بە دیمەن

لە لەندەن ژنان لە فیستیڤاڵی ژنانی زیلاندا کۆدەبنەوە

فیستیڤاڵی ژنانی زیلان لە ٢٠هەمین ساڵدا ئامادەکاریی دەکات تاوەکو دەنگ و وتە و بەرخۆدان بگەیەنێت بە لەندەن.

فیستیڤاڵی ژنانی زیلان کە بەشێوەیەکی نەریتی هەموو ساڵێک لە لەندەن ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵ بۆ جاری ٢٠هەمین بە پشتیوانی و تێکۆشانی ئەنجام دەدرێت.

فیستیڤاڵەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی ژیان ئەنجام دەدرێت، لە ١٤_١٥ی حوزەیران بە بەرنامەیەکی دەوڵەمەند پێشوازی لە بەشداربووان دەکات. درووشمی ئەمساڵ بە "ژن ژیان ئازادی بەرەو بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک" دەبێت.

١٤ ی حوزەیران، ڕۆژی یەکەمی فیستیڤاڵەکە لە کاتژمێر ١٣:٠٠، پانێڵێک بە ناونیشانی "ژن ژیان ئازادی، تا مۆدێلی کۆمەڵگەی دیموکراتیک: لەڕێگەی ئازادیی ژنەوە بەرەو ژیانێکی نوێ" بەڕێوەدەچێت.

پانێڵێکە لە (Kurdish Community Centre (11 Portland Gardens, Harringay, London N4 1HU) ) ئەنجام دەدرێت، پەرلەمانتاری دەم پارتی عەدالەت کایا و پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی بەریتانیا فریال کلارک و چەندین ژن وەک قسەکەر بەشداری پانێڵەکە دەبن. لە پانێڵەکەدا، لەڕێگەی دیدگای ئازادیی ژنەوە، مۆدێلی کۆمەڵگەی تاوتوێ دەکرێت.

١٥ی حوزەیران، لە ڕۆژی دووەمی فیستیڤاڵەکەدا، کۆبوونەوەیەکی مەزن بەڕێودەچێت. بەرنامەکە لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە (Bull Lane Playing Fields (Allied House, 14 Bull Ln, London N18 1SX) ) ئەنجام دەدرێت. هەروەها مۆسیقا بەدەنگی ژنان دەنگ دەداتەوە و چەندین هونەرمەندی ژن بەشداردەبن. هەڵپەڕکێ و دەهۆڵ و زوڕنا و ستاندی خواردن و جلوبەرگی فۆلکلۆری و بەرنامە بۆ منداڵان پێشکەش دەکرێت.

ئەنجوومەنی ژنانی ژیان، لە ڕاگەیاندراوی پێش فیستیڤاڵەکەدا بانگەواز لە هەموو ژنان دەکات و دەڵێت: "ئەمساڵ بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی، بەرەو شۆڕش هەنگاودەنێین" کۆدەبینەوە. بە درووشمەکانمان، بەرخۆدانی خۆمان مەزن دەکەین. ئەمە تەنها بەرنامەیەک نییە. ئەم کۆبوونەوەیە، بۆ مەزنکردنی پشتیوانی و درێژەدانە بە تێکۆشانی هاوبەش".