ناسر یاگز، ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە شاری هەولێر-ی باشووری کوردستان ماوەی ١٦٥ ڕۆژە لە نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان دژی گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی بە مانگرتن لەخواردن کردووە، درەنگانی شەوی ڕابردوو دۆخی تەندروستیی تێکچووە گەیندراوەتە نەخۆشخانەی لەشاری هەولێر، بەڵام چارەسەریی قبوڵ نەکردووە.
ناسر یاگز، دوو جاری دیکە بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە براوەتە نەخۆشخانە، کە یەکێکیان لە ڕۆژی ١ی کانوونی دووەم لە ٧٣ـ هەمین ڕۆژ دووەم جار لە ڕۆژی ٢٦ی شوبات لە ٩٨ـ هەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا بوو، بەڵام هەردوو جارەکە چارەسەریی ڕەتکردەوە و بەردەوامی بە بەرخۆدانەکەیداوە.
ک-ش