ئایا بادینان هەرێمی هەشتەمی تورکیایە؟
کێ هەوڵ دەدات بادینان و باشووری کوردستان بکاتە هەرێمی هەشتەمی تورکیا، پێویستە گەلەکەمان لەدژی ئەوان بە شێوەیەکی گشتگیر هەڵوێست دەرببڕن.
کێ هەوڵ دەدات بادینان و باشووری کوردستان بکاتە هەرێمی هەشتەمی تورکیا، پێویستە گەلەکەمان لەدژی ئەوان بە شێوەیەکی گشتگیر هەڵوێست دەرببڕن.
دوای ئەوەی هێزەکانی پەدەکە لە هەرێمی زینی وەرتێ بارەگای خۆیان کردەوە و زۆر پێشمەرگەیان لەوێ جێگیر کرد، ڕۆژەڤ و دۆخێکی نوێ هاتە پێشەوە. سەرەتا راگەیەنرا کە ئەوان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ پێشگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوونەتە ئەوێ. دواتر لێدوانی گۆماناوی و ناکۆیان دا. لە کۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی وتی، پێویستە پەکەکە باشووری کوردستان چۆڵ بکات و بەم شێوەیە ئامانجی سەرەکی خۆی ئاشکرا کرد.
لە سەرەتادا دەرکەوت کە ئەو هەنگاو لەدژی ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە. هەوڵیاندا ئەوە وەک بیانو بەکاربهێنێن بیکەنە هەلێک بۆ جێگیربوونیان لە هەرێمەکە. زینی وەرتێ لەنێوان قەندیل و کارۆخە و دۆڵێکە. سەرەتای هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و چیای قەندیلە. خاوەن ستراتیژیەکی گرینگە و وەک بەشێک لە هەوڵدانەکان بۆ گەمارۆدانی قەندیل دەبینرێت.
لەم دەڤەرە پێشتر ژمارەیەک کەم پێشمەرگەی یەنەکەی لێبوو. واتە نەک پەدەکە، یەنەکە لەم دەڤەرە بوو. ئایا بۆچی لەناکاودا یەنەکە هێزەکانی کشاندەوە و پەدەکە هێزەکانی لە هەرێمەکە جێگیر کرد. هەر کەسێک کە هەرێمەکە دەناسێت و هەندێک لە سیاسەت تێدەگات، دەزانێت لێرەدا حسابێکی جیاواز هەیە.
پەدەکە پەیوەندیەکی قێزەونی لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەیە
پەدەکە ماوەیەکی دوورودرێژە لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک پەیوەندیەکی قێزەونی هەیە. لە هەموو ئاستێکدا لەگەڵ سوپای تورک و میت دا لەناو پەیوەندی و هاوکاریدایە. لە هەموو هەرێمێک بارەگای نوێ بۆ سوپای داگیرکەر دەکاتەوە، پشتگیری لۆجیستیکیان دەکات، هەل بۆ میت دەرەخسێنێت کە لە هەموو دەڤەرێکی باشووری کوردستان بە ئاسانی جموجووڵ بکات. بەوهۆیەشەوە کاری سیخۆڕی لە باشووری کوردستان زیادی کردووە.
گەلی باشووری وڵاتپارێزمان لە دەوڵەتی داگیرکەر زۆر بێزارە. بەڵام وەک ئەوەی لە هەموو وڵاتێک هەن، لێرەش نۆکەر و خایین هەن کە ئامادەن خۆیان بفرۆشن. هەندێک کەس بە ڕێبازی شەڕی تایبەت و دەروونی و لەبەرانبەر پارە ئەو کارانە دەکەن. لێرەدا بەرپرسیاری و تاوانەکە لە ئەستووی بەڕێوەبەرایەتی پەدەکەیە کە هەل و زەمینی ئەوە خۆش دەکات. هەروەها هێزە دەسەڵاتدارەکان کە وەک ئەوان دەجووڵێنەوە و سیاسەتی ئەوان پەیڕەو دەکەن بەرپرسیارن.
