بە دیمەن

نەدیم سەڤەن: هەموو بانگەوازەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە یەکلاکەرەوەن

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە نەدیم سەڤەن، بانگەوازی لە گەلی کورد و دۆستانی کرد لە ١٥ی شوباتدا لە ستراسبۆرگ بە شێوەیەکی بە هێز بەشداری چالاکییە مەزنەکە بکەن و گوتی: "تاوەکو ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بە دی دێت تێکۆشانمان بەردەوامە".

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە نەدیم سەڤەن دەبارەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، چالاکییە فیداییەکانی 'ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' ڕۆڵی CPT، سیستەمی ئیمراڵی و هەوڵدانە بێپچڕانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەریی دیموکراتیک، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە نەدیم سەڤەن، لە سەرەتادا شەهیدانی فیدای بە دروشمی 'ناتوانن ڕۆژەکانمان تاریک بکە' بە ڕێزدارییەوە یادکردەوە و پیلانگێڕان لە پیلانگێڕی ١٥ی شوباتدا ڕۆڵیان هەبوو شەرمەزاری کرد. نەدیم سەڤەن لەسەر ئامانجی پیلانگێڕی ئەمەی گوت: "هەڵبەت ئامانجی پیلانگێڕان لە ناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ و پەرتەوازەکردنئ تەڤگەری ئازادیبوو. ئەوکاتە بۆ ٦ مانگ پیلاندانرابوو. لەوکاتەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە سەرپەرەشتی پیلانگێڕییەکەی دەکرد قسەیەکی هەبوو. دەیگوت، 'بە ٦ مانگ پەکەکەمان بڵاوەکرد'، بەڵام لە باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان و دەرەوەی وڵات گەل خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ کرد و وەک قەڵغان خۆیاندایە پێش. بە میلیۆنان مرۆڤ ڕاپەڕین، خاوەندارێتییان لە هیوا، ئازادی و ڕۆژی خۆیان کرد و ئامانجەکانی ئەوانیان پوچەڵکردەوە. پیلانگێڕان پاشان خۆیان دانیان پێدانا و گوتیان 'نەمانزانی پەکەکە هێندە ڕێکخراوێکی بەهێزە'. یانی هێندە ڕێکخراوە".

'پیلانگێڕی بەردەوامە'

نەدیم سەڤەن ئاماژەی بەوەکرد کە پیلانگێری لە لایەن هێزە هەژموونخوازەکان، مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و هێزی دەوڵەت نەتەوەکانەوە ئەنجام درا و بەمجۆرە بەردەوامبوو: "دەستی هەر یەک لە دەوڵەتەکان لە پیلانگێڕییەکەدا هەیە، بەڵام ئەوەی ئەم پیلانگێڕییەی پووچەڵ کردەوە، ڕێبەر ئاپۆ بوو. بۆچوونە هاوچەرخەکانی لە بەرانبەر مۆدێرنیتی سەرمایەداری، هەروەها لە لایەنی زیهنی و فکردا پارادایمێکی نوێی خوڵقاند. لە دژی هەموو ئەو شتە پیسانر کە پیلانگیڕی لەسەر دامەزرا، دەبێت خۆپاراستن چۆن بێت، نیشانی دا. دووەمین ڕۆڵ فیداکارییەکانی گەریلاکانی کوردستان بوو. گەریلا بۆ خاوەندارێتی کردن لە ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی فیدای بەشداری پڕۆسەکە بوون. سێیەمین گەل لە بەرانبەر هەموو کوردستان و دەرەوەی وڵات بە چالاکی مەزن خاوەندارێتییان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد. لە ئەنجامی ئەم بەرخۆدانە بە شکۆدا پیلانگێری پوچەڵکرایەوە، بەڵام پیلانگێڕی بە ڕێباز و ڕەنگی جیاواز هەوڵ دەدرێت لە لایەن مۆدێرنیتی سەرمایەدارییەوە بەردەوامی هەبێت. لە بەرانبەریشدا تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ، تەڤگەری ئازادی کوردستان و دۆستانی ئینتەرناسیۆنالیست و گەلی کوردستان بەردەوامە".

