ئایدەنیز: لە ترسا هێرش دەکرێتە سەر گۆڕستانەکان
ئەندامانی هەدەپە و دەبەپە سەردانی گۆڕستانە هەڵوەشێندراوەکانی ناوچەی گەڤەری وانیانیان کرد. سالیحا ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە رایگەیاند، لە ترسان هێرش دەکەنە سەر گۆڕستانەکان و ئەمەش زیهنیەتی داعشە.
ئەندامانی هەدەپە و دەبەپە سەردانی گۆڕستانە هەڵوەشێندراوەکانی ناوچەی گەڤەری وانیانیان کرد. سالیحا ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە رایگەیاند، لە ترسان هێرش دەکەنە سەر گۆڕستانەکان و ئەمەش زیهنیەتی داعشە.
سالیحا ئایدەنیز هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیمۆکراتیەکان-دەبەپە و هەر یەک لە موعەزەز ئۆرهان، سائید دەدە ئەندام پەرلەمانەکانی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان-هەدەپە و چەند ئەندامێکی دیکەی پارتەکە لە ناوچەی گەڤەری شاری وان سەردانی چەند گۆڕستانێکیان کرد.
شاندەکە سەرەتا سەردانی گۆڕستانی گەڕەکی ئۆرمانی کرد. لەو گۆڕستانە تەرمی ئەو کەسانە نێژراون کە لە ١٣ی ئازاری ساڵی ٢٠١٦ لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆدا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە کۆمەڵکوژ کران و بۆ حەوتەمین جاریشە هێرش دەکرێتە سەر گۆڕستانەکە و دەشێونرێت.
سالیحا ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە لە بارەی شێواندنی گۆڕەکان قسەی کرد و جەختی کردەوە کە ئەمە کردەوەیەکی دڕندانەیە و وتی:"ئەم هێرشانە بە واتای کۆتاییهاتنی رێکەوتنی نێوان ئاکەپە و مەهەپە دیت. لە ترسان هێرش دەکەنە سەر گۆڕستانەکان. نە یاسا، نە ئەخلاق و نەمرۆڤایەتیان لاماوە."
ئایدەنیز وتیشی:"ئەمە زیهنیەتی داعشە. هێرشەکانی داعش لە دژی مرۆڤایەتی، بە هێرشکردنە سەر گۆڕستانەکان دەستپێکرد. ئەم هێرشانە کە لە دژی پیرۆزیەکانی گەلی کوردن، بارودۆخێکی وەهای خوڵقاندووە کە ئەخلاقی دوژمنایەتیشی تێپەڕاندووە. ئەم هێرشانە ناتوانن، هەڵوەشاندنەوەی ئەوان، بوەستێت."
ئایدەنیز بانگەوازیەکیشی ئاڕاستەی رای گشتی کرد و وتی:"دەبێت گەلی کورد لە بەرامبەر ئەم هێرشانە بە تەنها نەهێڵێرێتەوە."
دواتر قودرەت ئاکسو دایکی سوڵیمان ئاکسو کە لە کۆمەڵکوژیەکەی پرسوسدا گیانی لەدەستدابوو، قسەی کرد، کە گۆڕی کوڕەکەی ئەویش شێوێندراوە.
دایکی سوڵەیمان وتی:"کوڕەکەم مامۆستا بوو. داعش کوڕی منی کوشت. بۆچی هێرش دەکەنە سەر گۆڕەکە، چیان دەوێت لە گۆڕی کوڕەکەم."
دواتر شاندەکە سەردانی ئەو خانەوادانەیان کرد کە هێرش کراوەتە سەر گوڕی رۆڵەکانیان.
و.ش