ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان بەبۆنەی ٤٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد. بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەی بڵاودەکەینەوە.
لەناو پەکەکەدا راستی شەڕ چۆن سازبوو، کە بە هەرەکە دەستیپێکرد، بە ئارگەکە بەردەوام بوو و لەم سەردەمەشدا بە گەریلایەتی مۆدێرنی پرۆفیشناڵ بەرێوەدەچێت؟ ئاستی هەنوکەیی تێکۆشانی گەریلا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ هەنسەنگاندن بۆ لایەنە سیاسی و سەربازییەکانی چالاکی فیدایی، بە تایبەتی چالاکیەکەی لە دژی توساش ئەنجامدرا دەکرێت. لە رابردووەوە تائێستا هێڵی فیدایی لە ناو پەکەکەدا دەبێت چۆن لێی تێبگەین؟
گەریلا، خۆپاراستن، پاراستنی رەوا، بەرخودان، شەڕ ئەو بابەتانەن کە زیاتر لە هەمووان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت و دەبێت زیاتر بخرێنەبەر باس. هەر کە هێرشەکانی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە زیاتر بوو، لە ئەوروپا، ئەمریکا، لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان، کاتێک سیاسەت و مێشکی فاشیستی و ستەمکارانە دەسەڵات دەگرێتەدەست، ئەوە پەیوەندی بە هەمووانەوە هەیە. وتەکانی پەیوەست بە سیستمی دیموکراتیک، دەرفەتی دیموکراتیک لە ئەوروپا خەریکە باویان نامێنێت. هەربۆیە دۆخی هەمووان وەک یەکی لێدێت. ئەو پێناسەیە جارێکی دیکە بۆ هەمووان واتادار و جێی بایەخ دەبێت. لەبەر ئەوە شۆڕشگێڕان و سۆسیالیستەکانی سەرلەنوێ ئەو پێناسانە تاوتوێ دەکەن. زیاتریش گفتوگۆی لەسەر دەکەن. لەماوەکانی رابردوودا زۆر لەوە دوورکەوتنەوە. دوای رووخانی یەکێتی سۆڤیەت، بێهیوایی و رەشبینی هاتە ئاراوە. دابڕان زیاتر روویدا، بەڵام لەلایەکەوە هەر کە ئەندێشەی ئاپۆیی وەک رێبەرایەتی نوێ گۆڕانکاری پاڕادایم تاهات کاریگەرییەکەی دەرکەوت لەلایەکی دیکەشەوە هەر کە گوشار، تیرۆر، ستەم و هەڕەشەکانی فاشیزم زیاتر بوو، ئەو پێناسانە زیاتر بوون بە بابەتی سەرەکی لای سۆسیالیستەکان. بۆ ئەوەی گفتوگۆکان بە دروستی درکیان پێبکرێت و رێگەی چارەسەر بدۆزرێتەوە، هەندێک تایبەتمەندی پێویستن. پەکەکە لەسەرەتاوە بۆ کوردستان تێبینی ئەوەی کرد و بۆ خۆی بە بنەما گرت. دەوترێت، جیاوازی لەگەڵ رێکخراوەکانی دیکە چی بوو. جیاوازییەکەی ئەوەبوو، لەبارەی رێکخراوەکانی دیکەوە وتمان، دابڕان لە سیستم. ئەوەی پەکەکەی لە سیستم دابڕاند، تایبەتمەندی بنچینەیی بوو. تا بەرامبەر سیستمێکی بەو رادەیە ستەمکار هەڵوێست نیشان نەدرێت، تا لەبەرامبەر هێرشە چەکدارییەکانیدا بەرخودان نیشان نەدرێت، تۆ چۆن هەبوونی خۆت دەپارێزیت، تۆ چۆن ئازاد دەبیت، تۆ چۆن دەستکەوتەکانت دەپارێزیت؟ ئەوە ئەستەمە. لە سەرەتاوە پەکەکە تووشی هەڵە نەبوو. لەو بابەتەدا هەڵەی نەکرد. رێکخراوەکانی دیکە، ئەوانەی بانگەشەی پێشەنگایەتی بۆ کوردانیان دەکرد، زۆر شتی هاوشێوەیان دەگوت. رێبەر ئاپۆ شتێکی جیاوازی وت. تایبەتمەندییەکی بنجینەیی کە رێبەر ئاپۆ لەوان جیادەکاتەوە ئەوەیە کە لەو بابەتەدا هەڵەی نەکرد. راستی کوردان، راستی کوردستانی بە شێوەیەکی راستەقینە هەڵسەنگاند. لە هەمووشی گرنگتر لە ناو ئەو راستیەدا ئازایەتی بۆ تێکۆشان، فیداکاری بۆ تێکۆشانی دەستنیشان کرد. زۆر کەسی دیکە ئەوەیان بینی، بەڵام ئەو ئازایەتی و فیداکارییە لەلای ئەوان نەبوو. هێز و ئیرادەیان نەبوو. لەسەر ئەو بنەمایە دوژمنی ناسی، تیۆری زۆرداری ئانالیز و شرۆڤە کرد، شەری راڤەکرد، دەسەڵاتداری و سیستمی دەوڵەت، شەڕکەری شرۆڤەکرد. شەڕی پاراستنی رەوا لە بەرامبەر ئەوەی شرۆڤەکرد و گەریلای لەسەر ئەو بنەمایە وەک رێبازی بنچینەیی ئەوەی کە لاوازیش دەتوانێت لە بەرامبەر کەسی بەهێز سەربکەوێت، لە رووی هزرییەوە ئەوەی بینی، بۆ خۆی کرد بە بنەما و خۆی بە هۆشمەندی گەریلا، بە رێبازی گەریلا پەروەردە و بە رێکخستن کرد. دوای ئەوەی هەلومەرجی جیاواز نەما لە دژی رژێمی سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلول لەسەر بنەمای هەڵمەتی گەریلایی ١٥ی ئابی ١٩٨٤ بە رێبازی گەریلا شەڕ کرا. لە پێناسەی سەرەتایی گەریلادا سود لە تیۆری شەڕ، تیۆری گەریلا وەرگیرا. بە تەواوەتی لەوان دانەبڕا، بێگومان ئەوانەش راستەوخۆ و وەک خۆیان جێبەجێنەکرا، بە گوێرەی دۆخی خۆبەڕێوەبەری کوردستان نوێبوونەوە کرا. ئەوەی چۆن دۆزیەوە؟ بە مامەڵەی داهێنەرانەی رێبەر ئاپۆ هاتەدی. پراتیکی بە بنەما گرت. لە پراتیکی گەریلای روانی، گەریلا دەبێت بەرەوپێش بچێت، دەبێت پێشبکەوێت، سەربکەوێت، دەبێت گەریلای سەرکەوتن هەبێت، کەواتە گەریلا چۆن پێشدەکەوێت؟ ئەوەی لە وڵاتانی جیهان کرا، راستەوخۆ لە کوردستان دووبارە نەکرایەوە. لەناو هەلومەرجی کوردستاندا چۆن سەربکەوێت، ئەوەی بە بنەما گرت. تیۆری گەریلای ئافراند. گەریلا گۆری بۆ بزوتنەوەیەکی پارتیزانی. نەبووە سوپایەکی ئاسایی، راستە سوپای گەلی پێدەگوترا، بەڵام گەریلا رێبازێکی لەو جۆرەبوو کە مرۆڤی نەزان تییدا بەشدار نەدەبوون، مرۆڤی راهێندراو و پەروەردەکراو، جەنگاوەرانی تێگەیشتووی پارتەکەمان بەشدار دەبوون. گەریلای کوردستان بەم جۆرە دامەزرا. هەنگاو بە هەنگاو لەوانەی دیکە جیاواز بوو، بە بڕوابوون بە هێزی خۆی، رێکخستنی خۆی، ئاستی وشیاری خۆی، ئازایەتی و فیداکاری خۆی لەوانەی دیکە جیاواز بوو. پەکەکە گەریلایەتیەکی بەو جۆرەی ئافراند کە بە تەواوەتی بە ژیانی سۆسیالیستیەوە ژیا، کۆمۆناڵ ژیا، بەشێوەی هەرەوەزی لە بەرزترین ئاستی پێشکەوتوودا ئافراند، ژیانی پارتەکەی لە کەسایەتی خۆیدا بە شێوەیەکی بێهاوتا بەرجستەکرد، هەربۆیەش سۆسیالیزم ژیا. ئەوە لای ئەوانی دیکە بوونی نەبوو. ئەو هێڵە دەسەڵاتپەرست و دەوڵەت پەرستەیان لە رێکخستن و تێکۆشانی خۆیاندا لە فەرماندەیی و شەرڤانیدا خۆیاندا بە بنەما دەگرت. لەراستیدا پەکەکەش ویستی بەو جۆرە بکات. ویستی لەوان بچێت، بەڵام جێبەجێکردنی راستوخۆی ئەمە لە کوردستان، سەرکەوتنی بەدەست نەدەهێنا. ئەوەی لەناو هەلومەرجی کوردستان دەگاتە سەرکەوتن، چی بێت ئەوەی بە بنەما گرت و بەجێی گەیاند.