CPT لایەنی یاسایی بەرژەوەندی دەوڵەتان دەپارێزێت

نەدیم سەڤەن ئاماژەی بەوەکرد کە ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو بەرگرینامەکانییدا باسی ڕۆڵی ئەمریکا، بەریتانیا، ئیسرائیل و یەکێتی ئەوروپا لە پیلانگێڕی نێونەتەوەی کردوە و گوتی: "لە هەموو بەرگرینامە نووسراوەکانییدا، بناغە تیوری،  سیاسیی، ڕێکخراوەیی، پاراستن و زیهنی شڕۆڤە کردوە. ڕۆڵی سەرەکی یەکێتیی ئەوروپایە. چۆن؟ لە ڕادەستکردنی ڕێبەر ئاپۆ بە تورکیا بناغەیەکی سیاسی و یاسایی نەبوو. دەزانن هێزە گڵاوەکان، هێزەکانی گلادیۆ ڕێبەر ئاپۆیان لە کینیا گرت و ڕادەستی دەوڵەتی تورکیان کرد. سەرۆکایەتی ئەمە بە بەرفراوانی هەڵدەسەنگێنێت و وەک ئۆپراسیۆنێکی گەورەی گلادیۆی ناوی دەبات. ڕێبازە پیسەکانیان لە دەرۆی مرۆڤایەتییە. لە بەرانبەر هیچ کەسێکدا ئەم ڕێبازە بەکارنەهێنراوە. یەکێتی ئەوروپا کاتێک ڕێبەر ئاپۆ دەبنە و ئیمراڵی و ڕادەستی دەوڵەتی تورکی دەکەن، یەکەمجار نوێنەرەکەیان دەچێتە لای ڕێبەر ئاپۆ. لە بەرگرینامەکانیدا ڕێبەر ئاپۆ باسی ئەمە دەکات. دەڵێت "پیرەمێردێکبوو، پسپۆڕ بوو". لە بنەڕەتدا نوێنەری CPT بوون. CPT لە لایەنی مافەکانی مرۆڤ و تاکەکەسیدا ڕۆڵی خستەئەستۆی خۆی، بەڵام لە بنەڕەتدا ئامانجی سەرەکییان لە ناوبردنی بوو لە ماوەیەکی درێژدا. ویستی ئەم دۆزە لە چوارچێوەی گەلی کوردستان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، مافەکانی چاکسازی، لە کۆمەڵگەی بوون دەربکات، لە ئەخلاق و سیاسەت دەربکات و بیکات بە پرسێکی تاکەکەسی. تا ئێستا ئەم ڕۆڵە لە لایەن CPTوە بەردەوامی هەیە. سەرنج بدەین لە ڕێکارە یاساییە ئاساییەکاندا، دەبێت CPT ڕۆڵی جیاوازتر بگێڕێت، بەڵام بەرژەوندی دەوڵەتان بە بنەما دەگرێت. CPT بەبێ بەڵێی دەوڵەتان ناتوانێت ڕاپۆرتی خۆی ئاشکرا بکات، بەڵام لە بابەتی ئازرەربایجان وەها نەبوو. لە چەندین بابەتی تردا وەها نییە. لەبەر ئەمەش هەم ڕۆڵی CPT هەم لە کەسایەتی CPTدا ڕۆڵی یەکێتی ئەوروپا فێڵکردنە، لە لایەنی یاساییدا بەرژەوەندی دەوڵەتان دەپارێزێت، بەڵام تێکۆشانی گەلی کوردستان، تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی تەڤگەری ئازادی پلانەکانیان لە ٢٧هەمین ساڵیادی پیلانگێڕی پوچەڵ دەکاتەوە".

'ئیمراڵی سیستەمی لە ناوبردن، قڕکردن و داگیرکارییە'

نەدیم سەڤەن ئاماژەی بەوەشدا کە هەرچەندە لە مێژووی گەلانی شۆڕشگێڕدا نمونەی تێکۆشانی جیاواز هەبێت، نمونەیەکی وەها سەرنجڕاکێش لە شۆڕشەکانی جیهاندا ئەزموون نەکراوە و بەمجۆرە بەردەوامبوو: "نمونەی چەندین مرۆڤی شۆڕشگێر، تێکۆشەر و خاوەن لێگەڕینی جیاواز هەیە. لە بەرانبەر ڕێبەرێک کە بۆ داهاتووی جیهان لە نێو لێگەڕیندایە، ڕێبازێکی وەها جێبەجێ نەکرا. ئیمراڵی سیستەمی لە ناوبردن، قڕکردن و داگیرکارییە. ڕێبەر ئاپۆ سیستەمی ئیمراڵیی وەک 'پرۆتۆ-گوانتانامۆ' ناوبردوە. دەزانن گوانتانامۆ بۆ چەکدارانی ڕادیکاڵی ئیسلامی ئەل-قاعیدە ئامادەکرا. دەزانن سیستەمی ئیمراڵیی لە بنەڕەتدا شوێنی ئەنجامدانی پرۆژەی لە ناوبردن، قڕکردن و ئەشکەنجەی دەرەوەی مرۆڤایەتییە. بە تایبەتی ئەم پڕۆژەیە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئامادە کرا. ئامانجی سیستەمی ئیمڕاڵیی لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا شکاندنی هیوای گەلان، هیوای شۆڕشگێڕان و وڵاتپارێزان بوو".

