بە دیمەن

لە لۆزان بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا بازاڕ دانرا

بۆ پشتیوانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە لۆزان بازاڕ دانرا. داهاتی بازاڕەکە ڕادەستی ڕێکخراوی مانگی سووری کوردستان دەکرێت.

لە شاری لۆزانی سویسرا بۆ پشتیوانی لە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کۆچبەربوون، بازاڕ دانرا. بازاڕەکە لەلایەن ئەنجوومەنی ژنانی لاژین و کۆردیناسیۆنی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوا لە هۆڵی چالاکی مۆنتبینۆن دانرا. نوێنەری مانگرتنی ژنانی سویسرا و پارتی سۆسیالیست و سەوز و پارتی هاوپشتی و نوێنەری ڕێکخراوەکان سەردانی بازاڕەکەیان کرد.

ئەندامی یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە_سە) خەدیجە کانداڵ ڕایگەیاند بە چالاکی جیاواز پشتگیری خۆمان بۆ گەلی ڕۆژئاوا بەردەوام دەکەین کە دژی هێرشەکان بەرخۆدان دەکەن.

لە بازاڕەکە خواردنی کوردی و کاری دەستی فرۆشرا. هەروەها برۆشور دەربارەی ڕۆژئاوا و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دابەشکران.

بازاڕەکە بە کۆنسێرتی هونەرمەندانی تەڤ_چاند تا درەنگانی ئێوارە بەردەوام بوو.