بە دیمەن

لە قامیشلۆ ژنان لە دژی پیلانگێڕی ڕژانە گۆڕەپانەکانەوە

ژنانی کانتۆنی جزیرە لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات ڕژانە گۆڕەپانەکانەوە و پەیامی 'بەرخۆدانی ژنان دەرگای ئیمراڵی دەشکێنێت'یان دا.

کۆنگرە ستاری کانتۆنی جزیرە بە ئامانجی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی بەسەر هەموو پیلانگێڕییەکدا سەردەکەوێت" ڕێپێوان و دواتر گردبوونەوەیەکی جەماوەرییان لە شاری قامیشلۆ ئەنجام دا.

ڕێپێوانەکە بە بەشداربوونی هەزاران ژن لە شار و هەرێمەکانی دیکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە ئەنجامدرا، ڕێپێوانەکە لە پێش چوارڕێیانی سیڤانی شاری قامیشلۆ بە درووشمی "نەخێر بۆ پیلانگێڕی"، "بێ  سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن ژیان ئازادی" دەستیپیکرد و بە بەرزکردنەوەی ئاڵا و وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و کۆنگرە ستار تا پێش یاریگای هەیسەم کچۆ بەردەوام بوو، دواتر گۆڕدار بۆ گردبوونەوەیەکی بەرفراوان.

گردبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستیپێکرد و دواتر وتەبێژی کۆنگرە ستار، ڕیحان لۆقۆ قسەیکرد و جەختی کردەوە لەوەی وەک ژنان خاوەنداری لە ڕەنج و فەلسەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن و گوتی: "فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بووە ڕەخسێنەری ناسنامەی ژنان. ئەنجامدانی پیلانگێڕی بۆ شکاندی ئیرادەی گەلی کورد و ژنان بوو لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا. ئێمە بە تێکۆشانمان لە مساڵدا ڕۆژی ڕەش دەگۆڕین بۆ ڕۆژی ڕووناکی ئازادی."

دواتر لەسەر ناوی ژنانی سووریانی، ئەستێرە مورد قسەیکرد و دەستنیشانی کرد وەک ژنان بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە گەیشتوون بەم ئاستەی سەرکەووتن و وەک ژنانی سووریانی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کردوونی بە خاوەن ماف و ناسنامە و گوتی: "ئامانجی پیلانگێری هەر بۆ ئەوەیە کە گەلان نەگەن بە ماف و ئازادی خۆیان. بۆیە دەڵێین ژنان پێکەوە ڕزگاری ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەن."

هەر لە بەردەوامی خوێندنەوەی پەیامەکانی ژناندا لەسەر ناوی کۆردیناسیۆنی ئەنجوومەنی ژنان، سەمەر عەبدوڵا قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ژنان لە هەموو جێگە و کاتێکدا قەرزداری ڕێبەر ئاپۆ، بۆیە ژنان بە تێکۆشانیان ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دێننە ئاراوە و ئەمەی گوت: "ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادی گەلان ژیانی خۆی بەخشی، بۆیە وەک ژنان دەبێت ژیانمان بکەیینە فیدای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. پێویستە ئەمساڵ بکەینە ساڵی تێکشکاندنی پیلانگێڕی و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین."

لە کۆتاییدا ژنان پێکڕا بەڵێنی بەرفراوانکردنی تێکۆشانیان دا، گردبوونەوەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم و هەلهەلەی سەرکەووتن کۆتایی هات.