سەباحەت تونجەل: پێویستە لەپێناو ئایندەدا یەکبگرین

سەباحەت تونجەل لە کۆنفرانسی ژنانی هەدەکە، گوتی: "ئەوانەی دەیانەوێت بەم سیستەمە بڵێن "بوەستە"، پێویستە یەکبگرن. پێکەوە ئایندە بنیات دەنێین. نابێت ئەم پرۆسەیە بۆ ڕەحمی دەوڵەت جێبهێڵین، پێویستە باوەڕمان بە خۆمان هەبێت".

کۆنفرانسی ژنانی هەدەکە

مەجلیسی ژنانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) بە درووشمی "بە هیواوە هەنگاودەنێین، بە سەرهەڵدان مەزن دەبین و بە بەرخۆدان سەردەکەوین" ١٣ هەمین کۆنفرانسی ژنانی خۆی لە ناوەندی کەلتوور و هونەری د. قادر تۆپباش لە ناوچە سانجاک تەپە ئەنجامدا. لە کۆنفرانسەکەدا، نوێنەری پارتە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی هەدەکە قسەیان کرد.

سیاسەتمەداری کورد، سەباحەت تونجەل کە ساڵی ٢٠١١ یەکەمین هاووتەبێژی هەدەکە بوو، پرۆسەی دامەزراندنی هەدەکەی بیرهێنایەوە، تیشکی خستەسەر باسوخواسەکان دەربارەی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەر لە تورکیا، گوتی: "ئێستە ڕووبەڕووی ڕەوشێک بووینەتەوە؛ پرۆسەیەک هەیە یان نا؟ شتە سەرەکییەکە ئەوەیە، ئێمە چەندین ساڵ گوتمان پرسی کورد لەڕێگەی موخاتەبەکانەوە چارەسەر دەکرێت. چارەسەری پرسی کورد لای بەڕێز ئۆجالانە. گرنگ بۆ ئێمە بەرنامەکەمانە. دەبێت ڕێگەیەک بدۆزینەوە یان ڕێگەیەک بکەینەوە. بۆیە نابێت باوەڕ بەوان بکەین، دەبێت باوەڕمان بە بەرنامە سیاسیەکەمان هەبێت".

سەباحەت تونجەل ئاماژەی بەوە کرد، سیستەمی سەرمایەداری ژیانی ژنانی دژوار کردووە و چەوساندنەوەی ژنانی گەیاندووەتە ئاستێکی بەرگەنەگیراو، گوتی: "کۆمەڵکوژی ژنان گەیشتووەتە ئاستی قڕکردنی ژنان. دەڵێین ئیتر بەسە. تێکۆشانی ئازادی دەبێت بەرزتر بێت. تێکۆشانی ئازادی لە هاواری ئازادی ژناندا بەرزتر بێت. پێویستە ئەو کەسانەی بەم سیستەمە دەڵێن "بوەستە" یەکبگرن. پێکەوە ئایندەمان بنیات دەنێین و سەردەکەوین".

کۆنفرانسەکە دوور لە چاوی میدیاکان بەردەوام بوو.