'چالاکییەکانی فیدای ناتوانن ڕۆژەکانمان تاریک بکەن'

نەدیم سەڤەن بۆ ڕۆڵی ميژووی گەلی کوردستان و دۆستانی بۆ خاوەندارێتی کردن لە ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی گوت: "لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا کاتێک پیلانگێڕی دەستی پێکرد، ڕێبەر ئاپۆ لەبەر فشار ناچاربوو لە سووریا دەربچێت و بەرەو یۆنان چوو، پاشان ئیتاڵیا و ڕووسیا. سەرنج بدەین لەو پڕۆسەیەدا هەستی گەلی کوردستان، گەریلاکانی کوردستان و خاوەندارێتی کردنی تێکۆشەرانی گەلی کوردستان مێژووی بوو. ئەم ڕۆڵە مێژووییە چیبوو؟ کاتێک ڕێبەرێتی لە ئیتالیا بوو لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٨دا هاوڕێ بەروار لە شوێنێکی وەک وان چالاکی فیدای کرد. جەنگاوەر و کادرێکی شۆڕشگێڕ و پێشەنگێکی ژنبوو. هەڵوێستێکی ڕابەری کرد. دیسان هاوڕێ ڕۆژبین عەرەب، هاوڕێ فەرهاد، هاوڕێ خەبات، پاشان هاوڕێ شارستان… لە ٢ی شوباتی ٢٠٠٦دا هاوڕێ ڤیان چالاکی ئەنجام دا. تێکۆشان بۆ خاوەندارێتی کردن لە ڕێبەر ئاپۆ بە هێزبوو. شەهیدانی فیدای هیوای ئازادیی خۆیان لە ڕێبەر ئاپۆدا دەبینی. لە بۆچوون و بیرۆکە نوێیەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەیانبینی. لە هەموو پارچەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات جەستە و سنگی خۆیان وەک قەڵغان خستە بەردەم پیلانگێڕی. ئەمە لە مێژوودا یەکەمە. لە پێشەنگی هاوڕێ خالید ئۆراڵ ئەنجام درا. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە شارەکانی ئورمیە، تەهران و تا قەزوین بە هەزاران کەس کە بە فکری ڕێبەر ئاپۆ کاریگەر بوون، ڕاپەڕین. لە باشووری کوردستان لە سلێمانی و هەولێر بە سەدان هەزار کەس ڕاپەڕین. لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا گەل خاوەندارێتی لە ڕێبەر ئاپۆ کرد. لە بەرانبەر گلادیۆ و پیلانگێری هەستی نەفرەت و تۆڵەکردنەوە فراوانبوو. لە کاتی پیلانگێڕییدا لە چەندین وڵاتی ئەوروپا خۆپیشاندان لە بەردەم کۆنسوڵخانەکانیان کرا. یەکێک لەوانە بەرلین بوو، لەوێ ٤ وڵاتپارێزمان شەهید کران. شوێنێکی وەک ڕووسیا هاوڕێ تایلان و جیهاد لە کرەملین ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا. لە مێژوودا بۆ پێغمبەرانیش شێوازێکی وەهای خاوەندارێتی کردن پێشنەکەوتوە. ئەم خاوەندارێتی کردنە هەستی ئازادیبوو. خاوەندارێتی کردنی بیر و باوەڕی کوردستان بوو. خاوەندارێتی وڵاتپارێزی بوو. خاوەندارێتی کردنی ئامانجی سەربەخۆبوون و ئازادیبوو. هەربۆیە فیداییان جەستەی خۆیان فیدا کرد".

