لە شارباژێر گەنجێک بە دەستڕێژی گولـلەی پاسەوانی سنووری عێراق کوژرا

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پاسه‌وانی سنوور له‌سنووری شارباژێری سەر بە پارێزگای سلێمانی ته‌قه‌ی له‌ باوك و كوڕێك كردووە، لە ئەنجامدا كوڕه‌كه، كە‌ ته‌مه‌نی ١٧ ساڵە‌ گیانی له‌ده‌ستدا و باوكیشی برینداربووە.

بەپێی زانیارییەكان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پاسه‌وانی سنوور لە گوندی سوورەبانی سنووری شارەدێی زەلانی سەر بە شارۆچكەی شارباژێڕ ته‌قه‌ی له‌ باوك و كوڕێكی خەڵكی گوندی كانی گوێز كردووە، كه‌ پیشەیان كۆڵبەری بووە.

زانراوە لە ئەنجامی تەقەی پاسەوانی سنووری عێراقدا، ئارێز ئاواتی تەمەن ١٧ ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا و ئاوات ئیسماعیلی باوکی کە تەمەنی ٤٣ ساڵە برینداربووە.