ئەوەش بە گوێرەی خۆی خاوەن تایبەتمەندی بوو. لەرووی پێناسەکردنی هێزی دوژمن، پێناسەکردنی هێڵی چالاکی، پێناسەکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ گەل زۆر جیاوازبوون. گەریلا شێوەی چالاکی و رێکخستنی بەجێگەیاندنی پارتی بوو. هێزێکی پەروەردە، رێکخستن و چالاکی بوو. گەریلاکانی کورد هەرگیز نەبوونە هێزێکی بەرتەسکی سەربازی. رێبەر ئاپۆ نە بە شێوەی تیۆریک و نە لە پراتیکیشدا هەرەکە، ئارگەکە و هەپەگەی لەسەر هێڵی سەربازی بەرتەسکدا پێناسە و بە رێکخستن نەکرد. نا، بە دڵنیاییەوە بووە هێزێکی ئایدۆلۆژیک، سیاسی و چالاکگێڕ. گەریلا بووە هێزێکی پێشەنگ کە گەلی پەروەردە و بەرێکخستن کرد، خستییە ناو چالاکی، پێشەنگایەتی بۆکرد. پێشەنگایەتی پارتی بە چالاکی و ژیانی خۆی لە کەسایەتی گەریلادا بەرجستەبوو. ئەوە بە گۆڕی پارادیگما زیاتر قووڵ بووەوە، لەو هێڵەدا بەرجستەبوو. گۆڕانکاری گرنگ لە ناو گەریلادا هاتە ئاراوە. لەبەر ئەوەی گرێدراوی هێڵی نەتەوە دەوڵەت بوو، گەریلا ئەوەی بە ئامانج گرت کە نەتەوە دەوڵەتێک بخوڵقێنێت، نەتەوە دەوڵەتی کورد و سوپاکەی دامەزراند. دوای ئەوەی لە نەتەوە دەوڵەت دابڕا و رووی کردە بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە پشت بە ئازادی ژن و ئیکۆلۆژی دەبەستێت، گۆڕدرا بۆ هێزی خۆپاراستنی کۆمەڵایەتی. خۆی وەک هێزی خۆپاراستنی کۆمەڵایەتی پێناسە کرد. پەکەکە بەم جۆرە وەک هێزی خۆپاراستن دامەزرا. گەریلاش کە لەسەدا ٨٠ و لەسەدا ٩٠ یەتی، وەک چالاکترین هێزی پێشەنگی گورزوەشاندن دامەزرا. بەم جۆرە لە ئامانجی دەوڵەت و دەسەڵاتداری دابڕا. ئامانجی خۆی گۆری، رێبازی لێدانی گۆری، بواری گۆری. گەریلایەکی نوێ دامەزرا. پێشەنگایەتی گەریلا، گەریلایەتی نوێ لە سەر هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک دامەزرا. باشە کۆمەڵگە تەنیا بە پێسەنگایەتی گەریلا دەپارێزرێت؟ نا. ناوەکەی بە خۆیەوەیەتی، گەریلا پێشەنگ، شۆڕشگێڕی پرۆفیشناڵە. پێشەنگایەتی بۆ کێ دەکات؟ پێشەنگایەتی بۆ کۆمەڵگە، ژنان، گەنجان، کرێکاران و رەنجدەران دەکات کە خۆیان دەپارێزن. کورد پێشتر کۆمەڵگەیەکی گوندی بوو. لە گوندەکان لە ناو کۆمەڵگادا گەریلایەتی سەرەتایی دروست بوو. گەریلای سەرەتایی لە چیاکان و لە گوندەکان سەریهەڵدا،. لەگەڵ گۆرینی پاڕادیگما رێبەر ئاپۆ ئاوێتەبوونی چیا، شار و دەشتی دەستنیشان کرد. دوای ئەوەی کۆمەڵگە لە چیا دابڕێندرا، گوندەکان سوتێندران وچۆڵکران، کۆمەڵگە لە شارەکاندا کۆکرانەوە. کۆمەڵگە لە کوێ بێت، هێزی پاراستن لەوێیە. لەناو کۆمەڵگەدا دەبێت، پشت بە کۆمەڵگە دەبەستێت. هەربۆیە هەنگاو بە هەنگاو پشتی بەوە سپارد. ئێستا تێکۆشانێکی خۆپاراستن و پێشەنگایەتی گەریلا هەیە کە لە سەر ئەو بنەمایە پێکدێت. پێشەنگایەتی گەریلا زیاتر لە هەموو کات پرۆفیشناڵانەیە. جەنگاوەریی پارتەکەیە. پشت بە هێزی خۆی دەبەستێت، لە بەجێگەیاندنی هێزی خۆیدا لەو پەڕی شارەزاییدایە. بەرزترین ئاستیش چالاکی لە بەرامبەر توساش بوو. ئەو هێزەشی کە چوونە ئەو چالاکییە جەنگاوەرانی تابوری نەمران بوون. لە رووی ئایدۆلۆژیک، رێکخستنی و سەربازییەوە پڕۆفیشناڵترین و راهێنراوترین هێزە. هێزێکە کە سڵ لە هیچ بەربەست و لەمپەرێک ناکاتەوە و هەموو ئاستەنگەکان لە بەردەم خۆی رادەماڵێت و سەرکەوتن دەستەبەر دەکات. هیچ هێزێک ناتوانێت بیوەستێنێت. بە پێشەنگایەتی ناتۆ، لە رووسیا، لە کوێ و کوێ وەریگرتووە، رژێمی ئاکەپە مەهەپە و دەووڵەتی تورک نەیانتوانی ئاسیا عەلی و رۆژگەر هێلین بوەستێنن. ئەوە دەبێتە بەرزترین ئاستی پێشەنگایەتی گەریلا. گەریلایەتی پڕۆفیشناڵ بەم جۆرەیە. بەم جۆرە خۆی رێکخستووە. ئێستا لایەنە سیاسی و سەربازییەکانی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت. لەرووی سەربازییەوە دەتوانرێت چۆن باس بکرێت؟ هەمووانی بە کۆماری تورکیاشەوە هەژاند. دەوڵەتی تورک دەیگوت 'رێگری لە هەموو شتێک دەکەم'. دەیگوت 'من کۆتاییم بە تیرۆر هێناوە'. ئاشکرابوو کە هیچی لەدەست نایات، ناتوانێت هیچ شوێنێک بپارێزێت. چالاکییەکەی توساش لەلایەن گەریلاوە سەلمێنەری چی بوو؟ ئەو جەنگاوەرانەی لەسەر هێڵی ئاپۆیی خۆیان پەروەردە و بەرێکخستن کردووە، خاوەن بوێری و گیانبازین. هیچ هێزێک ناتوانێت رایانبگرێت. هیچ دوژمنێک نییە کە هێزێکی لەم جۆرە نەتوانێت بیکاتە ئامانج، نەتوانێت تێکیبشکێنێت. هیچ سەرکەوتنێک نییە کە نەتوانێت بەدەستی بهێنێت. هەموو کات هێزی سەرکەوتنە. ئەوەی سەلماند. هێڵی بۆ گەریلا دەستنیشان کرد. ئەو هێڵەی رێبەر ئاپۆ لە بارەیەوە دەیگوت 'مرۆڤ گەورەترین تەکنەلۆژیایە' بەکردەوە کرا. نیشانیدا کە ئەوە بە چ واتایەکە. بێگومان ئەوە شەری پرۆفیشناڵی گەریلای پێشەنگە. رزگاری و ئازادی بە بێ ئەوە نابێت. سیاسەت دەتوانرێت بگۆڕدرێت، رێکخستنی نوێی سیاسی دەتوانرێت ساز بکرێت، بەڵام بەردەوام ئاسایش بۆ کۆمەڵگە پێویستە. خۆپاراستن پێویستە. رێبەر ئاپۆ دەیگوت، 'گوڵ بە بێ دڕک و بێ پاراستن نییە'، تیۆری گوڵی ئافراند. ئەگەر دەتانەوێت ببنە گوڵ دەبێت دەبێت لە هەمان کاتدا ئەو دڕکەشتان هەبێت. بۆ ئەوەی بتوانیت وەک گوڵ بە جوانی بمێنیتەوە، دەبێت دڕکت هەبێت کە بەرامبەر ئەو دەستە بوەستێتەوە کە بەرەو تۆ درێژ دەبێت!
'ئامانجمان خۆپاراستنی کۆمەڵایەتییە'
ئەگەر تۆ بە شێوەیەکی ئازاد بژی، هەموو کات هێزی خۆپاراستنت دەبێت کە بتوانێت لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر ژیانی ئازاد خۆڕاگری بکات. پێگەیش خۆپاراستن دەبێت، هۆشمەندی دەبێت، رێکخستن دەبێت، هێزی پێویست دەبێت، چالاکی دەبێت. ئێمە باس لە خۆپاراستن دەکەین، تۆ خۆت دەپارێزیت. ئاسایشی خۆت دابین دەکەیت، ئاسایشێک کە کەسانی دیکە دابینی دەکەن، نابێتە ئاسایشی راستەقینە، ناتوانێت ئازادی بخوڵقێنێت. بەوە ناوترێت خۆپاراستن، خۆپاراستنێکی لەو جۆرە بەتایبەتی دەبێت لەلایەن ژنان و گەنجانەوە دەستەبەر بکرێت. لەم بوارەدا ئێمە هێشتا لەسەرەتاداین. کەموکورتی زۆرە. لە راستیدا گەریلا ئەوەی بۆخۆی کردبووە ئامانج کە لەسەر هێڵی نەتەوە دەوڵەت سوپایەکی رێکوپێک دابمەزرێنێت. دەبوایە پێشەنگی ئەوە، بەڵام ئێستا ئافراندنی خۆپاراستنی کۆمەڵایەتیی گەریلا بە پاڕادایمی دیموکراتیک، ئازادیپارێزی ژن و ئیکۆلۆژیکی بۆ خۆی کردووەتە ئامانج. دەیەوێت بە شێوەی راستەقینە ببێتە سوپای خۆپاراستنی گەل. لەپێناو خۆپاراستندا دەیەوێت راستی گەلی شەڕکەر بخوڵقێنێت. هێڵی خۆپاراستنی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە سەر ئەو بنەمایەیە.
'دەبێت هەمووان لە چالاکییەکەی توساشەوە وانە وەربگرن، ببینن کە ناتوانن لە کوردان بدەن'
سەبارەت بە مشتومڕە سیاسیەکانی پەیوەست بە چالاکیەکەی توساش لە ئێستادا هیچ ناڵێین. ئێمە گفتوگۆ لە سەر ئەو بابەتە سیاسیانە ناکەین. زۆر لایەن بە گوێرەی خۆیان گفتوگۆی لەسەر دەکەن، بەڵام مرۆڤ دەتوانێت ئەمە بڵێت، کێشە و پرسێک کە پێی دەوترێت پرسی کورد، واتە مێشکێک کە تورکایەتی، دەوڵەتی تورک لە رێگەی بەنەبوو دانانی کوردەوە دەیەوێت لەناویان ببات، تا ئەو مێشک، سیاسەت و هێرشە بەردەوام بن، بەرخودانی بەو جۆرەش بەردەوام دەبێت. پێویستە هەموو کەس باش بزانێت، ئەوەی نیشانیدا، سەلماندی کە کەس ناتوانێت بەری پێبگرێت. ئەمرۆ دەبێت، سبەینێ دبەێت، کاتێکی دیکە دەبێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەر دەبێت. کورد بۆ ئەوەی بتوانێت بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت بژیت ناچارە ئەوە بکات، ئیتر بووەتە خاوەن ئەو هۆشمەندییە. بۆیە پێویست ناکات کە بەم شوێن و ئەو شوینی ببەستنەوە و لێکدانەوەی جیای بۆ بکەن. رێگەی راستیان بە هەمووان نیشاندا. مەترسی نیشاندا. ئەگەر دەتانەوێت لە مەترسی رزگارتان بێت، کەواتە جددی بن، بە دروستی مامەڵە بکەن، کێشەکە چارەسەر بکەن. پەیامێکی بەو جۆرەیان دا. بە کوردان، بە کۆمەڵگەی تورکیا و بە دەوڵەتی تورکیشی نیشاندا کە جگە لە هێزی چارەسەریی رێبەر ئاپۆ هیچ هێزێکی دیکەی چارەسەری بوونی نییە. نیشانیدا کە ئەوەی جگە لەمە وەک چارەسەر نیشان بدرێت کارەساتە. ئەوە راستیەکە. دەبێت هەمووان وانەی لێوەربگرن. مرۆڤی ژیر وانە وەردەگرێت و لە زیان دەگەڕێتەوە. ئەوانەی لێکدانەوەی جیاجیای بۆ دەکەن، ئەوانەی فیشەک بە تاریکیەوە دەنێن و لێکدانەوەی هەڵەدەکەن، کاتیان بەسەر چووە. ئەگەر هەوڵ بدەن ئەوە بکەن، کارەساتێکیان بەسەردا دێت کە نازانن لە کوێوە و چۆن بەریان کەوتووە. لەبەر ئەوە لە رووی سیاسییەوە ئەوەی دەتوانین بیڵێین ئەوەیە کە هەمووان بە عەقڵێکی تەندروستەوە بجوڵێنەوە. دەتوانین بانگەوازێکی بەم جۆرە بکەین.
