هیومان ڕایستس ۆوچ لە بارەی ژیانی زەینەب جەلالیان، وریشە مورادی و نێرگز محەمەدی هۆشداری دا

هیومان ڕایستس ۆوچ ڕاگەیاند دەسەڵاتدارانی ئێران هەڕەشەی گەڕاندنەوەی نێرگز محەمەدی بۆ زیندانی ئەوین دەکەن و گوتی: "بارودۆخی زیندانییانی سیاسی دیکە لەوانە زەینەب جەلالیان و وریشە مورادی خراپە، دەبێت ئێران بخرێتە ژێر پرسیارەوە."

هیومان ڕایستس وۆچ

فێدریکۆ بۆرێلۆ، بەڕێوبەری هیومان ڕایتس ۆوچ بە وەکالەت لەبارەی گەڕانەوەی نێرگز محەمەدی زیندانیی سیاسیی بۆ زیندانی ئەوین و بارودۆخی وریشە موردادی و زەیبەب جەلالیان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

فێدریکۆ بۆرێلۆ ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران هەڕەشەی گەڕاندنەوەی نێرگز محەمەدی بۆ زیندانی ئەوین دەکەن، هۆشداری دەدەینە ئێران دەبێت کۆتایی بە هەراسانکردنی نێرگز محمەدی بهێنرێت و بەبێ مەرج ئازاد بکرێت.

لە بەردەوامییدا دەڵێت: "نێرگز محەمەدی ئەو مۆڵەتە کورتەی لە دەرەوەی زیندان بەکارهێناوە بۆ بەردەوامبوون لە کارەکانی و تیشک خستنە سەر بارودۆخی خراپی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران.

نێرگز محەمەدی بە هۆی چالاکییەکانی مافەکانی مرۆڤەوە بە هەڕەمەکی دەستگیرکراوە و لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، دادوەرانی ئێران چەندین جار دۆسیەی نوێی لە دژی کردوویانەتەوە."

بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هیومان ڕایتس ۆوچ ئاماژەی بە بارودۆخی خراپی زیندانییانی سیاسی دیکە کردووە لەوانە؛ زەینەب جەلالیان، وریشە مورادی، فاتیمە سپێهری، ڕەحلە ڕەحمی پوور، موتەلیب ئەحمەدیان و مەهوەش سابت، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ئێران بخاتە ژێر پرسیارەوە لە پێشێلکارییەکانی مافی ئازادیی و مافی ژیان لە زینداندا.