'ڕێبەر ئاپۆ بە بیرۆکەکانی گەلی لە دەوری خۆی کۆکردەوە'

نەدیم سەڤەن، گوتەی ڕێبەر ئاپۆ 'ئەگەر دەرفەتێک بە قەبارەی دەرزیەک هەبێت، دەیخەمە خزمەتی شۆڕشەوە'وەی بیری هێنایەوە و گوتی: "یانی وەک ئەوەی کە بیرێک بە دەرزی هەڵبکۆڵیت. بیهێنە بیری خۆت، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، بە ڕێ و ڕێبازی گلادیۆ ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرا، هەموو گەلی کوردستان هەم تەڤگەری ئازادی، دۆستانی گەلی کوردستان وەک بە بوومەلەرزەیەک تێپەڕن، شکۆبوون. ڕێبەر ئاپۆ بە بیرۆکە، بەها، هۆشیاری کۆمەڵگەی، ئازادی، نەتەوەیی، هەستیاری و ڕێکخستنێک کە دایمەزراند بوو، وایکرد کە گەل لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ ببن بە یەک. ڕێبەر ئاپۆ بە سەبر، پێداگری، لە بەرانبەر سیستەمی قڕکەر، هەندێکجار ڕۆژانی لە ژوورێکدا بەسەر دەبرد، هەندێکجاریش لە دژی ئەشکەنجەی دەرەوەی ئەخلاقی مرۆڤانەی فاشیزم، بەرخۆدانی دەکرد. بە ساڵان گۆشەگیری سەخت لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت. بەمانە ویستیان ئیرادەی بشکێنن، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ وەک ئەوان حساباتی نەدەکرد. ڕێبەر ئاپۆ ڕاستییەک بوو کە بۆ مێژوو و مرۆڤایەتی و کۆمەڵگەکان سەلمێنرابوو.

'هەوڵدانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری دیموکراتیک'

ئەو تەڤگەرەی کە ڕێبەر ئاپۆ دایمەزراند، بە هەموو کەموکورتی و هەڵە و بوارەکانی ڕەخنەگرتنەوە، هەر لەو ڕۆژەوە کە ڕێبەر ئاپۆ گیرا و ڕادەستی پیلانگێڕان کرا، تاوەکو ڕۆژی ئەمڕۆ، هەموو ساڵێک و ڕۆژێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی کردووە. بۆ نموونە پرۆسەی دادگا دەزانن. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ ڕادەست کرا، پلانێکیان داڕێژابوو. بەپێی ئەو پلانە لە ١٥ی شوبات زیندانی کرا و لە ٢٩ی حوزەیران سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاند. ١٥ی شوبات وەک شێخ سەعید وایە لە نوێنەرایەتیکردنی ئاییندەی ڕاپەڕینەکانی گەلانی کوردستان. دیسان ٢٩ی حوزەیران ڕۆژی لەسێدارەدانی ئەوانە. بە واتایەکی تر دووژمن، داگیرکەر، بە زانابوون ئەم بەروارەی هەڵبژارد و بەو پێیە پلانی پیلانگێڕی داڕشت. بەڵام گەلی کوردستان به رخۆدانێکی مەزنی ڕابەری کرد و لە ئەنجامی ئەم بەرخۆدانەوە گۆڕانکارییان له سیستەمی قڕکردن و فاشیستی داگیرکاری دەوڵەتی تورکی هێنایە ئاراوە. بۆ نموونە لەو سەردەمەدا سزای لەسێدارەدان هەڵوەشایەوە. کاتێک سزای لەسێدارەدان هەڵگیرا، ڕێبەر ئاپۆ ڕۆژی ٢ی ئابی وەک جەژنی گوڵ' ناساند. بۆچی جەژنی گوڵ؟ چونکە سزای لەسێدارەدان لەناو سیستەمی قڕکەر، داگیرکەر و ستەمکاری دەوڵەتی تورکدا هەڵوەشایەوە. ئەم بڕیارە تەنها بۆ ڕێبەر ئاپۆ نەبوو. لە سێدارەدان لە دەرەوەی مرۆڤانەیە. ئەمە هەنگاوێک بوو. هەنگاوەکانی دیکە لە ساڵی ١٩٩٣ەوە بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوامن و ئەمانەش لێگەڕینەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوون. یەکەمین ئاگربەست لە ساڵی ١٩٩٣ بە ناوەندگیری مام جەلال، دانوستانەکانی سەردەمی سەرۆکایەتی تورگوت ئۆزاڵ، ئاگربەستی ١٧ی ئازاری ١٩٩٣، درێژکردنەوەی تا ٨ی حوزەیران، دیسان لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٥دا دووبارەکردنەوە ئاگربەست، ئاگربەستی سێیەم لە ١ی ئەیلولی ١٩٩٨ دەستی پێکرد... بە واتایەکی دیکە، پرۆسەکانی ئاگربەست دەرفەتێک بوون بۆ گەڕان و چارەسەرکردنی کێشەکان. دانوستان و دیالۆگ و ئاشتی ڕێبازی چارەسەری بوون. هەموو ئەم هەنگاوانە لەلایەن ڕێبەرێتیەوە نراوە. بناغەکەی لە مانیفێستی شۆڕشی کوردستاندا هەیە. پەکەکە کە هیچ ڕێگەیەکی تری نییە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە قڕکەرەکان، ناچار بووە چەک هەڵبگرێت و شەڕ بکات. لە ئەنجامی شەڕدا گەیشتووەتە ئاستێک کە ڕێگای چارەسەرکردن و دانوستان کراوەتەوە. لە ١٩٩٣ەوە هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ دانوستان، ڕێگای چارەسەری دیموکراسی و ئازادی بەردەوامە. لە ٢٧هەمین ساڵیادی ئەم پرۆسەیە بەردەوامە".

'تاوەکو ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشان بەردەوام دەبێت'

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە نەدیم سەڤەن ئاماژەی بەوەدا کە تەڤگەری ئازادی بە ئیرادە و هەڵمەتی نوێ ئاستی تێکۆشان و بەرخۆدانی بە هێزتر کردوە و گوتی: "یەکێک لەو هەڵمەتانە وەک ئێوەش دەزانن لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا بۆ 'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری کێشەی کورد' دەستی پێکرد. ئەم هەڵمەتە لە لایەن دۆستانی گەلی کوردستانەوە دەستی پێکرد. چونکە پەکەکە بە تێکۆشانی خۆی گەیشتە ئاستی ئینتەرناسیۆنالیزم. هێڵی ئینتەرناسیۆنالیزم، دیموکراتیک و سۆسیالیستی پێکهێنا. ئەم هەڵمەتە ئێستا لە دووەهەمین ساڵیای دایە. بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ لە کوردستان، لە دەرەوەی کوردستان، دۆست و وڵاتپارێزانی کوردستان و تەڤگەری شۆڕشگێران بە تێکۆشانی خۆیان ئەم هەڵمەتەیان گەیاندە لوتەکەیەکی زۆر بەرز. پرۆسەکانی ساڵانی ٩٣، ٩٥ و  ٩٨  لەم دواییانەشدا پرۆسەکانی ئۆسلۆ لە ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٥، هەموویان هەوڵی چارەسەرکردن بوون. ئامانجی ئەو چارەسەرانە لە ڕێگەی دیالۆگەوە بوو، بەڵام بەداخەوە دەوڵەتی تورک، نوێنەرانی دەوڵەتی تورک، دەسەڵاتی ئاکەپە هەموو ئەمانەی بۆ بەرژەوندی دەسەڵاتی خۆیان بەکارهێنا. بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سەد ساڵە هەوڵدان نەبوو. لە کۆنگرەی ١١هەمینی پەکەکەدا ئەم بڕیار درا. تاوەکو ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەبێت هیچ شتێک بۆ ئێمە قبوڵ کراونابێت. کاتێک ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت، ڕێگەی دانوستان، چارەسەری و هەنگاوی دیکە قبوڵ دەکەین".

'دەوڵەتی تورک ناچاربوو بچێتە ئیمراڵی'

