بانگەوازی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەى زینی وەرتێ

رۆژنامەنووسانی کوردستان بانگەوازێکیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانى زینی وەرتێ بڵاوکردەوە و داوایان کردووە هێزەکان لە زینی وەرتێ بکشێنەوە و بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێن، چونکە ئەگەری ئەوە هەیە مەترسیی پێکدادان لە نێوان هێزە کوردییەکاندا روو بدات.

لە بانگەوازی رۆژنامەنووسانی کوردستاندا هاتووە:

 ناکۆکیی زینی وەرتێ، لەوانەیە ببێتە هۆی پێکدادانی نوێ لەنێوان هێزە کوردییەکان.

لە هەموو شەڕەکانی براکوژی و خۆکوژیدا، هەمیشە کورد زیانبار بووە و نەیارانی کورد قازانجیان لەو شەڕانە کردووە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕۆژی دەستپێکەوە چاوی لە دەستکەوتەکانی کورد کردووە، بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە چوارپارچەی کوردستان چیی لە دەستهاتووە کردوویەتی.

هێرشە داگیرکارییەکان بۆسەر ڕۆژئاوا، هەوڵە دوژمنکارانەکانی دژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری کوردستان، سووتاندنی مرۆڤەکان بە زیندوویی لە ژێرزەمینەکانی باکوری کوردستان و دەستگیرکردنەکان کە تا ئێستاش بەردەوامە، چەند نمونەی بەرچاوانن.

دەوڵەتی تورک بە هێزە سەربازیی و سیخوڕییەکانی لە زۆرێک لە ناوچەکانی باشوری کوردستان جێگیر بووە و هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی شەڕی نێوان هێزە کوردییەکان بەردەوام دەکات، ئەگەر هێزە کوردییەکان باری دەوڵەتی تورک و دەوڵەتە داگیرکەرەکان سووک بکەنەوە، پێویستە بزانرێت، کە هەموو کورد لەژێر ئەو  بارە دەمێنن.

پێویستە دەستبەجێی ئەو ئاڵۆزیانە کە ئارامیی و دەستکەوتەکانی چوار بەشی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە، بەلاوە بنرێن و ئەم خاڵانەى خوارەوە جێبەجێ بکرێن:

 -  هەموو لایەنەکان پێویستە لە هەنگاوی یەکەمدا هێزە سەربازییەکانیان لە زینی وەرتێ بکشێنەوە.

-  دوای ئەوە پێویستە چاوپێکەوتن دەستپێبکات و کێشەکان لە ڕێگەی  دانوستانەوە چارەسەر بکرێن.

-  دەزانرێت کە بۆ دەستکەوتەکانی گەلی کورد، هەندێکجار پێویستە هێزە سیاسییەکانی کورد دانوستان لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانیش بکەن، لە هۆکارەکەی تێدەگەین، بەڵام ناکرێت دانوستانێک بکرێت لە دژی هێزە سیاسییەکانی بەشەکانی دیکە و دژی دەستکەوتەکەنی گەلی کورد بێت.

-  بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هەموو ناکۆکییەکان جارێکی دیکە دووبارە نەبێتەوە و کێشەکان بە شێوەیەکی هەمیشەیی چارەسەر بکرێن، پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکان خەباتی کۆنگرەی نەتەوەیی سەرلەنوێ دەستپێبکەنەوە.

-  باوەڕمان وایە کە، هیچ کێشەیەک نییە کە هێزە سیاسییەکانی کورد نەتوانن لە ڕێگای دیالۆگەوە چارەسەری بکەن.

وەک ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کە ناوەکانمان لەژێر ئەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: داوا لە هەموو هێزە سیاسییەکانی کورد دەکەین تا بە بەرپرسیارێتی بجوڵێنەوە، ناکۆکییەکانیان دەستوبرد بەلاوە بنێن و بۆ چارەسەرییەکی هەمیشەیی دانوستان پێشبخەن.