'دەبێت تێکۆشان بکرێت نەک گلەیی'
دەوڵەت، بەتایبەت دەوڵەتی تورک لە هەموو کاتێک زیاتر هێرش دەکاتە سەر ژنان و گەنجان، بە بەکارهێنانی ڕێبازی، دەروونی، هەستیاری، فیکری، بە هەمووو شێوازێک شەڕ بەکار دێنێ. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت 'ئێمە لە گەنجیەوە دەستمان پێکرد، بەگەنجیەوە سەردەکەوین'. هەروەها پەکەکە وەک پارتێک پێناسە دەکات کە ئازادی ژنان بە بنەما وەردەگرێت. ڕۆڵی ژنان و گەنجان لە پەکەکەدا چییە؟ هۆکاری هێرشەکان بۆ سەر ژنان و گەنجانی کورد چییە و دەبێت لە دژی ئەو هێرشانە چ جۆرە تێکۆشانێک ئەنجام بدرێت؟
پەکەکە پارتێکی ژنانە، پەکەکە پارتێکی گەنجانە. وەک بزووتنەوەیەکی گەنجانی ڕۆشنبیر دەستی پێکرد. گەنجانی ڕۆشنبیر بەردەوام پێشەنگایەتییان بۆ بزووتنەوەی کرێکاران، رەنجدەران و گوندنشینان کردووە. ژنان وەک سەرەکیترین هێزی پێشەنگی هێڵی ئایدیۆلۆژی لەم بزووتنەوەدا تێکۆشانی کردووە. کەواتە هەرچەندە خۆی وەک بزووتنەوەیەکی ئازادیخوازی نەتەوەیی و پارتی چینی کرێکار و بزووتنەوەی گەل پێناسە کردووە، بەڵام بزووتنەوەیەکە، کە پشتی بە گەنجان و ژنان بەستبوو و لەلایەن ئەوانەوە بەڕێکخستن و جێبەجێ کراوە. لەلایەکی دیکەوە لەپارادایمی نوێدا ڕۆڵ و ئەرکی پێشەنگایەتی بەشێوەیەکی ستراتیژی دراوە بە ژنان و گەنجان، پێشتر بەشداری ژنان و گەنجان کاریگەری زۆری بوو بەڵام لەگەڵ پارادایمی نوێدا ئیتر دوو هێزی پێشەنگ، هێزی پێشەنگی شۆڕش و هێزی پێشەنگی شۆڕشی حەقیقەت و هێزی پێشەنگی شۆڕش بە ڕێبازی ژیان و تێگەیشتنی ژن و گەنجە وەک باڵی بزووتنەوەکە. ئەوان ئیتر باڵی بزوتنەوەکە نین. نەک ڕێکخستنی دەرەوەن، بە پێچەوانەوە جەوهەری بزووتنەوەکەن. پێشەنگن، لە هەموو شوێنێکن، هەموو جۆرە کارێک بەریوە دەبەن. بۆچی؟ چونکە شۆڕش بە پارادایمی نوێ ئازادی ژن بە بنەمای شۆڕش دەبینن. دروستکردنی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و ژیانێکی ئازاد لەسەر بنەمای ئازادی ژنی بە ئامانج گرتووە. هێڵی ئازادی ژن، تایبەتمەندییەکانی ئازادی، تایبەتمەندییەکانی ژیانێکی ئازاد پێناسە دەکات. هێڵی سەرەکی ئایدیۆلۆژییە، پێشەنگە، هێڵی ئایدیۆلۆژییە. ئازادی ژن تەنیا هێزێک نییە کە کاریگەری کەمێکی بێت، بەڵکو چارەنووسسازە. گەنجان سیمبولی بەرچاوی بەشی کۆمەڵایەتی تاکی ئازادن، ژیانی کۆمەڵایەتی دیموکراتیکە. گەنجان ئەو بەشەی کۆمەڵگان کە پەراوێز خراون، لەڕووی بیر، مامەڵەکردن لەگەڵێان و شێوازی ژیانەوە بە هەموو شێوازێ لەلایەن دەوڵەت و حکومەتەوە دوور خراونەتەوە. بۆیە بارودۆخی دەرونی، هەستیاری و فیکری لە هێڵی کۆمەڵایەتی دیموکراتیک و تاکی ئازاد نزیکە. بۆیە ئەو هێزەیە کە بە ئاسانی لەمە تێدەگات، قبوڵی دەکات و جێبەجێی دەکات. هێڵی کۆمۆنی دیموکراتیک و کەسایەتی ئازاد لەلایەن گەنجانەوە پێشەنگایەتی دەکرێت. کادیر و هێزی خۆی لە گەنجانەوە وەردەگرێت. هێزی سەرەکی جەماوەری لە گەنج و ژن وەردەگرێت. پێشەنگایەتی بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت. ڕۆح، هۆشیاری و ئاستی ژیانی گەنجان زۆر نزیکە لە پێوانەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و کەسایەتی ئازاد. ژن و گەنج هێزی پێشەنگین لەم بوارەدا کەموکورتی هەیە، کەموکورتی لە تێگەیشتن، بەڵام جگە لەو پێناسەیانە، کەموکورتی و هەڵە لە پراکتیکدا هەیە. پێی دەگوترێت پێشەنگایەتی، بەڵام ئەو وەک باڵێکی جیاواز لە لایەن خۆیەوە دەبینێت. ئەو خۆی بە جیاوازی دەبینێت. نزیکایەتی لەو جۆرە ڕوودەدەن. ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە وەک پێویست لێ تێنەگەیشتوون، و بە باشی جێبەجێ نەکراوە. ئەمە دەبێت بەردەوام نەبێت. ئەمە ئەرکی ئەوە و پێشەنگی خۆیەتی. دەبێت ژنان و گەنجان لەسەر ئەن بنەمایە خاوەنداری لە بزووتنەوەکە بکەن چونکە ڕەوشەکە وەهایە، هێزی دەسەڵاتداری، سیستەم و فاشیستی بکوژ و میکانیزمی شەڕی تایبەت سەرەتا هێرش دەکاتە سەر ژنان و گەنجان. ئەوان دەیانەوێت لەناویان ببەن، لێیان بدەن. بەڵام دەبێتە پێشەنگی شۆڕش و هێزی سەرەکی بزووتنەوەکە، خوڵقێنەر و بەڕێوەبەری بزووتنەوەکەیە، بەڵام فاشیست، داگیرکەر و عەقڵیەتی مرۆڤکوژ و سیستەم بەئامانجی دەگرێ و هێرش دەکاتە سەری، لەبەر ئەوەی بوێرە، دڵسۆزە، تێکۆشەرە، ئەگەری زۆرە ببێتە ئامانجی دوژمن. کەواتە شەڕی تایبەت لەسەر ئەو بنەمایە هێرش دەکاتە سەر ژنان و گەنجان. ئەگەر بتوانێت ژنان و گەنجان لاواز بکات، بێلایەنیان بکات، لە بواری تێگەیشتنەوە چەواشەیان بکات، یاری بە هەستەکانیان بکات، ڕێگری لە بەشداریکردنیان بکات، ڕێگری لە بە کادربوونیان بکات، هەروەها ڕێگری بکات لە بەشدار بوونیان لە ڕێکخستنە جەماوەرییەکان، بزووتنەوەی ژنان و گەنجان لاواز بکات، ئەوا شۆڕشی ئازادی لاواز بکات. دەتوانێت بۆ هەمیشە لەناوی ببات. کاتێک هێرشی سەر ژنان و گەنجان سەرکەوتوو بوو، هێرشەکان بۆ لەناوبردنی پەکەکە سەرکەوتوو دەبن. ئەمە فەرماندەکانی سیستەمی شەڕی تایبەت باش دەزانن. بۆیە زۆرترین هێرش دەکەنە سەر گەنجان و ژنان، هێرش دەکەنە سەر منداڵان و دەیانکوژن. دەوترێت ڕێژەی دەستدرێژی سێکسی لە 8 کەس یەکێکە و داتا دەدەن بۆ نموونە باس لە کوژرانی زیاتر لە ٨٠٠٠ منداڵ دەکەن تەنها یەک دوو لە ڕۆژنامەکاندا بڵاویان کردووتەوە. سیستەمێکی دەوڵەتە کە منداڵان دەکوژێت. وەک سەردەمی کۆنەپەرەستیە بە زیندوویی دەیاننێژن، دەیانکوژن. ئەمە کۆمەڵکوژی جەستەییە بەڵام کۆمەڵکوژی ڕۆحی، هەستیاری