لە ڕۆژهەڵات و ئێران توندوتیژی لە دژی ژنان لە هەڵکشاندایە
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران توندوتیژی دژی ژنان، یاسای ناچاری پەردەپۆشکردن، فشار، دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە و سزای لە سێدارەدان لە هەڵکشاندایە.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران توندوتیژی دژی ژنان، یاسای ناچاری پەردەپۆشکردن، فشار، دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە و سزای لە سێدارەدان لە هەڵکشاندایە.
کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٥دا لە بەرانبەر پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە بەرانبەر ژنان بەردەوامە. بە تایبەتی ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی شوناسی ئەتنیکییەوە هەم بەهۆی ڕۆڵی ڕەگەزی کۆمەڵگەیی ڕووبەڕووی جیاکاری دەبنەوە.
یاسایی پەردەپۆشکردنی ناچاری و توندوتیژی لە بەرانبەر ژنان
لە ئێران یاساکانی پەردەپۆشکردنی ناچاری لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە شێوەیەکی سیستماتیک مافە سەرەتاییەکانی ژنان و کچانی پێشێل دەکات. بە پێی ڕاپۆرتەکانی ٢٠٢٥ی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ئەم یاسانە ژن و منداڵانی کچ ئازار دەدات، تاوەکو ئاستی ئەشکەنجەدانی خراپ مامەڵەی لەگەڵ کردون.
بۆ نمونە لە ئاداری ٢٠٢٥ لە شاری کرماشان ئایسو ڕەحیمی حەوت ساڵ لە کاتی ڕۆشتن بۆ قوتابخانە نەیدەویست سەرپۆش بکات، بەڕێوەبەری زیندان سزای دا. بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕێگری لە چوونە قوتابخانەی کرا.
لە بەرانبەر خوێندکاری زانکۆ لەیلا حوسێنی توندوتیژی 'پۆلیسی ئەخلاق'
لە ئایاری ٢٠٢٥ لە زانکۆی تاران خوێندکاری بەشی کۆمەڵناسی لەیلا حوسێنی ٢٢ ساڵ لەبەردەم دەرگای کەمپەکە لە لایەن 'پۆلیسی ئەخلاق'ەوە ڕاگیرا. بە پاساوی ئەوەی جلەکانی 'بە پێی پێوانەکانی ئیسلامی' نییە وەک کێشەیەک تەماشا کرا. 'پۆلیسی ئەخلاق' لەیلا حوسێنی بە زۆر سواری مینی پاسێک کرد و بردیان بۆ ناوەندێکی دەستبەسەرکردن لە تاران. لەیلا حوسێنی بۆ ماوەی چوار کاتژمێر دەستبەسەر کرا و توندوتیژی جەستەیی کرایە سەر. بە وتەی لەیلا حوسێنی، ژنە پۆلیسێک سزای داوە، قژی ڕاکێشاوە و فڕێیداوەتە سەر زەوی. سوکایەتیان بە لەیلا حوسێنی کرد و گوتیان مرۆڤی وەک تۆ بێ ئەخلاقی بڵاودەکەنەوە.
دەستوەردانی توندوتیژی لە چالاکییەکانی شەرمەزار کردن
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ بەتایبەت پێش ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان، دەسەڵاتدارانی ئێران هەڕەشەیان لە ژنان کرد کە کۆنەبنەوە و بەم شێوەیە ڕێگرییان لێدەکەن. لە یەکێک لە دیمەنەکاندا پۆلیسی ئەخلاق بینراوە کە لە ژنێکی بێ سەرپۆش دەدات، بەڵام ژنان لە دژی پۆلیس پشتگیری خۆیان نیشاندا.
فشار لە بەرانبەر چالاکی و گۆڕانیبێژانی ژن
لە ساڵی ٢٠٢٥دا گۆرانیبێژی کوردی ٢٩ ساڵ و چالاکوانی مافەکانی ژنان شیرین بەهرامی لەسەر پلاتفۆرمی دیجیتاڵی گۆڕانییەکی پەیوەست بە شەرمەزارکردن بڵاوکردەوە. گۆرانییەکە ڕەخنەی لە یاساکانی پەردەپۆشکردنی ناچاری گرتووە و دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'ی بەرەوپێش بردووە و سەرنجی بۆ تێکۆشانی ئازادیی ژنان ڕاکێشاوە.