نەدیم سەڤەن، ئاماژەی بەوەکرد کە لە ئەنجامی قوربانی سەختدا ئەمڕۆ لەسەر پڕۆسەکە گفتوگۆ دەستی پێکردوە و گوتی: "لە هەموو گۆڕەپانەکان بە پێشەنگایەتی ژنان لە ناو ٢٧ ساڵ بەرخۆدانێکی بێهاوتا ڕابەری کراوە. گەریلا، گەلە وڵاتپارێزەکەمان، ژنانی گەنج قوربانی سەختیانداوە و خاوەندارێتیان لە ڕێبەر ئاپۆ کردوە. دەوڵەتی تورک، دەسەڵاتداری ئاکەپە و دەوڵەت باخچەلی دیسان ناچار بوون بچنە بەر پێی ڕێبەرێتی. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠٢٥ کۆنسێپتی ئینکاری، لەناوبردن و قڕکردن بە هەموو ڕێبازێکی پیس جێبەجێ کرا. بۆ ئەوەی کە ئامانجی میساقی-میللی سەد ساڵەی لۆزان مسۆگەر بکەن، لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هێرشی بەرفراوانیان ئەنجام دا. لە ڕۆژئاوای کوردستان عەفرین، گرێ سپی و سرێکانی داگیرکەرا. هێرشی گەورە لە دژی مەخمور و شەنگال و باشووری کوردستان ئەنجام درا. بۆ ئامانجەکەیان و بەرژەوەندییەکانیان لە دژی هەموو کوردستان هێرشی قڕکردن و داگیرکارییان ئەنجام دا. ئامانجەکەیان ئەوە بوو؛ تەڤگەری ئازادی و گەریلا لە ناوبەرن، ئیرادەی گەلی کوردستان لە ناوبەرن و ڕێبەر ئاپۆ بێ کاریگەر بکەن".

'دەتوانین لە هەموو شوێنک شەڕی خۆ پاراستن بەڕێوەببەین'

نەدیم سەڤەن سەبارەت بە هەڵسەنگاندنەکانی کۆتایی بەڕێوەبەرانی پەکەکە لەسەر تاکتیکی شەڕ گوتی: "پەکەکە بە پێشەنگایەتی فەرمانداری هێزەکانی پاراستنی گەل، تاکتیکی نوێی پێش خست. چەند ڕۆژێک لەمەوپێش فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل ڕاگەیاندراوێکی دا و دەڵێت "ئیدی ڕێبازی نوێمان پێش خستووە. ئەگەر پێویست بکات دەتوانین و هێزمان هەیە کە لە هەموو جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوین، کوردستان و تورکیا شەڕی خۆپاراستن ئەنجام بدەین". ئەوینداری شەڕ نین. کاتێک باسی ڕێ و ڕێبازی دانوستان و چارەسەری دەکەن، دەست لە فێلکردن هەڵبگرن. ئەو یارییە کە ٢٣ ساڵە دەسەڵاتداری ئاکەپە بەڕێوەی دەبات ئیدی ناتوانێت بەردەوام بێت. دۆخی ئەم قۆناغە گۆڕاوە. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین لێکدانەوەی زۆر گرنگی کردوە. پێشنیار دەکەم، هەموو دڵخوازێکی شۆڕشی کوردستان، تا دۆستێکی وڵاتپارێز ئەم بۆچوونانەی ڕێبەر ئاپۆ لە بەرگرینامەکان لە شارستانیەتی دیموکراتیک سەرلەنوێ بخوێنێتەوە. بە تایبەت بەرگرینامەی چوارەم ڕۆژهەڵاتی ناوین. چارەسەریی کێشە نەتەوەییەکان، ئایین، مەزهەب و ئەو قەیرانانەی کە هەیە. بۆ جەنگی جیهانی سێیەمیش چارەسەری داناوە.

'کێشە لە هەر شوێنێک بێت، چارەسەرەکەش لەوێ پێش دەکەوێت'

ئێستا ٣ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر جەنگی جیهانی سێیەم. هەندێک دەڵێن جەنگی جیهانی سێیەم لە غەززە دەستی پێکرد، بەڵام ئەو لێکدانانەوە هەڵەن. بەوجۆرە نییە. شەڕی جیهانی سێیەم بە جەنگی کەنداو دەست پێ دەکات، کەنداوی یەکەم و دووەم. بە گرتنی ڕێبەر ئاپۆ و ڕادەست کردنی، هەوڵیاندا بە سیستەمی ئیمراڵیی ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ بشکێنن. ڕێبەر ئاپۆ بۆچوون و بەدیلی نوێی پێشکەش کرد، پارادایمێکی نوێی دانابوو. ئەوان ئەمەیان وەک مەترسییەک لە بەرانبەر خۆیان دەبینی. پاشان بە پێشخستنی ئیدارەی نوێی دەوڵەت نەتەوە نوێیەکان، دەوڵەتە نەتەوەکانی ئێستا هەڵوەشێنرانەوە. ناوییان کردە بەهاری عەرەبی. لە بنەڕەتدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەرژەوندی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، هەژموونخواز و ئیمریالیست هەبوو. لەبەر ئەوەی کە کێشە مێژووییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە دەوربەری هیلالی زێڕین، لە زاگرۆس و تۆڕۆس دەستی پێکردوە لەوێ چارەسەر دەکرێت. شارستانیەت لەوێ دامەزرا، لەوێ نوێ دەکرێتەوە. بۆ ئەم لێکدانانەوە هەڵسەنگاندنی بەرفراوان پێویست دەکات، بەڵام دەمانەوێت بڵێین سەرکەوتنی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت بە چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەموو گەلانی جیهان.

