تەژەکە-فەرەنسا بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکان کرد
تەڤگەری ژنانی کوردی فەرەنسا (تەژەکە-فە) لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا داوای بەشداربوونی لە چالاکییە شەرمەزارکردنەکانی چەند شارێکی فەرەنسای کرد.
تەڤگەری ژنانی کوردی فەرەنسا (تەژەکە-فە) لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا داوای بەشداربوونی لە چالاکییە شەرمەزارکردنەکانی چەند شارێکی فەرەنسای کرد.
تەکەژەکە-فە پەیوەست بە چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژئاوا ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و بانگەوازی لە هەموو ژنانی گەلان و دۆستانی کورد کرد بۆ بەرگریکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ٢٥ و ٢٦ی کانوونی دووەمدا لە شارەکانی پاریس، مارسیلیا، ڕیم، ستراسبۆرگ و بۆردۆ بە بەهێزییەوە بەشداری چالاکییەکان ببن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، زیاتر بوونی هێرشەکان بۆ لەناوبردنی سیستەمی کۆنفیدراڵیزی دیموکراتیکە کە لە ڕۆژئاوادا بەربنەمای فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بووە بە مۆدێلی ژیانی هاوبەشی هەموو نەتەوەکان و هاتووە: "بێدەنگییەکان بووەتە هۆکاری زیاتربوونی هێرشە وێرانکارەکانی دژی ژێرخانی ئەو هەرێمانە، وەک تەژەکە-فە داوا لە وڵاتانی ئەورووپی دەکەین لە بەرانبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست و چەتەکانییدا کۆتایی بە بێدەنگییان بهێنن و لە دژی هێرشەکان هەڵوێست وەرگرن."
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراکەدا ئاماژە کراوە بەوەی کات کاتی ئەوەیە خاوەنداری لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بکرێت و هاتووە: "ئەم هێرشانەی دژ بە رۆژئاوا لەگەڵ ئەوەی هێرشە بۆسەر دەستکەوەکانی ڕۆژژئاوا، هێرشێکی ئامانجدارە لە دژی تەواوی گەلی کورد و بە تایبەت لە دژی شۆڕشی ژن ئەنجام دەدرێت."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا کات و شوێنی ئەنجامدانی چالاکییەکان دیاری کراوە و بانگەوازی لە گەلی کورد و دۆستانیان و بە تایبەت لە ژنانی هەموو گەلان کراوە لە ٢٥ و ٢٦ کانوونی دووەمدا بە بەهێزییەوە بەشداری چالاکییەکان بکەن.
کات و شوێنی چالاکییەکان بەم شێوەیە: