له به‌یاننامه‌كه‌یدا ته‌ڤگه‌ری ئازادی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ستایشی گه‌لی ڕاپه‌ڕیوی باشووری كوردستانی كردووه كه زه‌مینه‌ی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ی هێناوه‌ته‌وه ئاراوه، له هه‌مان كاتدا ڕه‌خنه‌ی تووندی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران كردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: «زه‌مینه‌ی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی گونجاوبوو بۆ سه‌رخستن و چه‌سپاندنی مافه‌کانی گه‌لی کورد، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی رێکخستنێکی جه‌ماوه‌ری و رێبه‌رایه‌تییه‌کی کارا و دڵسۆز له ده‌ره‌وه‌ی زهنیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری و چه‌ندین هۆکاری دیکه، زۆری نه‌خایاند ڕێبه‌رایه‌تی ڕاپه‌رین له ده‌ستی گه‌ل ده‌رخراو و که‌وته ده‌ست حیزب و ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه که جگه له به‌رژه‌وه‌ندىی خۆیان هیچ هه‌وڵ و خه‌مخۆرییه‌کیان بۆ ئامانجه‌کانى راپه‌ڕین و مافى گه‌له ره‌نجده‌ر و تێکۆشه‌ره‌که‌مان نه‌بوو. به هۆى نه‌بوونى زیهنیه‌تێکى دیموکراتی بۆ به‌ڕێوه‌بردن که‌وتنه هه‌ڵپه بۆ ده‌سه‌ڵات و به‌ده‌ستهێنانى پۆست و پله و سه‌رمایه. که‌وتنه ململانێی یه‌کتری و تاڵان‌کردنی سامانی گشتی و راکێشانی هێزی داگیرکه‌ران بۆ سه‌ر خاکی کورردستان.»
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
٢٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌ره‌به‌یانی رۆژی ٥/٣ دا له‌ده‌روازه‌ی راپه‌رین له شاری رانیه ڕاپه‌رینێکی جه‌ماوه‌ری له‌دژی رژێمی دکتاتۆری به‌عس به‌پێشه‌نگایه‌تی گه‌نجان وژنان و وڵاتپارێزو ئازادی خوازان ده‌ستی پێ‌کرد، له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا داموو ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره ئه‌منی و سه‌ربازیه‌کانی ئه‌ورژێمه داپڵۆسێنه‌ره له‌لایه‌ن گه‌له‌وه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراو به‌خوێنی ده‌یان شه‌هید بانگی سه‌رکه‌وتنی راپه‌رین له‌رانیه‌وه تا که‌رکوک وحه‌مرین وخانه‌قین شاربه‌شار و دێ به‌دێی باشوری کوردستانی گرته‌وه.
راپه‌رین سه‌ره‌تای قۆناغێکی نوێی هێنایه‌کایه‌وه له‌تێکۆشانی خه‌باتی ئازادی خوازانه‌ی گه‌لی کورددا، له‌کاتێکدا رژێمه‌که‌ی سه‌دام له‌شه‌ڕی که‌نداودا به‌ته‌واوی گۆشه‌گیرو گه‌مارۆ دراوبوو به‌هۆی سیاسه‌ته شه‌ڕانگێزیه‌کانی رووبه‌ڕوی شکست و داڕوخانێکی گه‌وره ببۆوه، ئه‌وه‌ش بوه هۆی ره‌خساندی ده‌رفه‌تێکی مێژوویی بۆ رزگاربوونی گه‌لی کورد له‌سته‌م و زۆرداری و کۆمه‌ڵکوژی و سیاسه‌تی شۆڤێنستانه‌ی رژێمی دکتاتۆری به‌عس که‌بۆماوه‌ی ٣٥ ساڵ بوو به دڕندانه‌ترین شێوه به‌زه‌بری کوشتن وتۆقاندن و هێز خۆی به‌سه‌ر گه‌لی کورد‌و گه‌لانی عێراقدا خۆی سه‌پاندبوو. زه‌مینه‌ی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی گونجاوبوو بۆ سه‌رخستن وچه‌سپاندنی مافه‌کانی گه‌لی کورد، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی رێکخستنێکی جه‌ماوه‌ری و رێبه‌رایه‌تیه‌کی کاراو دڵسۆز، له‌ده‌ره‌وه‌ی زهنیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری و چه‌ندین هۆکاری دیکه زۆری نه‌خایاند ڕێبه‌رایه‌تی راپه‌رین له‌ده‌ستی گه‌ل ده‌رخراو که‌وته ده‌ست حزب‌و ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه که جگه له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان هیچ هه‌وڵ‌و خه‌مخۆریه‌کیان بۆ ئامانجه‌کانى راپه‌ڕین‌و مافى گه‌له ره‌نجده‌رو تێکۆشه‌ره‌که‌مان نه‌بوو. به هۆى نه‌بوونى زیهنیه‌تێکى دیموکراتی بۆ به‌ڕێوه‌بردن که‌وتنه هه‌ڵپه بۆ ده‌سه‌ڵات‌و به‌ده‌ستهێنانى پۆست‌و پله‌و سه‌رمایه که‌وتنه ململانێی یه‌کتری و تاڵان‌کردنی سامانی گشتی و راکێشانی هێزی داگیرکه‌ران بۆسه‌رخاکی کورردستان و ده‌ر ئه‌نجام شه‌ڕی ناوه‌خۆو تێکۆشه‌رانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، ده‌رئه‌نجام به‌لارێدابردنی ئامانجه‌کانی راپه‌رینی به‌دواداهات.
دوای چه‌ندین ساڵ له‌حوکمرانی و هاتنه کایه‌ی رووداو گۆرانکاری کاریگه‌ر له‌ناوچه‌که‌دا و ئه‌نجامدانی پێنج پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دروست بوونی حکومه‌ت و په‌رله‌مان تاده‌گاته رۆژی ئه‌مرۆ باشوری کوردستان نه‌بۆته خاوه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌کی نیشتیمانی که‌جێی باوه‌ڕوی گه‌ل بێت. دامه‌زراوه هه‌لبژێردراوه‌کان تاده‌گاته پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و دادگاکان بێرۆڵ کراون و به‌ویستی حیزبی وکه‌سی کارده‌که‌ن، ده‌سڵاتدارانی باشوری کوردستان به‌پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌کانی راپه‌رین به سیاسه‌تێکی نادیموکراتی و وابه‌سته به‌داگیرکه‌ران به‌رده‌وامیان به قۆرخکاری ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی و تاڵانی سامانی گشتی دا و به ناشیرین‌ترین شێوازی سه‌رکوتکه‌رانه روبه‌روی ناره‌زایه‌تی و داخوازی یه‌کانی کۆمه‌ڵگا بووونه‌ته‌وه، ره‌شه کوژی سه‌ر ژنان و کۆچی گه‌نجان، کوشتنی خۆپێشانده‌ران و سه‌رکوت و گرتنی رۆژنامه‌نوسان و ده‌نگه‌نارازیه‌کان بۆته کاری ئه‌وده‌سه‌ڵاته میللی گه‌راو خێڵه‌کیه‌ی مێژوویه‌کی دووروو درێژه یاری به‌چاره‌نوسی گه‌ل ده‌کات و باشوری کوردستانی رووبه‌روی قه‌ده‌ری نادیار کردۆته‌وه.
رووداوه له‌بیرنه‌کراوه‌کانی شه‌ری داعش و جێهێشتنی ئێزیدیه‌کان به بێ پاراستن بۆ درنده‌کان و کۆمه‌ڵکوژکردنیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه، به‌هه‌ده‌ردانی خوێنی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید و له‌ده‌ستدانی که‌رکوک و نیوه‌ی خاکی کوردستان له کاره‌ساته ئابڕوبه‌ره‌که‌ی ١٦ ئۆکتۆبه‌رداو، ده‌ستخۆش یه‌کانی ده‌وڵه‌تانی داگیر که‌ر له‌به‌رامبه‌ر قه‌ده‌غه‌کردن و سه‌رکوت و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کان و گرتن و کوشتنی خۆپێشانده‌رانی گه‌لی خۆڕاگری شیلادزێ له‌دژی بنکه‌سه‌ربازیه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکی داگیرکه‌ر، واڵاکردنی سنوره‌کان به‌ڕووی مه‌وادی هۆشبه‌ر و تێکدانی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگاو ته‌راتێنی ئازادانه بۆ ده‌زگاسیخوڕی وهه‌واڵگریه‌کان و دابڕینی تاک و کۆمه‌ڵگا له به‌هاو ڕه‌نج وکلتوری خۆی نیشانه‌ی شکست وداروخانێکی ئه‌خلاقی وسیاسی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شکستخواردووه‌یه که‌چیتر ناتوانێت به‌ساخته‌کاری به‌رده‌وامی به ملهوریه‌کانی بدات. بۆیه له‌جیاتی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازیه‌کانی گه‌ل کێشه‌و قه‌یرانی زیاتر ده‌خوڵقینێت.
له‌وبۆنه مێژووییه‌دا که له‌ئه‌نجامی یه‌کگرتوویی هێزو ئیراده‌ی گه‌لدا راپه‌رینی تێدا سه‌رکه‌وت، وه‌ک ته‌ڤگه‌ری ئازاديی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان داوا له ته‌واوی چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگاو ژنان وگه‌نجان، که‌سانی ئازادی خواز ده‌که‌ین به‌ڕوحیه‌تی راپه‌رینه‌وه خۆیان له ئه‌نجومه‌نه‌کانی گه‌ل و گروپ و ده‌سته‌کاندا رێکبخه‌ن و به‌ڕێبازو هزرێکی نوێوه په‌ره به‌تێکۆشانی دیموکراتیانه بده‌ن، له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی راپه‌ڕین که‌خۆی له ئیراده‌و خۆفه‌رمانی گه‌لدا ده‌بینێته‌وه..
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی راپه‌ڕین و سه‌رجه‌م گیان به‌ختکردوانی رێگای ئازادی.
سه‌رکه‌توبێت خه‌باتی ئازادی خوازانه‌و دیموکراتیانه‌ی گه‌لی کورد.
رووڕه‌شی بۆ داگیرکه‌ران و هێڵی خیانه‌ت کار
s.m