و فکری تێدایە. چۆن ئەو منداڵانە بەکار دەهێنن، لە کوێ دەیانڕفێنن قەد ڕوون نییە. ئەمانە هەمووی کۆمەڵکوژین، بۆیە با سەرەنج بخەینە سەر سیاسەت و عەقڵیەتی بکوژان، داگیرکەران، فاشیستان و دەسەڵات لە نێو سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دوژمنی نەوەی نوێ بۆخۆیانن، لەکوێ بە وتن خاوەنداری لێبکات لە پراکتیکدا پێچەوانەکەی کردووە. ئەوە دڕندەیەکی تەواوە ، بەو شێوەی گەیشتوونەتە ئەم ئاستە. لەناو سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا دژایەتیەکان لە کۆمەڵگادا گەیشتووەتە ئەم ئاستە. بە تایبەتی باڵە جینۆسایدەکەی، چەوسێنەر و فاشیستەکانی لە ئاستێکی نزمتردا کۆمەڵکوژی و هێرش ئەنجام دەدەن. ژیان بۆ خۆی وەها لێکراوە. کۆمەڵگا، سروشت چیتر بەرگەی ئەمە ناگرێت. بۆیە ئیتر کەس ناتوانێت بەو شێوەیە بژی. هەمووان بێزارن. دەڵێن، چەقۆکە گەیشتووەتە ئێسک، چەقۆ لە ڕاستیدا ئێسک و قوڕگیشی بڕیوە، بەردەوانە و گەیشتۆتە ئەم ئاستە. پێویستە گەل ئەم ڕاستییە ببینن و بە هۆشیاری زیاتر و چالاترەوە تێبکۆشن. گەل نابێت گلەیی بکەن. دوژمن وەک خۆی کە دوژمنە ببینێ، تێبگەن و دژی دوژمن دەست بە تێکۆشان بکەن. نزیکبوونەوە و زمانی گلەیی زۆر باش نییە و مەترسیدارە. هەروەها پێش لە مامەڵە لەگەڵ کۆمەڵکوژییەکانی مێشک و سیستەمی مرۆڤکوژ ناگرێت، زەمینەی بۆ دابین دەکات. ڕەنگە بنەمای ئەمە بێت. بە تایبەت ژنان، گەنجان نابێ بڵێن بۆ وا ئەکەن، دیارە بۆچی ئەو کارە دەکەن. پێویستە خۆیان ببنە هێزی ئازادیی و خۆیان بەگەیەننە ئاستی ڕێکخستن و هۆشیاری هێزی ئازادیی. دەبێت نەڵێن نابێ، دەکرێت ئەنجام بدرێت. تەنها شتێک کە پێویستە ئەوەیە کە گەل بیهەوێت و تێکۆشنی بۆ بکات. مەبەستم ئەوەیە پەکەکە ئەمەی فێرکردووین. ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی فێرکردووین.
بینیمان کە ئەمە مومکینە. ئەوکاتە دەبێت زیاتر خۆمان بەڕێکخستن بکەین و لەپێناویدا تێبکۆشین.
'بەدوادا چوونەکانی لە ناو کۆمەڵگاکاندا بەردەوامە، ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای ڕزگاری نیشان داوە'
دەبینین لە کوردستان لە سەدەی ٢١دا پەکەکە ناەوەندی تێکۆشانی ئینتەرناسیۆنالیستییە. پێشتر نموونەی وەک فەلەستین و کوبا هەبوون، بەڵام تاکە ناوچە کە ئەمڕۆ ئەو تێکۆشانەی تێدا هەیە کوردستانە. ئەمە مانای چیه؟ پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ چۆن توانیان سنوورەکان ببەزێنن؟ گرنگی ئەم پێشکەوتنانە بۆ شۆڕشی کوردستان چییە؟
لە جیهاندا لێکۆڵینەوە و بەدوادا چوونەکان کەم نییە. ژیان ئاسایی نییە، بەپێچەوانەوە داهاتووی کۆمەڵگا و سروشت لە مەترسیدایە. ڕێبەر ئاپۆ وتی، شێرپەنجەیە. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە شێرپەنجە بوونیەوە هەڕەشە لە سروشت، کۆمەڵگا و جیهان دەکات. بۆیە کەس لە ژیانی خۆی ڕازی نییە. هەمووان لەژێر گوشار و هەرەشەدان، ژن، گەنج، کرێکار و گەل دەچەوسێنرێنەوە. ئەفریقا، ئەمریکا، ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا؛ لە هەموو شوێنێک دۆخێکی وەها لە ئارادیە. لەم بوارەدا لێگەڕینی نوێ هەیە، گەل بەدوای ڕێگایەکدا بۆ دەربازبوون لەم دۆخەدا دەگەڕێن. گەڕان بەدوای ڕزگاریدا کۆتایی نەهاتووە، لەم پرۆسەیەدا. لەم ڕووەوە ڕاوەستانێک دروست بوو. بۆچی؟ سۆسیالیزمی ڕئال کە وەک فریادڕەسێک دەبینرا پاکتاو کرا. هیوایان نەما، ئەوانیش لەوێ دەرنەکەوتن. پرسیاری 'سەرسوڕهێنەر'یان کرد. ئەگەر ئەمە ڕوونەدات چۆن دەبێت؟ بەڵام ٣٠ ساڵ تێپەڕی. ڕەخنەکان پەرەیان سەند، بیرۆکەی نوێ سەریان هەڵدا. تیۆری نوێ پەرەی پێدرا. زۆرێک لە فەیلەسوف، ڕۆشنبیر، سیاسەتمەدار، هونەرمەند لەسەری بیرکردنەوەیان لەسەری کرد و شیکارییان ئەنجامدا و لەسەری نووسیان. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بەشێوەیەکی بەرفراوانتر لەسەری لێکۆڵینەوەی کرد. بە گۆڕینی پارادایمێکی زۆر قووڵ و بە هێز. تێزێکی نوێی مێژووی لەسەر هێڵی شارستانیەتی دیموکراتیک پێناسە کرد. ڕێگای ڕزگاری بۆ هەموو بندەستان خوڵقاند. دەمەوێت ئەمە بڵێم، کاتێک بیرۆکەی ئاپۆیی و ئازادی، دژی چەوساندنەوە و جینۆساید بە بوێری و فیداکاری باسی لێدەکرا، کاریگەری لەسەر هەموو لایەک هەبوو. لە کوردستان گەنجان و بەتایبەت گەنجانێک کە نوێ فێردەبن، لە قوتابخانە، زانکۆ و شەقامەکاندا کاریگەرییان لەسەر ژنان هەبوو. بە جۆرێک زیاتر کاریگەری لەسەر کرێکار و ڕەنجدەران هەبوو. پەکەکە لەسەر ئەم بنەمایە پەرەی سەند و بیرۆکەی ئاپۆیی لێرەوە هێزی وەرگرت. پەکەکە لە ساڵی ١٩٧٦ سەریهەڵدا و لە ساڵی ١٩٧٨ بوو بە پارتی. لە ساڵانی ١٩٧٩ و ١٩٨٠دا چی نەمابوو سەرهەڵدانێک ڕوو بدات. گەیشتە ئەو ئاستە و کۆمەڵگای ڕاپەڕاند. دژی فاشیزمی لە ١٢ ئەیلول، بەپێشەنگایەتی گەریلا شۆڕش زۆر پەرەی سەند و سەرهەڵدان دروست بوو. یەکینە بچووکەکانی گەریلا بۆ شەڕکردن لەگەڵ دوژمن ڕوویانکردە شاخەکان و دەستیان بە تێکۆشان کرد. کاتێک لە کۆمەڵگادا بڵاو بووەو قبووڵکرا. دۆخی ئێستای جیهان تا ڕادەیەک هاوشێوەی کوردستانە لە ساڵانی ١٩٧٠دا. لە گەڕان و ئەو مەترسییەی کە ڕووبەڕووی دەبووەوە، هەمووان بەدوای ڕزگاریدا دەگەڕان. بۆیە ئەم گەڕانە و هەوڵدانە کۆتایی نەهاتووە. وەک چەمکێک مانای ئینترناسیۆنالیزمی تێنەپەڕاندووە. سەبارەت بەوەو هیچ لاوازییەک نییە. ئینجا بۆچی دەوترێت وەک جاران پشتیوانی لە بزووتنەوە جیاوازەکان نییە و کەموکورتیش هەیە...
