ئیهەدە دەربارەی خەدیجە ئۆناران نامەیەکی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا نارد
ئیهەدە دەربارەی خەدیجە ئۆناران کە بەهۆی ناردنی پارە بۆ زیندانیان ٨ مانگە زیندانیکراوە، نامەی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا نارد.
ئیهەدە دەربارەی خەدیجە ئۆناران کە بەهۆی ناردنی پارە بۆ زیندانیان ٨ مانگە زیندانیکراوە، نامەی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا نارد.
لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)، دەربارەی خەدیجە ئۆناران نامەی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا نارد. خەدیجە ئۆناران لەبەرئەوەی پارەی بۆ زیندانیان ناردبوو، خرایە زیندان، لە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ـەوە لە زیندانی ژنانی گەبزەیە. پێش ناردنی نامەکە، ئیهدە لەبەردەم بینای خۆی لە بیۆغلو ڕاگەیاندراوی خوێندەوە. تێیدا ئەو نامەیە خوێنرایەوە کە بۆ پەرلەمانی ئەوروپا نێردراوە.
ئەندامی کۆمیسیۆنی زیندانەکانی ئیهەدە نێرگس شاهین ڕایگەیاند خەدیجە وەک ئەندامێکی کۆمیسیۆنەکە بۆ مافی زیندانیان خەباتی دەکرد و داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤی کردبووە بەشێک لە ژیانی، گوتی: "بۆیە بەگوێرەی توانا پارەی ناردبوو بۆ هاوژینی پێشوو مەندەرەس لەیلا و چەند زیندانییەکی نەخۆش. ئەم پارەیەی بەگوێرەی ڕێکارە پێویستەکان ناردبوو".
نەرگس ڕایگەیاند خەباتەکەی ئۆناران دەچێتە چوارچێوەی هاوکاری و پشتیوانییەوە، زیندانیکردنی ئەو کارێکی نایاساییە، گوتی: "بەم دواییانە دۆسیەی لەم شێوەیە دەربارەی خزم و کەسوکاری زیندانیان زیاتر بووە".
دواتر، نامەکە لەڕێگەی پۆستەوە نێردرا بۆ پەرلەمانی ئەوروپا.