ئێستا شەڕ لە هەموو جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوین بڵاوبووتەوە. پەیماننامەی سایکس بیکۆ بێ مانا بوو. پەیماننامەی سایکس بیکۆ بە پێشەنگی بەریتانیا، فەڕەنسا و ڕووسیا لە ١٩١٦دا ئەنجام درا. ئیدارەی لینین کەشفی کرد و کردییەوە. ئەو سنوورانەی کە بەڕاستە کێشرابوون، ئیتر هیچ مانایەکی نەما. لۆزان ئیدی ١٠٠ ساڵەی خۆی کە لەسەر بنەمای ئینکاری گەلی کورد دامەزرابوو، لە ناوچوو. هەربۆیە هەر هەنگاوێک، هەر خەباتێک کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکرێت، وەک ١٠٠ ساڵی پێشوو نییە. گەلی کوردستان گەشتە ئاستێک کە لە لایەنی تیوری، سیاسی و ڕێکخستنی پێشەنگایەتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بکات. گەل، ژن، گەنجان و گەریلا بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆی نوێی ئیکۆلۆژیک، دیموکراتیک و ئازادی ژن، پێشەنگایەتی دەکات. سیاسەت بە چی دەکرێت؟ سیاسەت بە هێزە دەکرێت. سیاسەت بە پارادایم دەکرێت، سیاسەت بە ئەخلاقەوە دەکرێت. هێزی گەریلا هەیە. هێزی ڕاگەیاندن هەیە کە دەتوانێت گەلی کوردستان لە هەموو لایەکدا، گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان پەروەردە بکات. پێشەنگی زۆر ڕادیکاڵی کۆمەڵگە ژنان و گەنجانن. ژنانی ئازاد، دیموکراتیک و ئازادیخوازی زۆر ڕادیکاڵ لە کەسێتی هەڤاڵ زیلاندا، هەڤاڵ بێریتاندا، لە کەسێتی یەژا ستاردا تێدەکۆشن. لە گۆڕەپانەکانی کۆمەڵگە، کەلتوور، تیوری، سیاسی و سەربازیدا ژنان پێشەنگییان هەیە".

'مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ، مسۆگەرکردنی ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە'

نەدیم سەڤەن گوتەی ڕێبەر ئاپۆ 'وەک سۆسیالیستێک دەژیم'ی بیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە هەڵمەتی ئازادی جەستەی رێبەر ئاپۆ مسۆگەرکردنی ئازادی گەلی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوینە. نەدیم سەڤەن ئەوەشی باسکرد کە دەوڵەتی تورک لە جەنگدا ئەنجامی بە دەستنەهێناوە و دەلێت کە لە ئەنجانی تێکۆشانی بۆ هەڵمەتی ئازادیدا دەوڵەتی تورک ناچار بووە دەرگاکانی ئیمڕاڵیی بکاتەوە و گوتی: "بە گوێرەی ئەوەی لە ڕاگەیاندن دەیبینین، لە ئەنجامی ئەو دیدارانەدا ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧هەمین ساڵیادییدا ڕاگەیاندراوێک دەدات. بە هیوا و خۆشەویستییەوە چاوەڕوانی ڕاگەیاندراوەکەین، بەڵام لێدوانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە هەرچی دەبێت با ببێت، بە دڵنیاییەوە مسۆگەری شۆرشی کوردستانە، مسۆگەرکردنی سۆسیالیزمە و مسۆگەرکردنی هیوای دیموکراسییە. هەر بۆیە ڕەنگە کێشەکان بە ڕاگەیاندراو چارەسەر نەکرێن، بەڵام شوێنکەوتووی ڕێبەر ئاپۆین. ئەگەر ئاسایش، تەندروستی و هەلومەرجی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پشتڕاست نەکرێتەوە، ئەوا بەدیل بۆ تەڤگەری ئازادی هەیە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هاوسەنگی سیاسی وەک پێشوو نییە. ئیسرائیل سنوورەکانی بەرفراوان کردوە. دۆخی ئێران لەبەر چاوە، دۆخی هێزە هەژمونخوازەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆ نەوت و بانزین، ئاو و هێڵی وزە دروست دەکەن، دیارە. لە بەرانبەر ئەمەدا بەدیلی تەڤگەری ئازادی هەیە. فەرماندەی ئێمە گوتبووی، بژاردە. بژاردەمان هەیە. کاتێک سەیری ئەو بژاردانە دەکەین، بژاردەی دروست ڕێگەی چارەسەری دیموکراتیکن.