بۆیە پێویستە مرۆڤ لە ئامانجی ئەو بزووتنەوەیانەدا بەدوای هۆکارەکەیدا بگەڕێت. پێویستە لە پارادایمەکەیدا دەست بە لێگەڕین بکات. بە واتایەکی تر، پێشتر گوترا، نەتەوەپەرەستی بندەستان و نەتەوەپەرەستی دەسەڵاتداران وەک یەک نین، نەتەوەپەرەستی دەسەڵاتداران هەموو جۆرە مافێکی هەیە. ڕێبەر ئاپۆ گۆڕانکاری لەمەدا کرد. گەلان پشتگیریان لە ڤێتنام، کوبا و فەلەستین کرد. بە شێوەیەکی زۆر بەرز. بەڵام ئەنجامەکەی چی بوو؟ لە ئێستادا ڤێتنام زۆرترین پەیوەندی لەگەڵ ئەڵمانیا هەیە، هاوشێوەی تورکیا، ڤێتنامییەکان دەنێرن بۆ ئەڵمانیا بۆ خزمەتکردن. بە واتایەکی تر فەلەستینیش پشتیوانی وڵاتانی عەرەبی بەدەست نەهێنا و لەناو خۆیدا پارچە بوو. ئەوان ئەنجامێکیان بەرهەم نەهێنا کە لایەنگرانی ئینتەرناسیۆنالیستەکان ئامانجیان بوو. بەپێچەوانەوە هەڵگەڕانەوە، بە وشەی سەربەخۆیی و ئازادی و ڕزگاری جۆش و خرۆشیان خوڵقاند، بەڵام ئەو پارادایمەی کە بە بنەمایان گرتبوو، ئەو شتانەی پەیڕەویان دەکرد و ئایدۆلۆژیای دەوڵەت نەتەوە بەرەو سەربەخۆیی و ئازادیانی نەبرد. لە ئێستادا تاکە هێزێک کە بتوانێت ئەم ئەنجامە بەرهەم بهێنێت، بزووتنەوەی ئاپۆیی و پێشهاتەکانی کوردستانە. لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی پراکتیکی کراوە. لە پێوەندی لەگەڵ ئەمەدا، تاکە بزووتنەوەیەک کە شتەکان بە ئامانج دەگرێت، بە کردەوە جێبەجێی دەکات، لەبەر ئەوەی بیرۆکە و پراکتیکی وەک یەکن. پەکەکە هەر شتێک بڵێت دەیکەم، بە ئەنجامی دەهێنێت. لە سەر وتنەکانی دەژی وتێکۆشان دەکات. گەلان ئەمە لە هەموو جیهاندا دەبینن. زانست هاوکات لەگەڵ بزووتنەوەی ئازادی قووڵ لەدایک بووە. شۆڕشی ڕۆژئاوا کۆمەڵێک ڕاستی بۆ هەموان سەلماند. بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، ژنان ڕێگای ڕاستی خۆیان ناسیەوە. لەسەر ئەم بنەمایە پارێزنامەکانی ڕێبەر بە هەموو زمانە جیاوازەکان وەرگێڕدرا، بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە هەڵمەتی جیهانی ئازادیدا لە هەر چوار گۆشەی جیهان بڵاوکرانەوە. گەلان لە بیرۆکەکانی تێگەیشتن. بۆیە ئێستا باشتر ڕێبەر ئاپۆ دەناسن. هاوکات پێشهاتەکانی کوردستانیش دەبینن. بۆیە بەرەو ئێرە بەڕێ دەکەون، هۆگری و هاندانیان بۆ دروست بووە. بێگومان دەبینین کە تینویەتیەک هەیە، بەرەو ئەوە کەوتوونەتە جووڵە.
بەو پێیە مامەڵە بکە. واتە خاوەنداریەکی وەها هەیە. پەرەسەندنێکی لەم شێوەیە پێش دەکەوێت، ئێمە بە ڕوونی دەیبینین. لە ڕاستیدا ئەو پێشکەوتنانە بە کەم دەبینین، لەو بارەوە دواکەوتووین. پێویستە زیاتر بڵاوی بکەینەوە. پارێزنامەکانی ڕێبەر بە زووترین کات وەربگێڕدرێتە سەر زمانە جیاوازەکان و بگاتە دەستی ژنان، گەنجان، کرێکاران و ڕەنجدەران زیاتر. پێویستە زیاتر هەرچی زیاتر بڵاوبکرێنەوە لە هەر چوار گۆشەی جیهان. لەسەر ئەم بنەمایە ئینترناسیۆنالیزمێکی نوێ لەدایک دەبێت. نەک وەک پێشتر بەپێی بەرژەوەندییەکان، لە ڕاستیدا لەسەر بنەمای کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک و یەکگرتوویی دیموکراتیک و هەر کەس ئازادی خۆی بپارێزێت. تێگەیشتن و پراکتیکی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لە جیهاندا لە گەشەکردندایە. جیهان بەرەو کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک دەڕوات. هەرکەسێک کە بە فاشیزم و نەتەوەپەرەستی دەوڵەت نەتەوە تووشی کێشە بووە، لە کۆنفیدرالیزمی دیموکراسیدا بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت. نەتەوە یەکگرتووەکانی ئێستا، سیستەمەکانی لەسەر بنەمای یەکێتی دەوڵەتان چارەسەر نین. شەڕ و خوێنڕشتن، کۆمەڵکوژی، ستەم و برسێتی بەرهەم دەهێنن. بێگومان لە بەرامبەر ئەمەدا ڕێگای یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیک و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی جیهان زیاتر لە پەرەسەندنە. مرۆڤ ئەمە بە مانادارتر دەبینێ، پێشوازی لێدەکەن. پێشکەوتنەکان لەسەر ئەم بنەمایە ڕوودەدات. وەها دەبینرێت. ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەمە بە شێوەیەکی تر ڕووبدات. ئەوان کوردێکیان نەدەناسی، کورد دوا کەس بوون کە ناسران. دیسان بەڕاستی گەلان لە کورد نزیکتر دەبنەوە. هەروەها زۆرێک لە گەلانی دیکە پشتیوانی گەلی کورد دەکەن. بەڵام کورد بە تێکۆشانی شەڕ و بیرکردنەوە، بوێری و فیدایی بوونی خۆی هاوکاری گەلانی دیکەشی کرد و ئەمەش دەبینن. ئێستا هەمووان ڕزگاری خۆیان لە پارادایمی ڕێبەرایەتی و ئەزموونی تێکۆشان لە کوردستاندا دەبینن. پەکەکەش هەروەها ئەزموونی گەلان و ئەزموونی کرێکاران و تێکۆشەرانی ژنانی هەڵسەنگاند و خۆی له کوردستاندا بنیاتنا. لە ساڵانی ١٩٧٠ و ١٩٨٠ ئەزموونەکانی تێکۆشانی لە هەرچوار گۆشەی جیهان وەرگرت و خۆی لەسەر ئەو بنەمایە بنیاتنا. ئێستا هەمووان ئەو ئاستە لە پەکەکەدا دەبینن. پەکەکە گەلانی تریش لە خۆیدا بیبیبوو. بۆیە وەهایە، گەلانیش دەبینن کە لە پەکەکەدا چی ڕوویداوە، لە کوردستان چی ڕوودەدات و خاوەنداری لێدەکەن.
