بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) سەبارەت بە ١ی ئایارەوە بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاو کردەوە. تەژەئا لە بەیاننامەکەیدا بەناونیشانی "ژیانی دیموکراتیک بە ڕەنجی ژنانەوە بوونیاددەنرێت" ڕایگەیاند، ئەمساڵ بە دروشمی "پێداگری لەسەر سۆسیالیزم پێداگرییە لەسەر ئازادیی ڕەنجی ژنان" پێشوازی لە ١ی ئایار دەکەین."
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە ئەم ڕۆژە وەک تێکۆشانی ناساندن، بەرگری و ئازادیی رەنجی ژنان پێناسە دەکەین، کە لە مێژوودا لەبەر چاو نەگیراوە، بەهۆی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و سیستەمی پیاوسالاری، ڕەنجی ژنان هەم لەناو دەچن و هەم بە شێوەیەکی سیستماتیکی پشتگوێ دەخرێن، ژنان نەتەنیا لە هێزی کاردا، بەڵکو لە کارەکانی ماڵەوە، لە بەرهەمی کشتوکاڵدا، لە رێگەی کۆچبەریدا، لە ناوچەکانی شەر و لە کاتی قەیرانەکان و هەموو کارەکانی دیکەش هەموو ئەرکەکان دەکەوێتە سەر شانیان.
ئەمڕۆ له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت له کوردستان، ڕەنجی ژنان نەتەنیا پەیوەسته به هەژارییەوە بەڵکوو بە سیاسەتی شەڕ، کۆچبەری، ئاسمیلەکردنی کولتووری و توندوتیژی دەوڵەتەوە دەچەوسێنرێتەوە. هەروەها بەدەستی قەیومەکان هێرش دەکرێتە سەر دامەزراوەکانی ڕەنج و دەستکەوتەکانی ژنان. واتە ڕەنجی ژنان ڕاستەوخۆ دەکرێتە ئامانج، هەوڵ دەدرێت لە ژیانی کۆمەڵایەتی و کولتووری و سیاسی دووربخرێنەوە. ئێمە وەک تەژەئا ئازادی کار لەسەر بنەمای ئازادی ژنان پێناسە دەکەین. کاری ژنان تەنیا بەشێک نییە لە بەرهەمهێنانی ئابووری؛ بەڵکوو هێزی ئاوەدانی و گۆڕینی کۆمەڵگایە. بۆیە تێکۆشانی ئێمە؛ تێکۆشانی ئازادییە لە بوارەکانی ژنانەوەیە لە ماڵەوە، لە شەقام و گۆڕەپانەکان، لە قوتابخانە و زیندانەکان و تەنانەت لە ئاوارەییدا.
بانگەوازی ئێمە لە ١ی ئایاردا بۆ بزووتنەوەکانی ژنان لە سەرانسەری جیهان وەهایە: "وەرن پێکەوە بوارە هاوبەشەکانی تێکۆشان بەڕێکخستن بکەین. ئێمە وەک ژنانی کورد پێمان وایە کە تێکۆشان بۆ یەکسانی و دادپەروەری ژنان لە هەموو شوێنێکدا، هەر لە ئەمریکای لاتینەوە تا ئەفریقا، لە ئاسیا تا ئەورووپا، هیچ جیاوازیەکیان نییە. ئێمە لە دژی دەسەڵاتی پیاوسالار کە بە زمان و جوگرافیای جیاواز بە هەمان سیستەم و بە هەمان شێوە پراکتیزە و بلاوە دەکرێت دەوستینەوە. ناسنامە و رەنجی ژن تەنیا لە ڕێگەی هێڵی ئازادییەوە دەپارێزرێت کە هیچ سنوورێک ناناسێت. ڕەنجی ئێمە بە چەرخەی سیستەمی سەرمایەداری ناپارێزرێت، بەڵکو بە ژیانێکی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن دەپارێزرێت.
بانگەوازی ئێمە لە ١ی ئایاری ئەمساڵ بۆ ڕێکخراوەکان، سەندیکا و گرووپەکان و بزووتنەوەکانی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا ئەمەیە؛ وەرن با تێکۆشانی نێونەتەوەییمان بۆ ئازادی ڕەنجی ژنان فراوانتر بکەین. وەرن با لە ئەزموونی یەکتر کەڵک وەرگرین و یەکگرتوویمان بپارێزین و ڕێکخستن بوونمان بەهێز بکەین. رەنجی ئێمە بەڕێکخستن بوونی ئێمەیە. ژیانێکی ئازاد بە رەنجی ژنانەوە بەدی دێت."ژن، ژیان، ئازادی."