بە دیمەن

یەپەژە: هەڤاڵانی شەهیدمان داستانی عەدوولەیانی سەردەمییان نووسییەوە

یەپەژە ناسنامەی پێنج ژنە شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ شەهید بوون و گوتی: "بە بەرخۆدانیان لە منبج، داستانی عەدوولەیانی سەردەمییان نووسییەوە."

فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ناسنامەی پێنج ژنە شەڕڤانی ئاشکرا کرد کە تا دواساتەکانی ژیانیان بە ئیرادە و خواستی ژنی ئازادەوە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان جەنگان و گەیشتن بە کاروانی شەهیدان.

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە قارەمانێتی و بوێری هەر پێنج شەهید کراوە کە لە بەرخۆدانی منبج‌دا بەوپەڕی ئیرادەوە جەنگاون و هاتووە: "ڕێهەڤاڵانمان نەرگس دڵدا وەڵات، جودی تۆڵهەڵدان، ئاخین کۆچەر، سەما حەسەکە و تۆڵهەڵدان سەرێکانی بە بەرۆخۆدانەکانیان لە منبج داستانی عەدوولیانی سەردەمییان نووسییەوە.

لەکاتی هێرشە داگیرکارییەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکدا بۆسەر منبج، ئەم فەرماندە و شەڕڤانانە قارەمانانەمان دەستبەجێ بە بڕیاردارییەکی مەزنەوە ڕوویان کردە منبج. وێڕای هەموو هێرشە دڕندانەکانی داگیرکەران، ڕێهەڤاڵانمان بە چالاکی جۆربەجۆر لە بەرانبەر دووژمنی دڕندەدا بوونە قەڵقانێکی هاوشێوەی بەنداوی تشرین.

ڕێهەڤاڵانمان کاتێک دەکەونە سەنگەرەکانی دووژمنی خوێنخۆرەوە، بەرخۆدانێکی ژیانی هەڵدەبژێرن و هاوشێوەیی ئارین، ئاڤێستا و بارینەکانی سەردەمی خۆیان، هەستی تۆڵەکردنەوە لە خۆدا ناونشین دەکەن و بۆئەوەی نەکەونە دەستی دووژمنەوە، لە ڕێکەوتی ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا هەر پێنج هەڤاڵمان تا کۆتا هەناسەی ژیانیان دەجەنگن، ڕێهەڤاڵمان تۆڵهەڵدان سەرێکانی لەکاتی پێکدادانەکاندا شەهید دەبێت و هەر چوار هەڤاڵی دیکەمان کاتێک فیشەکییان پێنامێنێت، بە بۆمب خۆیان دەتەقێننەوە."

'میراتی ڕێهەڤاڵانمان ئامانجی بڵندکردنی تێکۆشانمانە'

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتەسەر بەشداری و بەرخۆدانی هەر پێنج شەهید لە ڕیزەکانی یەپەژەدا و هاتووە: "ئەو میراتییەیی کە هەر پێنج هەڤاڵی شەهیدمان خاوەندارییان لێکرد، ئامانجی بڵندکردنی تێکۆشانمانە. شەهیدانمان بە ڕووحێتی فیداییانەوە بوونە گەرەنتی شۆڕشی گەلان. وێڕای هەموو هێرشە داگیرکارییەکان بەبێ دوودڵی تا کۆتا هەناسەیان خاوەندارییان لە بەڵێنەکانیان کرد. تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت لە پێناو هێنانەئارای خەونەکانیان."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرەخۆشی لە گەلی کوردی ئازادیخواز و بە تایبەت لە بنەماڵەی هێژایی شەهیدان کراوە و هاتووە: "وەک یەپەژە هەموو کاتێک لەسەر ڕێچکەی شەهیدانمان بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان تا مسۆگەرکردنی خەوونی قارەمانانی ڕاستەقینەی وڵاتەکامان  و ئازادی وڵات."

ناسنامەی شەهیدان بەم شێوەیە:

ناو و پاشناو: ئەدلا ئەحمەد

ناسناو: نەرگس دڵدا وەڵات

ناوی دایک و باوک: ئەمینە- موحەمەد

کات و شوێنی شەهید بوون: ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ / منبج.

***

ناو و پاشناو: سۆزدار موحمەد عەبدوڵا

ناسناو: تۆڵهەڵدان سەرێکانی

ناوی دایک و باوک: گولێ - موحەمەد

کات و شوێنی شەهید بوون: ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ / منبج.

***

ناو و پاشناو: کەفە موحەمەد جاسم

ناسناو: جودی تۆڵهەڵدان

ناوی دایک و باوک: زەهرا - موحەمەد

کات و شوێنی شەهید بوون: ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ / منبج.

***

ناو و پاشناو: ڕۆزیڤ جومعە موحەمەد لۆ

ناسناو: ئاخین کۆچەر

ناوی دایک و باوک: عەمشە - جومعە

کات و شوێنی شەهید بوون: ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ / منبج.

***

ناو و پاشناو: ڕەما خەلیل خەلیل

ناسناو: سەما حەسەکە

ناوی دایک و باوک: ڕۆژین - خەلیل

کات و شوێنی شەهید بوون: ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ / منبج.