پرسەی شەهیدانی بۆردوومانەکەی ڕاننیە بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ لە سلێمانی پرسەی دوو شەهیدی بۆردوومانەکەی ٢٧ی کانوونی دووەمی دەڤەری ڕاپەڕیین بەڕێوەچوو، کە لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا شەهید بوون.

پرسەی هەردوو شەهید بۆردوومانەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە ٢٧ـی كانوونی دووەم لە سنووری شارۆچكەی ڕانیە، ئەندامی پەیەدە دلاوەر عەرەبۆ و ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار هێڤا عەرەبۆ لە نوێنەرایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان بەڕێوەچوو.

لە پرسەكەدا چەند شاندێكی لایەنە سیاسییەكان، مامۆستایانی ئاینی و نوێنەری زەردەشتیان، چەند كەسایەتیەكی سیاسی بەشداریی مەراسیمەكە بوون پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستە كەس و كاری شەهیدان كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ ڕێبازەكەیان دووپات كردەوە.