ئاكه‌په له كوردستان دارستانه‌كان ده‌سووتێنێت
ڕژێمی ئاكه‌په باخ، باخچه و دارستانه‌كانی باكووری كوردستان ده‌سووتێنێت.
ڕژێمی ئاكه‌په باخ، باخچه و دارستانه‌كانی باكووری كوردستان ده‌سووتێنێت.
ڕژێمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په له هێرشه مێتینگهرییهكانیدا، جوگرافیای كوردستان ده‌كاته ئامانج. دارستانه‌كانی كوردستان كه به‌قه‌ستی له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیدا ده‌سووتێنرێن، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕێگری له هاوڵاتیانیش ده‌كرێت كه ئاگره‌كان بكوژێننه‌وه. ڕووبه‌رێكی به‌رفره‌وانی زه‌وی و باخه‌كانی گه‌ل دهستوونرێن و له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و ئاگرانه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌ڵك ده‌ست له واری خۆیان به‌رده‌ن. ژینگه‌پارێزان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی گه‌رما ئاگر له له دارستانه‌كان نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌قه‌ستی ده‌سووتێنرێن.
ڕژێمی ئاكه‌په كه له به‌رانبه‌ر سووتانی دارستانه‌كانی یۆنان ڕایگه‌یاند «ئاماده‌ین بۆ هاریكاری»، كاتێك باس له سووتانی دارستانه‌كانی كوردستان ده‌كرێت، باس له ئاماده‌نه‌بوونی كۆپته‌ری ئاگركوژێنه‌وه ده‌كات.
ئاكه‌په به‌قه‌ستی دارستانه‌كان ده‌سووتێنێت و ناشهێڵێت كه‌س ئاگر بكوژێنێته‌وه. والیی دێرسم تونجای سۆنه‌ل له به‌رانبه‌ر وێنه‌كانی سووتانی دارستانه‌كانی دێرسم گوتی: «ئه‌وێ شاری ئێمه نییه». هونهرمهنهد فه‌رهاد توونچ له شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆری وێنه‌ی بڵاوكردنه‌وه و قسه‌كانی والی به‌درۆخسته‌وه.
ئاگركه‌وتنه‌وه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له بژێویی گوندنشینانیش ده‌كات. ئاكه‌په بۆ ئه‌وه‌ی زیان به گه‌ل بگه‌یه‌نێت، هه‌موو ڕێبازێكی مێتینگهرانه تاقیده‌كاته‌وه.
ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له كوردستان
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌م شوێنانه‌ی كوردستان به‌قه‌ستی ئاگر له دارستانه‌كان به‌ردراوه:
* فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له ١٤ی ئاب\٢٣ی گه‌لاوێژ، چیای سنجك-ی ناوچه‌ی خۆزات-یان له دێرسم بۆردومان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه ئاگر له دارستان كه‌وته‌وه. گه‌ل به گوێره‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی خۆی، هه‌وڵ ده‌دات ئاگره‌كه دابمركێنێته‌وه، به‌ڵام چه‌ندین ڕۆژه ئاگره‌كه به‌رده‌وامه. هه‌تا ئێستا ڕووبه‌ری هه‌زاران هێكتار له دارستانی ناوچه‌كه سووتاوه.
* له ١٦ی ئاب\٢٥ی گه‌لاوێژ، ئاگر له دارستانی گونده‌كانی سیڤان، دۆگانلی و سووڤهرهن-ی سه‌ر به ناوچه‌ی هێنێی چه‌ولیك كه به ناوچه‌ی «ئاسایشی تایبه‌ت» دیاریكراوه، كه‌وته‌وه. جگه له گوندنشینان هیچ كه‌س هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی نه‌داوه. ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ماوه‌ی دوو ڕۆژه به‌رده‌وامه.
* له ناوچه‌ی میدیاد-ی مێردین له ١٦ی ئاب\٢٥ی گه‌لاوێژ له مه‌یدانی ڕۆكردنی زبڵ و خاشاكی شاره‌وانی ئاگر كه‌وته‌وه و ته‌شه‌نه‌ی كرد بۆ ده‌وروبه‌ری. ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ٣ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو و ڕووبه‌ری ٢٠ هێكتاری سووتاند.
* له چیاكانی جوودی و گابار-ی سه‌ر به شرنا‌خ سوپای توركیای داگیركه‌ر له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات و به‌و هۆیه‌وه ئاگر له زۆر شوێن كه‌وته‌وه. له‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه‌دا ڕووبه‌رێكی زۆری زه‌وی و باخه‌كانی ترێ سووتان و هێشتاش ئاگره‌كه دانه‌مركاوه‌ته‌وه.
* له سنووری گوندی گه‌له‌ژێر-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ئه‌لكێ له ١٧ی ئاب\٢٦ی گه‌لاوێژدا له لایه‌ن «تیمی مه‌ته»ی كه سه‌ر به یه‌كینه‌كانی تیمه تایبه‌ته‌كانن ئاگر له دارستان به‌ردرا.
* له سنووری گه‌ڕه‌كی ئونال-ی سه‌ر به ناوچه‌ی پاسووری ئامه‌د، له ١٨ی ئاب\٢٧ی گه‌لاوێژ ئاگركه‌وته‌وه. دواتر ئاگره‌كه له لایه‌ن هاوڵاتییان و شاره‌وانییه‌وه كوژێندرایه‌وه.
s.m