ئێران بە هەڵە لە کەشتیەکی خۆیدا، ١٩ کەس کوژران

ڕژێمی ئێران کە مانگی کانونی دووەم بە هەڵە لە فڕۆکەیەکی ئۆکرانیدا، ئەم جارە بە هەڵە لە کەشتیەکی خۆیدا و ١٩ کەس کوژران.

بە پێی تەلەڤزیۆنی دەوڵەتی ئێران لە کاتی نمایشی سەربازیدا لە ئاوەکانی کەنداو بەهەڵە لە کەشتیەکی شەڕی خۆیانداوە.

بە پێی زانیاریەکان، ڕووداوەکە دوێنێ لە بەندەر جاسک ڕوویداوە و کەشتیەکە تەقیوەتەوە. سوپای ئێران رایگەیاند لە ئەنجامی هەڵەکەدا ١٩ سەربازی ئێرانی گیانیان لەدەستداوە و ١٥ سەربازیش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمیش ڕایگەیاند، کەشتی بە ناوی کۆناراک لە لایەن هاوپەیمانانەوە تەقێنراوەتەوە.

کەشتیەکە ٤٤٧ تەنە و ٤٧ مەتر درێژە و چوار موشەک هەڵدەگرێت.

ف.ق