یەکێتی ژنانی ئێزدی جەژنی ئەکیتۆی لە گەلان پیرۆز کرد

یەکێتی ژنانی ئێزدی بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و جەژنی ئەکیتۆی لە گەلانی سوریانی، ئاشوور و کلدان پیرۆز کرد.

یەکێتی ژنانی ئێزدی ڕۆژئاوای کوردستان بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆ (یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی ئاشووری لە ١ی نیسان) دا پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەدا جەژنی ئەکیتۆ لە هەموو ئەو گەلانە پیرۆز کراوە کە جەژنی ئەکیتۆ پێرۆز دەکەن و هاتووە: "لە جەژنی نەورۆز هەتا جەژنی ڕەمەزان و جەژنی ئەکیتۆ بە خوشک-برایەتی ئاینی و نەتەوەییەوە پیرۆز دەکەین."