پەدەکە لەدژی هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە قسەش بێت هیچ هەڵوێستێکی پیشان نەداوە. شەهیدبوونی گەریلاکان لە لایەک لەدژی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە بەرانبەر گەلە مەدەنیەکەمان دەکرێت هیچ هەڵوێستێکی پیشان نەداوە. بە پێی بۆچوونی پەدەکە هێرش و ئۆپەڕاسیۆنەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی فاشیست هەموویان ڕەوان، هۆکارەکەشی پەکەکەیە. ئەگەر ئەمە بە شێوەیەکی ئاشکراش ناتوانێت بڵێت، هۆکارەکەی ئەوەیە خۆیان لە ڕای گشتی کورد دەپارێزن. وەک ئەوەی لە دوایین ڕاگەیەنراویشدا بینرا، هەندێک جار بە شێوەیەکی ئاشکراش قسە دەکەن.
ساڵێکە گەمارۆ لەسەر کەمپی مەخموور هەیە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک زۆر دەڤەری باشووری کوردستانی داگیر کردووە. ڕۆژێکیش لەدژی دەوڵەتی تورک ڕاگەیەنراوێکیان بڵاونەکردووەتەوە، پێیان نەوتووە چ کاتێکت لە کوردستان هەیە، بەڵام بە تەڤگەری ئازادی کە خاکی خۆی، وڵات و گەلەکەی دەپارێزێت دەڵێت، لێرە بچوو دەرەوە. ئەمە کارەکتەر و ئەخلاقی پەدەکەیە کە بەشێوەیەکی ئاشکرا لەبەرچاوە. هەمان پەدەکە پێشتر پێشنیازی کردبوو ئەمریکا کوردستان وەک ویلایەتێکی خۆی قبوڵ بکات. ئێستاش وەک هەرێمێکی دەوڵەتی تورک نزیکی بادینان و باشووری کوردستان دەبێتەوە.
تو لەدژی دوژمن سەرت دادەنەوێنی و هاوکاریان دەکەی، بەڵام تەڤگەر و ئەندامانی تەڤگەری ئازادی کورد کە بۆ ئازادی گەلەکەیان تێدەکۆشن وەک دوژمن دەبینی. وەک دەسەڵاتەکان، پەدەکەش خزمەتی گەلی خۆی نەکردووە، بەڵام خزمەتی هێزە دەرەکیەکان دەکات. یەکێک لە نمونە ئاشکراکانیش گەمارۆی سەر کەمپی مەخموورە. نزیکەی ساڵێکە گەمارۆیەکی قوڕس لەسەر دانیشتووانی کەمپەکە هەیە، هاتوچۆ لە هەرێمەکە ئاستەنگ کراوە. بیانۆکەش ئەوەیە کە سیخۆڕێکی میت لە لایەن گەنجێکی وڵاتپارێزی کوردستانەوە کوژراوە.
ئایا لە کوردستان کام کورد هەیە کە بە سزادانی سیخۆرێکی میت، دڵی خۆش نەبووە؟ کوشتنی سیخۆڕێکی پلە بەرزی دەوڵەتی داگیرکەر، چۆن دەتوانێت ببێتە مایەی نارەزایی بەم ئەندازەیە؟ بەرگریکردن لە هێزێکی داگیرکەر لەم ئاستەدا ئایا چۆن دەتوانرێت شرۆڤەی بۆ بکرێت؟ ئەمە بە واتای ڕاستی مرۆڤێکی داگیرکەر و هاوکاریکردن لەگەڵی دێت.
ئەو گەلەی سەری لەبەرانبەر دەوڵەتی تورک دانەنەواند، ئایا سەری لەبەرانبەر هاوکاریەکان دادەنەوێنێت؟
لە ساڵکانی ١٩٩٠ دا دەوڵەتی داگیرکەر زۆر گوند و ناوچەکانی باکووری کوردستانی گەمارۆ دا. ئەو دەوڵەتە فاشیستە بەم ئەندازەیەش گەمارۆیەکی دوورودرێژی نەسەپاند. بەڵام پەدەکە ئەوە لەسەر گەلەکەی دەسەپێنێت. لە پاشایەک زیاتر وەک پاشایەک ڕەفتار دەکات. گەلی مەخموور بەهۆی زوڵمی دەوڵەتی داگیرکەر هەڵهاتووە و لەو کەمپە نیشتەجێ بووە. لەبەرئەوەی خۆی ڕادەستی دەوڵەتی تورک نەکرد و ئیرادەی ژیانی ئازادی پیشاندا، ڕووی نەکردە شارە گەورەکانی تورکیا، ڕووی کردە باشووری کوردستان.