ناوی رۆژنامەنووسەکان:

عابید کار، عابدین چەتین، ئاهین موستەفا، ئەحمەد کەرکوک، ئەحمەد حمۆ، ئەحمەد قارەمان، ئەحمەد سەمیر، ئالان مایش، عەلی داغلی، عەلی گیولەر، عەلی ئۆزشەریک، عەلیجان کایا، ئامانج وەرتێ، ئامارا باوەڕ، ئامەد دیجلە، ئارەش میرزایی، ئامانجی هەرەکۆڵ، ئاریەن بۆتان، ئارزوو دەمیر، ئاسلان ئاسلان، ئاڤاشین هێلین، ئاڤێستا جزیر، ئایهان تایفور، ئازاد سەفۆ، عەزیمە ئینان، بارش بۆیراز، بارش چرپان، باسل رەشید، باشوور ئەنگیزەک، بایرام بالجی، بەمال خودیوار، بەرچەم جودی، بەرهەم لەتیف، بێریتان زاگرۆس، بێریڤان ئەمین ئۆغڵو، بێخاڵ قادر، بنەوش ساریا، بڕیار محەمەد، بۆتان گەرمیانی، بۆتان کۆچەر، بونیاد جزیری، بورهان ئەکنجی، بوشرا عەلی، جەعفەر جەفۆ، جەعفەر تار، جاهید مەروان، جان قەساب ئۆغڵو، جەمال توران، جەمیل موراد، جەمۆ دۆغان، جەرەن جەیلان، جوانا جومعە، جیهان بیلگین، جیهان ئۆزگور، جڤین عەباس، جۆزا ئیبراهیم، جومعە محەمەد، چەکدار ژیندار، دابان شوانی، دانا عومەر، دەلال جەمیل، دەلال رامادان، دەلیل زیلان، دەمهات بلکی، دەنیز دەڤرم، دەڤرم ئارسلان، دیجلە دەمهات، دیجلە ئەحمەد، دیجلە ئیتۆ، دڵشاد جودی، دڵشاد خۆشناو، دلوجان بۆزی، دۆغان چەتین، ئەبرو ئایهان، ئەکین بایساڵ، ئەکرەم بەرەکەت، ئەرداڵ ئەر، ئەرداڵ تەمورلەنک، ئەرگیون ئۆزدەمیر، ئەسرین چاکسو، ئەڤین حەسەن، ئەڤین ئۆسێ، ئەیوب گەردی، ئەزرا سەعدون، فاروق ساکیک، فایەق عومەر، فەهیم ئیشک، فەردا چەتین، فەرهاد جیهانبەگی، فەرهەنگ هەڵەبجەیی، فەریدە حەمکۆ، فەریدە زادە، فەرمان محەمەد، فەریاد گۆیی، فەواز محەمەد، فیدان عەبدوڵا، فارس ئیبراهیم، فواد کاڤ، فاسون ئەردۆغان، گوڵان عەقراوی، گولیستان چیا ئیکە، گولیستان تارا، گیولەر یڵدز، گیوناى ئاسلان، هیلال بایسۆی، خالید ئەرمش، حامید ئاکیول، هاوار ستار، حەیدەر ئیشک، خەیری قزلەر، هەژار سەعید، هێلین جودی، هێلین ئوزەل، حەمرین عومەر، هەنان محەمەد، هەنار ئیبراهیم، هەندرێن هەورامی، هەرێم قادر، هێرش جەلال، حەسەن حەسەن، حەسەن رەمۆ، حەسەن زازا، حەسەن محەمەد، هەڤاڵ ئارسلان، هێڤی خەڵەف، هاوڕێ فەرەیدون، هاوڕێ کرێکار، هیشام عەرەفات، خەیام عەبدوڵا، هۆان زوبەیر، حوسێن داغ، حوسێن نارلی، ئیبراهیم گیوموش، ئیدریس کارا، ئیلهامی ئەردۆغان، ئیلۆن