ژنانی ئێزدی بانگەوازی ڕاوەستاندنی هێرشەکانی سەر گەریلایان کرد
ژنانی ئێزدی لە شەنگال کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجام دا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان لەسەر گۆڕەپانەکانی گەریلا شەرمەزار کرد.
ژنانی ئێزدی لە شەنگال کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجام دا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان لەسەر گۆڕەپانەکانی گەریلا شەرمەزار کرد.
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تەژەئا) دەربارەی هێرش و داگیرکارییە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر باشووری کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بلاوکردەوە و بانگەوازی دەستبەجێ ڕاگرتنی هێرشەکانی کرد.
ڕاگەیاندراوەکەی تەژەئا لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان لە چیای شەنگال لە لایەن ئەندامی کوردیناسیۆنی تەژەئا شەمۆ ڕەمۆەوە خوێندرایەوە.
شەمۆ ڕەمۆ ئاماژەی بەوەدا سەرەرای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی لە لایەن گەریلاوە، هێشتا دەوڵەتی تورک هێرشەکانی ڕانەگرتووە و بە پێچەوانەوە هێرشی سەخت دەکات و گوتی: "تاوەکو ئێستا دەوڵەتی تورک وەڵامی ئاگربەستەکەی گەریلای نەداوەتەوە. ئەو لایەنەی نایەوێت شەڕ ڕاگرێت وەک دووژمن دەبینین، بە دووژمنی کۆمەڵگەی دەزانین. هەموو جیهان دەزانێت لە دوای بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ گەریلا ئاگربەستی ڕاگەیاند، بەڵام بۆچی دەوڵەتی تورک وەڵامێکی ئەرێنی ناداتەوە. بە پێچەوانەوە کۆتایی بە هێرش و بۆردوومانەکانی نە هێناوە."
لە کۆتاییدا شەمۆ ڕەمۆ بانگەوازی دەستبەجێ ڕاوەستاندنی هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای کرد.