بارودۆخی کوردستان و ئەگەری گەشەسەندنەکان
کوردستان لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناوەندی جەنگی جیهانی سێیەمدایە. دۆخی بەستاتۆبوونی سەدەی ٢٠خەریکە بڵاودەبێتەوە. لە هەوڵدانی بنیاتنانی ستاتۆی نوێدا، چ جۆرە پرۆسەیەک چاوەڕێی ئێمەی کورد دەکات؟ ئامانجەکانی پەکەکە لە ساڵی نوێی تێکۆشان چین؟ بزووتنەوەی ئازادیی کورد لەم پرۆسەیەدا چ جۆرە ڕۆڵ و ئەرکێک بۆ خۆی دەست نیشان دەکات؟
کورد لە ناوەندی تێکۆشانی ئازادی و تێکۆشانی دیموکراتیکە. ناوەندی خوشک و برایەتی لەسەر ئازادی مرۆڤ و ژنان دامەزراوە. ناوەندی شۆڕشی ئازادی ژنانە. لە چوارچێوەی ئەو هەوڵدانانەی کە بۆ دابەشکردنی جیهان بەڕێوەدەچن، زۆرێک لە هێزەکانی جیهان و ناوچەکە بۆ بەدەست هێنانی سەروەت و سامانی کوردستاندا شەڕ دەکەن و دەجەنگن. بەم شێوەیە کوردستان دەبێتە ناوەندی شەڕ، بەڵام تەنها کوردستان ناوەندی ئەم شەڕە نییە. واتە ناوەندی جیاوازی دیکەی هەیە و لە ناوەڕاستی شەڕدان. پەرەسەندنی زیاتر بەم ئاراستەیە ڕوودەدات. ٣٠ ساڵ تێپەڕی، وا لە ٣٥ ساڵ نزیک دەبێتەوە، شەڕێکی جیهانی لە نێوان دۆخی ئێستای دەوڵەت نەتەوەکان بەڕێوە دەچێت. جەنگی جیهانی سێیەم. ئەم سیستەمە پارچەخوازە دەیەوێت بەم شەڕە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەر لە نوێ دیزاین بکاتەوە. دەیانەوێت سیستمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا و دوای ئەوە ١٠٠ساڵ لەمەوبەر لەسەر بنەمای سیستەمی دەوڵەت نەتەوە بە سەرۆکایەتی تورکیا و ئێران دامەزرا، لەسەر بنەمای سەرمایە کە بتوانێت بە خێرایی و بە ئاسانی کار بکات و داگیرکاری بکات دامەزرا، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕێگای وزەی نوێدا پشت بە ڕێککەوتنی عەرەبی و ئیسرائیل دەبەستێت بۆ ئەوەی دووبارە ئەو دیزاینە دەست پێبکات. سیستەم هێزی گۆڕینی شەڕی هەیە. پێویستە مرۆڤ ئەم ڕاستیە ببینێت.
دۆخی ئێستا ناتوانێت بەرامبەر ئەم هێرشانە خۆی ڕابگرێت. گورزی بەردەکەوێت. تێدەپەڕێت. بەڵام ئەگەر سیستەمی سەرمایەی جیهانی و سیستەمی سەرمایەداری بە ئەڵتەرناتیڤێک ڕانەگیرێت، ئەوا سەردەکەوێت. دۆخی ئێستای دەوڵەت-نەتەوە ڕێگری لەم کارە ناکات. بەرەنگاری دەبێتەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ناتوانێت بەردەوام بێت. لە لایەک ئەم دۆخەی ئێستا قووڵتر دەبێتەوە، لە لایەکی ترەوە سیستەم بۆ ئەوەی زیاتر قازانج بەدەست بهێنێت، هەوڵدەدات شتە هەبووەکان بگۆڕێت. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چەندین ناوەندی لەو جۆرە هەن کە دەبنە ئامانجی هێرشیان. لە غەززە ڕوویدا، ئێستا لە لوبناندایە. لەوانەیە لە سوریاش ئەو دۆخە دروست بکەن و سبەی لە تورکیا. تورکیا لە ناوەندی ئەم گۆرانکاریەدایە. هەمووان دەڵێن لە ناوەڕاستی کوردستان کورد لە بەرنامەدایە وەک ئەوەی کورد بەرپرس بن لە دۆخەکە، هیچ شتێکی لەو شێوەیە نییە دەیان کێشە لەتورکیادا هەیە وەک مەسەلەی کورد مەسەلەی کوردیش کێشەیەکی گرنگە بەڵام دەبێت تورکیا ڕەچاوی کۆمەڵگاکانی دیکە بکات کە لەم سیستەمەدا جێگایان نییە. ئەو ئێستا لە پێگەیەکدایە کە ببێتە یاسایی ترین بەربەست لە هێرشە دابەشکارییەکانی ناوچەکە. کوردستان ناوەندی ئەلتەرناتیڤە ناوەندی تێکۆشانی ئازادی و ناوەندی شەڕی ئازادییە.
ناوەندی شەڕی جیهانی نییە، بەپێچەوانەوە، ناوەندی تێکۆشانە بۆ ڕاگرتنی شەڕی جیهانی، ناوەندی تێکۆشانە بۆ لابردن و لەناوبردنی ئەم سیستەمە. پێویستە بە دروستی پێناسەی بکەین کە کوردستان ناوەندی چییە. کوردستان ناوەندی بنیاتنانی ئەڵتەرناتیڤێکە ڕێگری لەم شەڕە بکات و کۆتایی پێ بهێنێت. بۆ ئەم ئەڵتەرناتیڤە ناوەندی تێکۆشانە. بە پەرەسەندنی ئەڵتەرناتیڤی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، ئەم شەڕ و ململانێە هەرێمیانە کە لە ئەنجامی بەرژەوەندییەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری سەرهەڵدەدەن، سنووردار بکات و هەڵیوەشێنێتەوە. دەبێت بەم شێوەیە لێی تێبگەین و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. لێرەدا هەندێک لایەن هەن، دەڵێن، هێزی داهێنەری بنەڕەتی ئاشتیە. لەسەر ئەم بنەمایە، ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێبەری ئاشتی جیهانی پێناسە دەکرێت. بۆیە پێویستە دەستبەجێ سیستمی ئیمرالی هەڵوەشێتەوە و دەستوەردان بۆ بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت. لەکوردستان زیاتر ئەڵتەرناتیڤ پێشکەوێت، ئەو شەڕەی کە هەوڵ دەدرێت لە ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا قووڵتر بکرێتەوە، رابگیردرێت. بانگەوازی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی جیهانی سێیەم و ئازادیی مرۆڤایەتی دەکرێت. بانگەوازیەکان ڕاست و ڕوونن.