ئاندۆک، ئیمان حەسەن، ئینان گەزەر، ئینان ئۆزەل، عیسا شێخۆ، ئیسام عەبدوڵا، عیسمەت ئاکورت، عیزەت ئاکجن، ژیان ئەحمەد، ژیان پیران، کاموران سەعدون، کاروان هەورامی، کاروان سالار، کازم تەمورلەنک، کەلسومە عەلی، کەمال نەجم، کەنعان عەزیز ئۆغڵو، کەنداڵ جودی، کەنداڵ میدیاد، لەیلا چەلیک، لیلاڤ حەسەن، لیندا ئەل شێخ، ماهیر ئۆزمەن، مەزڵوم سیدار، مەدیا کەنعان، مەدیا حەنان، مەدیا مەلەک، مەدیا سلێمان، محەمەد حەسەن، محەمەد ئەکنجی، محەمەد دەروێش، مەراڵ کوچوک، مێرخاس عەفرین، مەستورە محەمەد، مەیسا کەلهوڕ، مەیسا محەمەد، مزگین حەمۆ، مزگین گۆرسە، موجاهید ئاڤراس، ناسیار مستەفا، نازم داشتان، نەجمەدین سالاز، نەجبیر عوسمان، نیهاد عوسمان، نیهاد کایا، نیهاد پوسات، نزار بوڵدان، نور محەمەد، نوردۆغان ئایدۆغان، عومەر هوژەبری، ئۆرڤان عەڤدۆ، عومەر تور، پەروین لێگەڕین، پەیام حوسەینی، قەدری ئەسەن، رەمەزان ئۆلچەن، رێباز حەسەن، رەبیعە عەتۆ، رێناس رەمۆ، رەوشەن قاسم، رەزا مەنوچەهری، رۆدی تەهلۆ، رۆهەڵات حەنیفی، رۆژبین ئەکین، رۆژدا سەیدخان ئەحمەد، رۆناهی رەشید، رۆنی حەمۆ، رۆنیدا حەجی، روپەرین بەکر، سامیا کوردی، سارا شێخ حەسەن، سەبیحە سولەیمان، سەڵاح خدر، سەڵاحەدین سۆرۆ، سەلمان ئاسلان، سەلوا عەبدولڕەحمان، سەمیرا شەهابی، سەربەست تالی، سەرحەد دێرسیم، سەید ئەڤران، سیماڤ خەلیل، سینەم ئادالی، سیپان سلۆ، سیابەند عەلی، سڵاڤا عەبدولڕەحمان، سۆلین ماوا، سۆلین رەشید، سۆلین سەرهان، سۆما فەرهاد جەواد، سۆران حسێن، سۆران محەمەد، سورگوڵ شێخۆ، سۆزدا ئۆرەمار، سۆزدار وەقاس، ستێرک گیولۆ، سونا تونچ، شاڵاو حەسەن، شایجا کەلهوڕ، شەنگوڵ ئۆغور، شیرین عەلی، شیرین محێدین، شەڕڤان نەرگس، شەڕڤان مستەفا، شیلان پەلشین، شنە فایەق، شیار کارا، شیار مونزور، شوکرو یڵدز، تاهیر محەمەد، تەرزە تەها، تۆلین حەسەن، ئوسامە محەمەد، ئولکەم زەرەمیا، ڤارۆژ ئەحمەد، وەیسەڵ ئیشک، وەیسی تالی، غاندی عەلۆ، خەباتکار راپەڕین، خەلیل مستەفا، خەیری چەلیک، خەزنە جەلال، خەزنە شێخ نەبی، غوربەت تالی، یەحیا کەریم، یەسمین کەنان، یوسوف سەرحەد بوجاک، زانا ئەل عەلی، زانا سەیدی، زەینەب عەبدوڵا، زەینەب بەرەکەت، زیلان دێرسیم، زیلان حەسەن، زیلان محەمەد، زۆسک باڵەک، زۆزان رەمەزان، زوبەیر برادۆستی.

ژ.ت