ئیبراهیم گوکچەک شەهید بوو

ئیبراهیم گوکچەک ئەندامی گروپی یوروم شەهید بوو.

گوکچەک کە لە ٢٣٢هەمین رۆژی چالاکی مانگرتنی بێوادە لە خواردندا، (رۆژووی مردن) دوای ئەوەی بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان درابوو، بۆ چەند رۆژێک وازی لە چالاکیەکەی هێنا، دواجار دڵی لە لێدان وەستا و شەهید بوو.  

گروپی یوروم لەسەر لاپەڕەی تایبەت خۆی لە تویتەر لێدوانێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، هەواڵی ئەوەیان پێگەیشت کە ئیبراهیم گوکچەک لە نەخۆشخانە شەهید بووە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕستەی گەلی کورد و گشت مرۆڤایەتی کرد کە پشگیری دۆزی رەوای ئێمە دەکەن.

گوکچەک کە لە ٣٢٣هەمین رۆژی چالاکی رۆژووی مردندا، چەند رۆژێک بوو دەستی لێهەڵگرتنبوو، رەوانەی نەخۆشخانەی رەیاپ لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ کرا و لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدا گیانی سپارد و شەهید بوو.

گروپی یوروم دوێنێ لە بارەی باری تەندروستی و پرۆسەی چارەسەری گوکچەک لێدوانێکی بەم شێوەیەی بڵاو کردبووەوە:

"لێدوانەکەمان لە بارەی باری تەندروستی ئیبراهیم گوکچەک ئەندامی گروپەکەمان: خوێن لە لەشیدا نەماوە. دوێنێ ٣ لیتر خوێنی تێکراوە. ئەمڕۆش بە هەمان شێوە خوێنی تێدەکرێت. دوای ٢٤ کاتژمێر خواردنی پێدەدرێت. بۆ ماوەی مانگێک لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدا دەبێت."

 بە هۆی ئەوەی لە ژووری چاودێری ورددا نەیدەتوانی هەناسە بدات، ئامێری هەناسەدانی بۆ دانرا و دواجار لە کاتژمێر ١٣:٠٠ی ئەمڕۆ دڵی لە لێدان وەستا و شەهید بوو.

ز.ش