تەرمی شەهید ساکینە ئیسماعیل بەخاک سپێردرا

تەرمی شەهید ساکینە ئیسماعیل بە مەراسیمێک لە شەهبا بەخاک سپێردرا.

چەندین کەس کە لەنێویاندا مناڵ هەبوون، لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٣ ی تشرینی یەکەم بۆ سەر شاری تەل ڕەفعەت شەهیدبوون، تەرمی ساکینە ئیسماعیل کە لە هێرشی دەوڵەتی تورک شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید زۆزان ئامانۆس لە شارۆچکەی فافینی کانتۆنی شەهبا بەخاک سپێردرا.

"بە ڕۆحی شەهیدان بەرخۆدان دەکەین"

لە مەراسیمەکەدا ئەندامی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە)ی کانتۆنی عەفرین و شەهبا عایشە حەمەلکۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد و شەهیدانی کۆمەڵکوژی تەل ڕەفعەتی بیرهێنایەوە، گوتی: "درێژە بە تێکۆشان دەدەین و بە ڕۆحی شەهیدان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەوەستینەوە".

ئەندامی دامەزراوەی ئایینی کانتۆنی عەفرین و شەهبا ڕەشاد حەبەش گوتی: "بە ڕۆحی شەهیدان و فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، درێژە بە تێکۆشان و بەرخۆدان دەدەین، چونکە خاوەنی ماف و دۆزێکی ڕەواین".

دواتر ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.