لە جۆلەمێرگ سەردانی مەزاری شەهیدان کرا
لە جۆلەمێرگ و ناوچەکانی دەوروبەری بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی مەزاری شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و دێموکراسی کرا.
لە جۆلەمێرگ و ناوچەکانی دەوروبەری بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی مەزاری شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و دێموکراسی کرا.
پارتی هەرێمە دیموکراتیەکان(دەبەپە)، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد(تەژەئا)، دایکانی ئاشتی و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەم پارتی) بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی مەزاری شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسییان کرد.
لە جۆلەمێرگ گەل سەردانی گۆڕستانی سەری سۆلانیان کرد لە گەڕەکی تەکسەر و پرسە و سەرەخۆشیان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان کرد. پەرلەمانتاری دەم پارتی ڤەزیر پارلاک تیشکی خستە سەر بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بە سایەی ئەو کەسانەوە کرا کە لە پێناو ئازادییدا گیانیان بەخت کرد. لەم پرۆسە مێژووییەدا بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرین و خەونی هەموو شەهیدانمان بە ئاشتی و ئازادی بەدی دەهێنین."
هەروەها لە ناوچەی گەڤەر سەردانی گۆڕستانەکانی گەڕەکەکانی باژێرگە و ئۆرمان کرا. لە گۆڕستانەکان نزا کرا و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان کرا.