گەلێک کە سەری لەبەرانبەر دەوڵەتی تورک دانەنەواند، ئایا سەری بەرانبەر هێزێک کە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات دادەنەوێنێت؟ پەدەکە هێزی دەرەکی کردووە بە بیانۆیەک بۆ هەبوونی، بۆیە بە پێی بەرژەوەندی نەتەوەیی ناجووڵێتەوە. خەمی سەرەکی یەکێتی و بەرژەوەندی نەتەوەیی گەلەکەمان نییە، کاری سەرەکی پاراستنی بەرژەوەندی دەسەڵاتدارانە. لەگەڵ هەموو هەوڵێک بۆیە هەوڵەکانی دروستکردنی یەکێتی نەتەوەیی تێکبرد و لە یەکێتی دوورکەوتەوە. لە پەیوەندیە سیاسی و دیپلۆماسیەکاندا بەپێی بەرژەوەندی نەتەوەیی ناجووڵێتەوە، بەڵکو بەپێی بەرژەوەندی کەمینە لە دەسەڵاتدا دەجووڵێەوە. بەڕێوەبەرایەتیەکی بەم شێوەیەیە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە تەنها دوژمنی تێکۆشانی ئازادی و پەکەکە نییە. دوژمنی هەموو کوردێکە. بۆ ئەوەی کورد نەبێتە خاوەن ستاتۆی ئازاد، هەموو هەوڵێک دەدات. ئازادی گەلی کورد وەک لەناوچوونی خۆی دەبینێت، خاوەن عەقلیەتێکی بەو ئەندازە نەخۆش و نەژادپەرست و فاشیستە. سیاسەتی قڕکردن لەسەر گەلی کورد دەسەپێنێت. پەکەکە نەبێت دەوڵەت یەک ڕۆژیش خۆی بەرانبەر هەبوونی پەدەکە ڕاناگرێت.
زەحمەتە پەدەکە جیاواز لە ئیسرائیل و ئەمریکا بجووڵێتەوە
ئایا ئەوان نەبوون کە وتیان، ئێمە ستاتۆی هەرێمێ باشووری کوردستان قبوڵ ناکەین و پەشیمانین؟ لەدژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی ساڵی ٢٠١٧ هەڵوێستیان چی بوو؟ جیهان هەمووی ئەمە دەزانێت، بەڵام چ عەجەب پەدەکە سەری خۆی لەناو خاک دەرناهێنێت و ئەمە نابینێت! واتە بۆ بەرژەوەندی ڕۆژانەی خۆی هەموو شتێکی کردە قوربانی. یەکێک لە سیاسەتە سەرەکیەکانی داگیرکەران ئەوەیە کە کورد لەدژی کورد بەکاربهێنێت. بۆیە هەموو ڕێگایەک تاقیدەکاتەوە. ئەمڕۆش هەمان شت دەکەن. چۆن لە باکوور کردیان، هەوڵ دەدات لە باشووریش بکات، بەڵام پەدەکە بە ئاسانی ئەمە قبوڵ دەکات.
لەگەڵ ئەوەی کە دەڵێن ئێتر ئێمە شەڕی براکۆژی ناکەین، بەڵام ڕووداوەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە ڕاستی بەو شێوەیە نییە. هەوڵەکان و هەڵوێستی لەدژی مەخموور و زینی وەرتێ ئاشکرای دەکات کە پەدەکە بە پێی سیاسەتەکان و بەرژەوەندیەکانی هێزە دەرەکیەکان دەجووڵێتەوە. ئایا بە بێ ئەمریکا پەدەکە دەتوانێت دەست بە هەوڵدانێکی بەم شێوەیەی مەترسیدار بکات؟ ئەمەش بابەتێکە کە پێویستە بەم شێوەیە شیکردنەوەی بۆ بکرێت. پەیوەندی پەدەکە و ئەمریکا و ئیسرائیل ئاشکرایە. زەحمەتە پەدەکە دوور لەوان بیر بکاتەوە. کاتێک ڕووداوەکان ڕوودەدەن گرنگە هێڵە گشتیەکان شیبکرێنەوە.