چۆن شەڕ و ململانێەکان لە نێوان هێزە بەرژەوەند خوازەکان لە جەنگی جیهانی سێیەمدا سەرهەڵدەدات؟ ئێمە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین و هەوڵ دەدەین لێی تێبگەین. ئێمە دەمانەوێت سوود لە تێکۆشانی خۆمان وەربگرین. بێگومان دەرفەت و ئیمکان بۆ دەڕەخسێنێت و ئەمە بەردەوام دەبێت و بڵاو دەبێتەوە. بەم شێوەیە لێ تێدەگەن هێرشی ئیسرائیل بەهەماهەنگی ئەمریکا و ئەوروپا ڕوویداوە. واتە ئەوەی هێرش دەکات تەنها ئیسرائیل نییه بەڵکوو به ناوی سیستەمەوە هێرش دەکات و ئێران و تورکیا ئاستەنگ دەکەن. بە عێراق و سوریاوە سەرقاڵن و تا ئێستاش لەو بارەوە بەردەوامن، ئەمە دەبێت لە ڕاستیدا وەک هەوڵێک بۆ توندکردنەوەی دۆخی ئێران و تورکیا تەماشا بکرێت کە نوێنەرایەتی دەوڵەت نەتەوە دەکەن. هەڵبەت تێکۆشان بۆ بنیاتنانی تورکیایەکی دێموکراتیک و سوریا، عێراقێکی دیموکراتیک و ئێران لەسەر بنەمای ئازادی کورد وەک ئەڵتەرناتیڤ و دەرفەتێک لەئارادایە ئەمە هێزی گۆڕانکاری بنەرەتیە. بۆ بەرژەوەندی گەل، ژنان، کرێکاران و زەحمەتکێشان تێکۆشان لە نێوان کێ دایە؟ لە نێو سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا شەڕ لە نێوان لایەنە دابەشکەرەکان کە بەرژەوەندیان سەرەکیان تێدا نییە بەردەوامە.
لایەنێک ستاتۆپارێزە، لایەنەکەی تر گۆڕانکاری دەوێت. هەروەها تێکۆشانی هێزەکانی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بۆ گۆڕینی ئەم دۆخە ئێستایە. ململانێ بۆ گۆڕینی ئەم ستاتۆ-هاوکارییە هەیە و بۆ گۆڕانکاری هەوڵدان هەیە کە لەسەر بنەمای کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پێی بەرژەوەندی ژنان، کرێکاران، ڕەنجدەران و گەلان دابمەزرێت. لەم ڕووەوە سیستەمی سەرمایەداری جیهانی بە مەبەستی ڕێگریکردن لە هەر جۆرە ئەڵتەرناتیڤ و لە پێناو لەناوبردن و تەسفیەکردنی پەکەکە هەموو جۆرە دەرفەتێکی بە هێزەکانی ستاتۆپارێز بە تایبەتی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بەخشیوە. لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا، بە تایبەتی لەسەر بنەمای پلانی هەڵوەشاندنەوە، بەبێ گوێدانە هەر ڕێسا، پێوەر و ئەخلاقێک، هێرش دەکەنە سەر پەکەکە. سیستەمی گۆشەگیری لە ئیمرالی هەر وەک خۆی بەردەوامە، هێرش بۆ سەر گەریلاکانی هەر وەک خۆیەتی، کۆمەڵکوژیی گەل بەهەمان
شێوە بەردەوامە. بە واتایەکی تر پێیان وابوو سەرەتا پێویستە پەکەکە لاواز و بێلایەن بکەن، پاشان دەتوانن شەڕی بەرژەوەندییەکان لە نێوان خۆیاندا بە ڕێکوپێک بەڕێوەببەن. بەڵام هەرچەندە هێرشیان ئەنجامدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. پەکەکە هێرشەکانی پووچەڵ کردەوە و تێکیشکاند. ڕێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی تەنانەت بۆ ساتێکیش لە بەرخۆدانی خۆی پاشەکشەی نەکردووە. ئێستا بەڕاستی کەوتوونە تەنگانەوە. ناتوانن ململانێی ناو خۆیان بەشێوەیەک کە ڕەزامەندی هەمووان بێت بەرەوا پێش ببەن، هەروەها ناتوانن بۆ ماوەیەکی درێژتر دژی پەکەکە یەکگرتنیان بپارێزن. بۆیە چڕی هێرشەکانیان بەردەوام دەکەن. بۆیە تاڕادەیەک ئەم بارودۆخە جێگای تێگەیشتنە. بەڵام درێژخایەن نابێت. وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویانە نەیانتوانیوە یەکینەکانی خۆیان بپارێزن. هەنگاو بە هەنگاو ناکۆکییە ناوخۆییەکانیش زیاتر دەبن. ئەڵتەرناتیڤی دیموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر بنەمای ئازادی کورد دەرفەتی گەشەکردن و فراوانبوونی خێراتر هەیە. بۆ نەهێشتنی ئەم ئەڵتەرناتیڤە دەستیان بە هێرش کرد. کاتێک بینییان سەرکەوتوو نابن، ناچار بوون لەگەڵیدا بژین. لە کۆتاییدا، بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێن، بۆیە ناچارن. ئێستا ڕۆڵی پەکەکە لەم دۆخەدا چییە ئێمە بە هەموو جۆرە بوێری و فیداکارییەوە بەرەنگاری هەر جۆرە هێرشێک بێتەوە. ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانیکرد گەریلاکانی ئازادی، لە زاپ، مێتینا، خاکورک، ئاڤاشین و باکوور گەورەترین بەرخۆدانی مێژووییان نیشان دا. ژنان و گەنجان بەهەمان شێوە بەرخۆدانیان کرد، گەلەکەمان بە گشتی بەرخۆدانیکرد، هەڤاڵان و دۆستانمان بەرخۆدانیان کرد. بەرخۆدان له هەر چوار پارچه ی کوردستان و له سەرتاسەری جیهان لەسەر بنەمای هەلمەتی ئازادی جیهانی بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ساڵی ڕابردوودا دەستی پێکرد گەیشتە بەرزترین ئاست. بەرخۆدانمان بە شێوازی هەمەلایەنە و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدراوە. ئێمە گەیشتووینەتە ئاستێک کە ئەنجامی گرنگ بەدەست بهێنین. بێگومان ئارمانجی ٤٧ـەمین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە تێکشکاندنی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی و مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەوانەی دەیانەوێت گەریلا بشکێنن بە بەرخۆدانی بێوێنەی گەریلا تێکدەشکێن و لەناودەبرێن. واتە ئێمە لە پرۆسەیەکداین کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەڕوخێت. لە ٤٧ـەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی پەکەکەدا پێشکەوتنێکی زۆر بە هێز و خێرا لە ئارادایە.
نوێدەکرێتەوە..