ڤەدات ئایدن سەرۆکی پارتی کار-ی ئامەد یادی کرایەوە

ڤەدات ئایدن، سەرۆکی پارتی کار-ی شاری ئامەد (HEP)، کە لە ٥ی تەمووزی ١٩٩١ لەلایەن ژیتێمەوە تیرۆرکرا، لە سەر مەزارەکەی یادی کرایەوە.

 

بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، سەرۆکی پارتی کار-ی گەلی ئامەد، ڤەدات ئایدین، کە لە ٥ی تەمووزی ١٩٩١ لەلایەن ژیتێمەوە ڕفێندرا و دواتر کوژرا، لە سەر مەزارەکەی یادی کرایەوە. بەڕێوەبەرانی مەبیا-دەر، بنەماڵەی ئایدن، خالیدە تورک ئۆغڵو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی و هاوسەرۆکانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و هاوسەرۆکانی شارەوانی ئامەد و جەماوەرێکی زۆر بەشدارییان لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا کرد.

وەیسی ئایدن برای ڤەدات ئایدن جەژنی قوربانی پیرۆز کرد و وتی: "زۆر جار داوامان کردووە کە جەژن ببێتە هۆی ئاشتیەکی بە کەرامەت، ئەمڕۆ پڕۆسەیەک لە ئارادایە و دەمانەوێت ئەم پرۆسەیە بەرەو ئاشتی هەنگاو بنێت، بە هەوڵی شەهیدانمان گەیشتوینەتە ئەم ڕۆژانە، تێکۆشانی ئەوان ڕێگای ئاشتی کردووتەوە."

هەروەها عەباس شاهین، هاوسەرۆکی دەم پارتی وتی: "ئەوانەی دەرفەت بۆ پێکەوەژیانی گەلان خۆش دەکەن، دەبنە سیمبۆل بۆ جیهان. ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیەکانمان لەسەر ئەو ڕێگایەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردووە.

لە کۆتاییدا، خالیدە تورک ئۆغڵو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند کە تیرۆرەکان بە شەهید کردنی ڤەدات ئایدنەوە دەستی پێکرد و وتی: "ئەم شەڕە بە ئاشتی دەگاتە لوتکەی خۆی، ئێمە بۆ ئەم مەبەستە درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین، ئەم بەدیلانە دەبێتە هۆی مسۆگەرکردنی بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک."

مەراسیمی یادکردنەوەکە بە دانانی دەستە گوڵ لەسەر مەزاری ئایدن کۆتایی هات.