کەجەدەکە-ئەوروپا: کات کاتی کۆمەڵگای دیموکراتیک و یەکگرتووە
کەجەدەکە-ئەوروپا جەژنی قوربانی لە گەلی کورد و جیهانی ئیسلامی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند کە جەژن دەرفەتێکە بۆ یەکێتی نەتەوەیی، یەکگرتوویی و بەهێزکردنی تێکۆشان.
کەجەدەکە-ئەوروپا جەژنی قوربانی لە گەلی کورد و جیهانی ئیسلامی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند کە جەژن دەرفەتێکە بۆ یەکێتی نەتەوەیی، یەکگرتوویی و بەهێزکردنی تێکۆشان.
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردانی ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) جەژنی قوربان لە هەموو گەلانی بندەست و بەتایبەتی گەلی کورد پیرۆز کرد.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە چەوسانەوەکان، گەمارۆ و هێرشەکان لە هەر چوار بەشی کوردستان کراوە و ڕایگەیاندووە بە تایبەت مەخموور و شەنگال ڕووبەڕووی هەڕەشەی جددی بوونەتەوە.
کەجەدەکە-ئە ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە لەلایەن هێز و حکومەتەکانی خاوەن عەقڵیەتی داعشەوە بۆ ڕێگریکردن لە ئاشتی و ئارامی گەل ئەنجامدراون و ئاماژەی بەوەدا کە هاوڵاتیانی مەدەنی، ژنان، منداڵان، گەنجان و بەساڵاچووان کراونەتە ئامانج.
کەجەدە ئەوروپا ڕایگەیاند کە هەموو ئەم هێرشانە لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەل و لایەنی دیموکراتیک شکست دەهێنن.
کەجەدەکە- ئەوروپا ئاماژەی بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"دا و ڕایگەیاند: "مانیفێستێکی مێژووییە بۆ سەدەی ٢١، ئەم بانگەوازییە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرفەتێکی گرنگی ڕەخساندووە و دەبێت خاوەنداری لێبکرێت."
هەروەها ڕاگەیەندراوە کە گەلی کورد بە ڕۆحی یەکێتی، هاوبەشی و تێکۆشانەوە جەژن پیرۆز بکەن، گەل بە هاوکاری ماددی و مەعنەویەوە یەکێتی نەتەوەیی خۆیان بەهێزتر بکەن.
کەجەدەکە ئەوروپا هیوادارە ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتێک بۆ بنیاتنانی ئازادی، یەکسانی، دیموکراسی، دادپەروەری، خوشک و برایەتی لە نێوان گەلان.