'پێویستە هەلومەرجی ژیان و خەباتی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکرێت'

نابێت هیچ کەسێک هێزی رێبەر ئاپۆی چارەسەری بۆ بەرژەوندی سیاسی خۆی بەکاربێنێت. دەبێت مەرجەکانی ژیان و خەباتی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکرێت. دەبێت ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ، مسۆگەر بکرێت. لەو باوەڕەدام بەڕێوەبەریمان، هەموو کادرانی پەکەکە و پەژاک لەم پڕۆسەدا ڕاست هەڵوێست وەرگرێت، ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ بە بنەما بگرێت و بەو پێیە بژی. لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ فێری ژیان بووین و ڕێکخراو بووین. لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بەرەو ئازادی دەچین.

'پێویستە تێکۆشان بەهێزتر لە جاران ئەنجام بدرێت'

ڕێبەر ئاپۆ ١٥ی شوباتی وەک ڕۆژی قڕکردنی گەلی کورد ناوبردوە. لەبەر ئەوەی ئەو ڕۆژە لە ناوبردنی پێشەنگی شۆڕش شێخ سەعید بوو. دەستپێکردنی ڕۆژی قڕکردنە. ڕۆژی ڕەشە. هیوامان ئەوەیە کە بانگەوازەکەی ڕێبەرێتی ئەم ڕۆژە ڕوناک بکات. وە هێزەکانمان، هیوامان بە ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بگەیەنێتە ئامانج. وە ئەوکات هەموو گەلانی کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین لەسەر ئەو بنەمایە ئاشتی دانوستان بکەن و شەڕ بخەنە لاوە. پڕۆسەکە بەرێوەدەبرێت. لە ڕاگەیاندەوە دەیبینین. هەڵبەت ئێمە ڕێکخستنێکین. یانی ڕێکخستنێک وەک حیزبێک نییە. هەم لە کوردستان، هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان سیاسەتێکی کاریگەر بەڕێوەدەبات. بۆیە هەموو بانگەواز و بۆچوونەکانی ڕێبەرێتی بۆ ئێمە پەیوەندیدارە. نابێ خۆمان لە ڕاگەیاندراوەکانی شاندی ئیمارالی سنووردار بکەین. ڕاستی چیە؟ ئەگەر کێشەکە چارەسەر بکرێت، دەبێت بەو پێیە هەنگاو بنرێت. بۆ ئەوەی چارەسەری نەخشە ڕێگەی چارەسەری و دیموکراسی پێش بکەوێت. دەبێت تێکۆشان لە هەموو گۆڕەپانەکان لە هەمووکات زیاتر بەهێز بکەین. خەباتی تیۆری، خەباتی سیاسی، خەباتی کۆمەڵگەی، خەبات بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان بەهێزتر بکرێت. یانی ڕاوەستاندن نییە. ڕەنگە ڕێبازەکانی تێکۆشان بگۆڕدرێن، بەڵام ئازادی، دیموکراسی و سۆسیالیزمی وەستان نییە. پێویستە مرۆڤ تێبکۆشێت".

'هیوامان ئەوەیە کە ڕێبەرێتی لە نەورۆزدا ئازاد ببینین'

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە نەدیم سەڤەن، لە کۆتاییدا بانگەوازی لە هەموو گەلی کورد و دۆستانی کرد کە لە ١٥ی شوباتدا لە ستراسبۆرگ بە شێوەیەکی بە‌‌هێز بەشداری چالاکییە مەزنەکە ببن و گوتی: "لەو باوەڕەداین کە ژنان و گەنجانی کوردستان لە ئاستێکی زۆر بەرزدا پێشەنگایەتی چالاکییەکە بکەن. هیوامان ئەوەیە کە لە نەورۆزی ئەمساڵدا ڕێبەرێتی لە لایەنی جەستەییەوە ئازاد ببینین. ئەمە هیوا و داواکاری هەموو شۆڕشگێڕانە".