گەل دژی ئەو پۆلیسانە وەستانەوە کە ویستیان هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم دەستبەسەربکەن
پۆلیسی تورک هەوڵیاندا هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان کە پۆستەکەی دەستی بەسەردا گیراوە، دەستبەسەر بکەن، بەڵام لە ئەنجامی ناڕەزایەتیی گەل پاشەکشەیان کرد.
پۆلیسی تورک هەوڵیاندا هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان کە پۆستەکەی دەستی بەسەردا گیراوە، دەستبەسەر بکەن، بەڵام لە ئەنجامی ناڕەزایەتیی گەل پاشەکشەیان کرد.
پۆلیسی تورک هەوڵیاندا هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم بیرسەن ئۆرهان کە پۆستەکەی دەستی بەسەردا گیراوە، بە پاساوی ئیفادەدان دەستبەسەر بکەن. کاتێک بیرسەن دەچووە ماڵەکەی لە شەقامی هونەر، پۆلیس ڕێگەیان لێ گرت، کاتێکی بیرسەن ناڕەزایەتی پیشاندا، پۆلیسەکان گوتی ئیفادەی لێ وەردەگرن. گەل هەستیان بە ڕەوشەکە کرد و دژی پۆلیسەکان وەستانەوە. پاشان جەماوەر کە لە گۆڕەپانی سەید رەزا ئێشکگریان دەگرت هاتنە شەقامی هونەر، بیرسەن ئۆرهانیان ئازاد کرد.
دیسانەوە گەل بە بەرزکردنەوەی تا گۆڕەپانی سەید رەزا ڕێپێوانیان کرد، لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم" بەرزکرایەوە.
بیرسەن لە گۆڕەپانی سەید ڕەزا گوتی: "بۆ ئیفادە بانگیان کردم، ئەگەر منیش دەستبەسەرکرام ئێوە درێژە بە تێکۆشان بدەن".
زانراوە بیرسەن لەگەڵ پارێزەرەکەی دەروات و ئیفادە دەدات.
ئێشکگری گەل لە گۆڕەپانی سەید رەزا بەردەوامە.