پێویستە وەک بەشێک لە پەیوەندی و ناکۆکیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شیکردنەوەی بۆ بکرێت. بۆ ئەمریکا کێشە سەرەکیەکە ئێرانە. سیاسەتی سەرەکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕینی ڕژێمی ئێرانە. ناکۆکی لەگەڵ پەکەکە ئایدۆلۆژی و ستراتیژیە. ئاشکرایە کە پەیوەندی و ناکۆکیەکانی تر هەموویان بەو پێیە شیکردنەوەی بۆ دەکرێت. ئامانجەکان کە ئەمریکا هەنگاوی بۆ دەنێت ئەمانەن. ئەگەر پەدەکە بە پاڵپشتی ئەمریکا ڕوودەکاتە ئەم جۆرە سیاسەتانە، پێویستە ئاشکرای بکات، بە پێچەوانەوە بە تەنها بۆ سوودی دەوڵەتی تورک هەڵوێستی بەم شێوەیە پیشان دەدات.
گەل بەهۆی شەڕی براکۆژیەوە زیانی گەورەی لێدەکەوێت
بە هاندان و پاڵپشتی هێزە دەرەکیەکان، ئەگەری هەیە پەدەکە هێرش بکاتە سەر تەڤگەری ئازادی گەلی کورد. ئاشکرایە کە لەم شەڕەدا دوژمنی سەرەکی گەلەکەمان کە دەوڵەتی تورکە سوود وەردەگرێت. گەورەترین زیانیش بەر گەلەکەمان دەکەوێت. تاکە هێز کە لەدژی ئەم هەنگاوە دەتوانێت بووەستێتەوە گەلەکەمانە و هەڵوێستی گەل لەدژی هاوکارەکانە. لێرەدا ناکۆکی نێوان دوو پارتی کوردی نییە. ئەگەر مەسەلە بەم شێوەیە شرۆڤە بکرێت ئەو کاتە هەڵویستی پەدەکە ئاشکرا دەبێت. لێرە دیارە کە پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەجووڵێتەوە و بووەتە هاوبەشی ئۆپەڕاسیۆنی لەناوبردن و داگیرکردن. پێویستە گەلەکەمان ئەم هەڵوێستە و سیاسەتە ، واتە پەدەکە بووەستێنێت.
ئەو کەسانەی کە لایەنگری یەکێتی و ئازادی گەلەکەمان ئەگەر هەڵوێستێکی بەم شێوەیە پیشان بدەن پیلانگێریەکە تێکدەشکێت. لە دۆخێکی پێچەوانەدا ئەنجامێک دروست دەبێت کە زەحمەتە قەڕەبووبکرێتەوە. لە ڕۆشنبیران تا هونەرمەندان، ژنان و گەنجان و هەموو کوردێک پێویستە ئەم مەترسیە ببینن و لەدژی پیلانگێڕیەکە هەڵوێستیان هەبێت. ئەگەر بە تەنها بڵێن 'با شەڕی براکوژی دروست نەبێت، پارتەکان بە پێی بەرژەوەندی نەتەوەیی بجووڵینەوە و کاری یەکێتی نەتەوەیی بکەن و لەدەوری یەکتری کۆببنەوە' تێرکەر نییە. ئەم قسەیە بە تەنها نیشانەی نیازێکی باشە.
پێویستە ئەم پرسە بکرێت: کێ لە یەکێتی نەتەوەیی هەڵدێت، کاری تێکدەری دەکات، کێ لەجیاتی بەرژەوەندی نەتەوەیی بەرژەوەندی بنەماڵە و حزب دەپارێزێت؟ پێویستە پێشەکی ئەم پرسە بکرێت، کێ خۆی دوور دەگرێت و بە پێچەوانەی بەرژەوەندیەکانی گەلەکەمان دەجووڵێتەوە. پێویستە لەدژی ئەوان هەڵوێست پیشان بدرێت. لەبەرئەوەی کەس هەڵوێستی نەبووە، بە تەنها قسە بووە و وەک قسەیەک ماوەتەوە.
کێ بە شێوەیەکی ئاشکرا هاوکاری داگیرکەرانی کردووە و بە پێی بەرژەوەندی ئەوان جووڵاوەتەوە، پێویستە لەدژی ئەوان هەڵوێست پیشان بدرێت. قۆماغەکە ئەوە دەخوازێت. کێ کاری تێکدەری دەکات، پێویستە هەڵوێستیان لەبەرانبەر پیشان بدرێت. کێ بە دەمی دوژمن قسە دەکات. پێویستە لەدژی ئەوان هەڵوێست پیشان بدرێت. کێ هەوڵ دەدات بادینان و باشووری کوردستان بکاتە هەرێمی هەشتەمی تورکیا، پێویستە گەلەکەمان لەدژی ئەوان بە شێوەیەکی گشتگیر هەڵوێست پیشان بدات.
ف.ق