لە فیستیڤاڵی مەکسیکۆ سیتی پێشانگای "فیکر، زیکر، چالاکی" کرایەوە
لە فیستیڤاڵی " Mictlan Rebelde" کە ساڵانە بۆ یادی شەهیدان ئەنجام دەدرێت، پێشانگای "فیکر، زیکر، چالاکی" کرایەوە و بەرخۆدانی گەلی کوردستان و فەڵەستین تاوتوێ کرا.
لە فیستیڤاڵی " Mictlan Rebelde" کە ساڵانە بۆ یادی شەهیدان ئەنجام دەدرێت، پێشانگای "فیکر، زیکر، چالاکی" کرایەوە و بەرخۆدانی گەلی کوردستان و فەڵەستین تاوتوێ کرا.
لە مەسیکۆ سیتی پایتەختی مەکسیک لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی " Mujeres y la Sexta" فیستیڤاڵێک بۆ یادی شەهیدانی " Mictlan Rebelde" ئەنجامدرا، لەپاڵ مۆسیقا و شیعر و سەما و وتەکان، تیشکخرایە سەر تێکۆشانی گەلانی جیاواز.
بەرنامەی فیستیڤاڵەکە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ تا ١٩:٠٠ بەردەوام بوو، مێزێک بۆ کوردستان و فەڵەستین دانرا.
لە فیستیڤاڵەکەدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، پێشانگای وێنە لەژێر ناوی "فیکر، زیکر، چالاکی" کرایەوە.
پێشانگاکە لە ناوەندە قەرەباڵەغەکانی مەکسیک پیشاندرا، ڕێبواران پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرد، دەربارەی کوردستان و فەڵەستین، بە تێمای یەکگرتن لەگەڵ گەلدا، وتوێژ لەسەر بەرخۆدان کرا.
لە وتوێژەکاندا بە ئامادەبوونی کۆمیتەی پشتیوانی بۆ کوردستان لە مەکسیک، بەبۆنەی ساڵیادی بەرخۆدانی کۆبانێ، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان شەرمەزارکرا. بانگەوازکرا بۆ خاوەنداری لە بەرخۆدانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و چارەسەری پرسی کورد و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.