بەوهۆیەوە لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٥دا شیرین بەهرامی لە ماڵی خۆییدا لە تاران دەستبەرکراو و بە تۆمەتی 'پڕوپاگەندە لە دژی ڕژێم' و سوکایەتی بە ئیسلام' زیندانی کرا. هەروەها لە پاش دەستبەسەر کردنی سزای لێدانی ٧٤ قامچی، ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و بەکارهێنانی میدیای دیجیتاڵی لێ قەدەغە کراوە.
شیرین بەهرامی لە زیندانی ئەوینە و بەهۆی هەلومەرجی زیندانەوە تەندروستی باش نییە.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان فشار لە بەرانبەر چالاکوانانی ژنانی کورد
ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەم بەهۆی شوناسی ئەتنیکی هەم بەهۆی داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان بوون بە ئامانجی ڕژێمی ئێران.
بە پێی راپۆرتێکی ٢٠٢٥ ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی چوار ژنی کورد بەشداری ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر بوون، چالاکوانی مافەکانی ژنانی کورد لەیلا پاشایی، باران سەیدی، سوهێلە موتیعی و سۆما محەمەد ڕەزازی زیندانی کران. ئەم ژنانە لە مافی وەرگرتنی پارێزەر بێبەشکران و بەبێ پارێزەر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا.
سزای لە سێدارەدان و مانگرتنی گشتی
لە ساڵی ٢٠٢٥دا ڕژێمی ئێران بێپچڕان سزای لە سێدارەدانی بەسەر ژنانی کوردا سەپاندوە. دوو ژنە جالاکوانی کورد پەخشان عەزیزی و وەریشە مورادی بە تۆمەتی بێ بنەمای وەک "پڕوپاگەندە لە دژی ڕژێم" و "شەڕ لە بەرانبەر دەوڵەت" سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا. ئەم سزایە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناڕەزایەتییەکی گەورەی لێکەوتەوە.
لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنێکی گشتی ئەنجام درا. خەڵکی هەرێمەکە لە بەرانبەر سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وەریشە مورادی ڕژانە گۆڕەپانەکان.
لە ٩ی ئاداری ٢٠٢٥دا بە دەیان ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ بە مەبەستی ڕاگرتنی سزای لە سێدارەدانی شەریفە محەمەدی، پەخشان عەزیزی و وەریشە مورادی کەمپینێکییان دەستپێکرد.
هێرشەکان لە دژی ڕۆژنامەنووسانی ژن
ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسانەی لەسەر تیرۆرکردنی ژینا ئەمینی هەواڵیان دروست کرد و بۆ ڕای گشتیی بڵاویان کردەوە بوون بە ئامانجی ڕژێم. لە سالی ٢٠٢٥دا زۆرێک لەو ژنە ڕۆژنامەنووسانە بانگکران و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا، تۆڕەکانی میدیا دیجتاڵییەکانیان داخراو و هەندێکیان زیندانی کران.
ناڕەزایەتی نێونەتەوەیی و هەڵوێستی ئێران
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بانگەوازی لە ئێران کرد کە کۆتایی بەم سیاسەتانەی بهێنێت و یاساکانی پەردەپۆشکردنی ناچاری هەڵبگرێت. سەرەڕای ئەوەش تاوەکو ئێستا ڕژێمی ئێران سیاسەتی خۆی نەگۆڕیوە. بە پێچەوانەوە فشارەکانی لە بەرانبەر ژناندا لە ساڵی ٢٠٢٥دا زیاد کردوە.
بەرخۆدانی ژنان و هیوا
سەرەڕای هەموو ئەو فشارانە ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرخۆدانەکانیان لە ساڵی ٢٠٢٥دا بەردەوامن. دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' تا ئێستاش سیمبولی تێکۆشانی ئازادی ژنانە. مانگرتنی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چالاکییەکانی شەرمەزار کرد و هەڵمەتە نێونەتەوەییەکان ئاماژەن بۆ ئەوەی ژنان لە هەوڵی ئەوەدان دەنگی خۆیان بە جیهان بگەیەنن.