەکی نەتەوەیی ئامانجی ئەوە بوو کە تێکۆشانی خۆی لە هەموو شوێنێک فراوانتر بکات و بەبێ جیاوازی لە نێوان هەرێمەکاندا بۆ کوردستان تێکۆشان بکات. ئێمە وەک هەڤاڵانی بەڵێن دەدەین هەتا بەدیهاتنی خەونی هەڤاڵ سمکۆ کە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستانێکی ئازاد بوو پەرە بە تێکۆشانمان دەدەین."

سەرەتا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای هەڤاڵانمان کورتای و سمکۆ دەکەین کە بە ڕەنج و تێکۆشانی بێ وێنەی خۆیان لە ناو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادیدا بەهای گرنگیان ئافراند، هەروەها سەرەخۆشیش لە سەرجەم گەلەکەمان دەکەین. جارێکی دیکە بەڵێنی خۆمان لە زیندوو ڕاگرتنی یادی شەهیدانمان لە کوردستانی ئازاد دووبارە دەکەینەوە.

ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

ناسناو: کورتای شاهین

ناو و پاشناو: داود شاهین

شوێنی لە دایک بوون: وان

ناوی دایک و باوک: یڵدز - جەنگیز

کات و شوێنی شەهیدبوون: حوزەیرانی ٢٠٢٤ /هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ناسناوی: سمکۆ تۆڵهڵدان

ناو و پاشناو: میلاد مورادی

شوێنی لەدایک بوون: قوڕوە

ناوی دایک و باوک: بەسێ - محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: حوزەیرانی ٢٠٢٤ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا