له باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جەماوەری گەل له جەژنی قوربان سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد
دانیشتوانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد
دانیشتوانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد
دانیشتوانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی چوونە سەردانی مەزاری شەهیدان.
دانیشتوانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا روویانکردە گۆڕستانەکانی شەهید خەبات دێریک لە دێریک، شەهید دڵشێر لە تربەسپی، شەهید دەلیل ساروخان لە قامیشلۆ، شەهید ئیسامیل لە عامودێ، شەهید دژوار لە حەسەکە، شەهید ڕوستەم جودی لە دربێسی، شەهید دیجلە لە کۆبانێ، هەروەها گۆڕستانەکانی تل تەمیر، ڕەقە، دێرەزۆر، شەدادێ، تەبقا و حەلەب.
هاوکات لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان، شاندەکانی ئیدارە خۆبەڕێوەبەری، نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنان و گەنجان، هەڤاڵانی شەهیدان، شەڕڤانانی یەپەگە، یەپەژە، و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد.
دانیشتوانی شار و ناوچەکان لە کاتی چوونە ناو گۆڕستانەکان لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و شەڕڤانانی هێزە سەربازییەکانەوە پێشوازییان لێکرا. هەروەها هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ئەوەی جەژن بە سەلامەتی و ئارامی تێپەڕێت، ماوەی هەفتەیەکە ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی گرتووتەبەر.
جەماوەری گەل گوڵیان لەسەر مەزاری شەهیدان دانا و بۆنیان داگیرساند، قورئانیان خوێند و نزایان کرد. هەروەها شیرینییان دابەشکرد و جەژنیان لەگەڵ یەکتر پیرۆز کرد.