قەدەغەی دیدار لەگەڵ بنەماڵە بۆ رێبەر ئاپۆ بڕدرایەوە

'سزای دیسپلین'ی نوێ بۆ رێبەر ئاپۆ بڕایەوە و بەهۆیەوە دیدار لەگەڵ بنەماڵەی لێقەدەغەکرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، زانراوە کە 'سزای دیسپلین'ی نوێ بۆ رێبەر ئاپۆ بڕاوەتەوە. پارێزەرانی نوسینگەی یاسیای سەدە بەمەبەستی ئەنجامدانی دیداری بنەماڵە سەردانی دادگای جێبەجێکردنی سزاکانی بورسایان کردووە. دادوەر رایگەیاندووە، کە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا 'سزایەکی دیسپلینی نوێ' بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ رێبەر ئاپۆ بڕاوەتەوە.

سەبارەت بە پاساوی 'سزا' ئاماژەبۆکراوەکە، هیچ زانیارییەک رانەگەیەندراوە. پارێزەران بڕیارە تانە لەسەپاندنی ئەو سزایە بدەن.

لە ٢٣ی تشرینی یەکەمەدا پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان دوای ٤٣ مانگ دیداری لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجامدابوو. دوای دیدارەکە ٢ جار بە مەبەستی دیداری نوێی بنەماڵە و پارێزەران لەگەڵ رێبەر ئاپۆ داواکاری پێشکەش کرابوو، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەدرابووەوە.